ڕێبوار ئالانی ئه‌ی داستانی خه‌و نه‌کان و ڕوباری ده‌م سۆزی ژیان تۆ ئیلهامی بێ ئۆقره‌می وه‌ک و خۆری به‌ری به‌یان ***** مه‌ڕۆره‌وه کات زۆر زووه هێشتا دڵم هه‌ر برسی یه تێشووی کاروانی جێژوانم فرمێسکی پڕ مه‌ترسی یه ***** که‌سێ نی یه خۆشم بوێت بێته ناخی پڕ هه‌ستمه‌وه کتێبێکی خه‌ونی سه‌وزی هه‌میشه وای به‌ده‌ستمه‌وه ***** بۆ تامه‌زرۆی لێوه‌کانت دڵم باده‌ی هاونشینه ڕازه‌کانت ... بدرکێنه بۆ ئه‌م دنیای پڕ ئه‌وینه *****
به‌ریتانیا 2009
|