١٣\۴\٢٠١٠
مه‌سعود بارزانی:
باوکم له‌به‌ر ته‌مه‌ن
نه‌یتوانی
به‌رده‌وامی به شۆڕشی ئه‌یلول بدا.

ئاسۆ بیاره‌یی
بوسعي ان
اؤکدا بأن البارزانی کان سیواصل قیادة الثورة عملیا لولا تقدمه في
السن.و.(.لا.
347، مسعود البارزانی 2002)
چه‌ند شارۆیه‌ک* له نێو لاپه‌ره‌کانی شۆڕشی ئه‌یلولدا
له دیمانه‌ی کۆمه‌ڵناسی مێژوویی و سیاسییه‌وه.
شارۆی ژماره 6
سه‌رباری سه‌رکه‌وتنی به‌رده‌وام له به‌ره‌کانی شه‌ڕ و بزۆزی و ئازایه‌تی
پێشمه‌رگه‌کان به‌رامبه‌ر به سوپاسی داگیرکه‌ری به‌عسی عه‌ره‌بی عێراق،
(مه‌لا به‌ختیار 1993 لا 266) سه‌رباری ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندنی دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و هه‌ره‌سپێهێنانی شۆرش بوون،
به‌ڵام بارزانی یه‌که‌م (مه‌لا موسته‌فا) به‌تاکڕه‌وی (بروانه لا 874.
هه‌مان سه‌رچاوه) و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه و په‌سه‌ندکردنی ڕای زۆربه بۆ
به‌رده‌وامی شۆڕش، بریاری هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و شۆرشه وه‌رگرت که سه‌ده‌ها
لاوی کوردی تێدا شه‌هیدبوو و له هه‌مان کاتدا بووبووه ئومیدی کوردی
پارچه‌کانی دی کوردستان. ته‌نانه‌ت خودی مسعود بارزانیش دژی ئه‌و
بریاره بووه (کان من رڕیی المقاومە والدفاع، لا 347).، هه‌رچه‌نده
له‌و کاته‌دا گه‌نج بووه. بارزانی به بیانوی نه‌خۆشی و چووه ته‌مه‌نه‌وه
کۆتایی به شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چل ملیۆنی هێناوه. لێره‌دا ته‌نانه‌ت
باری ده‌روونی و که‌سێتی خودی ئه‌ندامی و دۆستانی پارتیش به‌و بریاره
بریندار کراوه و گورزێک بووه له که‌سێتی نه‌ته‌وه‌یی تاکی کورد (
بوسعی ان اۆکدا بڕن البارزانی کان سیواێل قیادە الپورە عملیا لولا
تقدمه فی السن..لا. 347، مسعود البارزانی 2002).
ئه‌جنه‌ده شاراوه‌کانی بڕیاری هه‌رسپێهێنانی
شوڕشی ئه‌یلول:
• یه‌کێک له هۆکاره سه‌رکییه‌کانی داڕمانی شۆڕشی ئه‌یلول، هاوکێشه
نایه‌کسانه‌کانی پێوه‌ندییه‌کانی بارزانی و سه‌رکرده‌کانی دی ئه‌و
شۆڕشه بوون له‌گه‌ڵ هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کاندا. بارزانی یه‌که‌م،
ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی که پێوه‌ندبوون به مانه‌وه‌ی که‌سێتی نه‌ته‌وایه‌تی
کورده‌وه دوولایه‌نه و بێ چاودێری سێیه‌م و جیهانی په‌سه‌ندکراون و
پرتۆکۆلێکی ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ستدا نیه که ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ڕێککه‌وتنانه
بخاته به‌رده‌م میلله‌تی کورد له لایه‌ک و لایه‌نی ناوچه‌یی و جهیانی
له‌لایه‌کی تره‌وه که بۆ کورد وه‌ک نه‌ته‌وه ببنه جێگه‌ی به‌رگری.
• بارزانی یه‌که‌م و پارتی، ئه‌زمونی زۆریان هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ردوو
ڕژێمی مرۆڤ‌کوژ و فاشست، فارس (ڕوخاندنی کۆماری مه‌هاباد) و عه‌ره‌بی
داگیرکه‌ر(کوده‌تای هه‌شتی شوبات 1963)، سه‌رباری ئه‌وه هێشتا پێناسه‌یه‌کی
ته‌واو و سودیان له‌و ئه‌زمونانه وه‌رنگرتبوو. به‌شێوه‌یه‌کی زانستی
نه‌یانتوانی ئه‌و پێوه‌ندییانه به قازانجی خۆیان ته‌واوی بکه‌ن.
بارزانی به‌هه‌رسپێهێنانی شوڕشی سه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه‌یی، به‌هه‌زاره‌ها
کوردی سیڤیلی کرد به قورگی به‌عسیه قه‌ومیه‌کانی هه‌شتی شوباتا.. ته‌نانه‌ت
ئه‌و هه‌رسهێنانه بووه هۆی لاوازی ته‌واوی بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتی.
بارزانی ده‌یتوانی پێش وه‌خت پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نی دی ببستێته‌وه
و له‌وانه حزبی شێوعی عێراق که هێزێکی جه‌ماوه‌ر باشی هه‌بوو.
بارزانی چه‌ند نامه‌یه‌کی دره‌نگ وه‌ختی بۆ سۆڤیه‌ت ناردبوو، چه‌ند
ڕۆژێک پێش بڕیاری هه‌رسهێنان( نامه‌ی 6/3/1975 بۆ بالوێزی سۆڤیه‌ت لا
859 هه‌مان سه‌رچاوه). بارزانی هێنده بێبه‌رامبه‌ر بڕوای به ئه‌مریکاو
شای ئێران کردبوو، که هه‌موو ده‌روازه‌کانی تری له‌خۆی داخسبوو. ئه‌م
ڕاستیه له‌داو نامه‌ی بارزانی بۆ هنری کیسنجه‌ر ڕه‌نگی دابووه‌وه(بڕوانه
لا 345 هه‌مان سه‌رچاوه) که چه‌ند له‌و هێزانه بێ ئومێد بوو بوو پێش
یانزه‌ی ئازار به چه‌ند ڕۆژێک، که خۆی و میلله‌تی کوردی خستبووه ژێر
ئاڵای ئه‌و دو هێزه‌وه به‌بێ هیچ ڕێکه‌وتنێکی ستراتیژی.
• پیاده‌کردنی خه‌باتی چه‌کداری وه‌ک ئامانجی سه‌ره‌کی، نه‌ک خه‌باتی
هه‌مه‌لایه‌نه وه‌ک ئامرازگه‌لی شۆڕش بۆ هێنانه‌دی سه‌رکه‌وتن. به‌پێچه‌وانه‌وه
ڕژێمی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌ددام و به‌عس توانیان
باشترین پێوه‌ندی جیهانی ببه‌ستن و به ڕێگای دیبلۆماسی گه‌ماڕۆی
خنکاندنی بزوتنه‌وه‌ی گه‌لێک بده‌ن، که شکاندنی له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا
گه‌یشتبووه لوتکه‌ی مه‌حاڵ، (مه‌لا به‌ختیار 1993 لا 266).
ئاکامه مێژوویی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ده‌روونییه‌کان:
• یه‌کێک له ئاکامه مێژووییه ترسناکه‌کانی هه‌ره‌سهێنانی شوڕشی ئه‌یلول،
لێدانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد و لاوازکردنی هێزه ئازادیخوازه
دیموکراته‌کان له ناوچه‌دا و کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ک بۆ به‌هێزکردنی
ڕژێمی داگیرکه‌ری عێراق و ده‌ستپێکردنی یه‌که‌م ئه‌نفالی چۆڵکردنی
ژینگه‌ی لادێ بوو و له‌گه‌ڵ شاڵاوی ته‌عریبکردنی شاری خانه‌قین تاکو شه‌نگار
به‌که‌رکوکیشه‌وه. چونکه تا ئه‌و کاته‌ی کورد به‌هێزبوو هێشتا عه‌ره‌ب
نه‌یده‌توانی به‌و شێوه فراوانه باشوری کوردستان ته‌عریب بکات. ته‌نانه‌ت
به‌عه‌ره‌بی کردنی خوێندگه کوردیه‌کان له شاره‌کانی کوردستان و
هێنانی به‌ده‌ها مامۆستای عه‌ره‌ب، که‌زۆربه‌یان سه‌ربه ده‌زگای
سیخوڕی به‌عسی فاشی بوون. ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین گورزبوو له فه‌رهه‌نگ و
زمانی کوردی که تائه‌مڕۆش زمانی عه‌ره‌بی زاڵه به‌سه‌ر ئاخافتنی تاکی
کورد له باشووری کوردستان و کار بۆ پاککردنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی
زانستی نه‌کراوه.
• ئاکامه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی، تێکدانی ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ناوجه‌رگه‌ی
کوردستان بوو، چولکردنی سنووری نێوان پارچه‌کانی کوردستان بوو به
پانتایی زیاتر له ده کیلۆمه‌تر. چه‌پاندنی دانیشتوانی گوند و شارۆچکه
سنووریه‌کان له ئۆردۆگای زۆره ملێ و تێکدانی پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
و پساندن و شێواندنیان. کردنی هه‌ندێ له دانیشتوه‌که‌ی به جاش و چه‌کداری
ڕژێم و پاسیڤ کردنیان به‌دانی پاره‌و دوورخستنه‌وه‌یان له ژیانی
ئاسایی.
• له ڕووی سیاسیه‌وه، هه‌ره‌سهێنانی سوپای
کوردستان( پێشمه‌رگه) که پشتیوان و تاڕاده‌یه‌ک پاسه‌وانی خه‌ڵکی
کورد بوو، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی به‌رپرسه‌کانی له سه‌رۆک هۆزو ده‌ربه‌گه‌کانی
سه‌ربه پارتی پێکهاتبوون و که جاڕی ئاشبه‌تاڵ درا، زۆریان بوونه
دڕنده‌دترین دوژمنی گه‌لی کورد و له ئه‌نفالی 1988 دا گه‌وره‌ترین
ڕۆڵیان بۆ له ناوبردنی گه‌لی کورد بینی، بڕوانه په‌رتووکی( تونی مه‌رگ،
زیاد عبدالرحمن 1995 لا219- 225) و که چه‌ند سه‌رۆک جاش به‌شداربوون
له ئه‌نفال سالێ 1988 که هه‌ندێکیان له شۆڕشی ئه‌یلول پارتی بوون و
به‌داخه‌وه دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی1991 سه‌رله‌نوێ خۆیان خزانده‌وه ڕیزی
پارتییه‌کان و له شه‌ڕی براکوژیدا 1994-1996 ده‌ستی باڵایان هه‌بوو .
• ئاکامی ده‌روونی: بێبڕوای و شکاندنی خودی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌رامبه‌ر
ئه‌و دۆزانه‌ی که پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌بوو به بوونیه‌وه. خۆ به‌که‌مزانین
به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر و وابه‌سته‌بوونی هه‌مه‌لایه‌نه به
هۆی لاوازی هاوکێشه‌که‌وه، که‌عه‌ره‌ب وه‌ک نه‌ته‌وه دیسان به‌سه‌ر
کورددا سه‌رکه‌وتووه. دێپۆرتکردن و دورخسته‌نه‌وه‌ی زۆره‌ملێی هه‌زاره‌ها
خێزانی کورد بۆ ناوچه عه‌ره‌بیه‌کان و سوکایه‌تی پێکردنیان له‌لایه‌ن
نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌وه. ده‌رکردنی هه‌زارانی دیش له‌سه‌ر کار و
کاسپییان له باشووری کوردستان.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه دیاره بڕیاری هه‌ره‌سپێهێنانی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌یلول
له‌لایه‌ن بارزانی یه‌که‌مه‌وه له ئاستێکی سوپایی و سیاسییه‌وه
بڕیارێکی بوێرانه بوو، چونکه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ته‌واو له جیهانی
پێشکه‌وتوخوازی ئه‌و ساڵانه خۆی په‌راوێزکردبوو و پێوه‌ندی ته‌واوی به
به‌ره‌ی داگیرکه‌ران و هێزه ئیمپریالیسته‌کان به‌ستبوو. بارزانی یه‌که‌م
ئه‌و ڕاستییه‌ی زانیوبوو بۆیه و ته‌واو لێیان(له‌به‌ره‌ی هێزه
ئیمپریالیسته‌کان) بێ هیوا بوو بوو دوا نامه‌ی (نامه‌ی 6/3/1975 بۆ
بالوێزی سۆڤیه‌ت لا 859 مسعود البارزانی 2002) باشترین به‌ڵگه‌یه که
بارزانی یه‌که‌م چه‌ند په‌ژیوان بووه له پیوه‌ندیکردنی له‌گه‌ڵ فارسی
داگیرکه‌ر و ئه‌مریکای ئیمپریالیست. هه‌روه‌ها دینه‌مۆی سه‌رکردایه‌تی
مه‌یدانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌شی ناسیوه که هه‌ندێکیان له ده‌ربه‌گ
و ئاغای زۆردار پێکهاتبوون و چۆن جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوو خه‌ڵکیان به
ناوی شۆڕشه‌وه چه‌وساندوه‌ته‌وه و بگره هه‌ندێکیان باربوون به‌سه‌ر
شۆڕشه‌وه. بارزانی زانیویه‌تی زیان له نێوه‌دا بگه‌ڕێته‌وه باشتره
تاکو گه‌ماڕۆدانی گه‌لی کورد له‌لایه‌ن دوو داگیرکه‌ری دڕنده و هه‌ندێ
سه‌رۆک خێڵه‌وه که هه‌موو کاتێک ئاماده‌بوون بۆ بازرگانیکردن به
خوێنی کورده‌وه. هه‌روه‌ها باری ئابوری و ئاستی هوشیاری هه‌مه‌لایه‌نی
ئه‌وسای گه‌لی کورد هۆکارێکی تربووه له پاڵ بریاری هه‌ره‌سپێهێنانه‌وه.
به‌ڵام دیسان هه‌ره‌سپێهێنانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به‌هه‌موو که‌موکوڕیه‌کانییه‌وه،
کۆمه‌ڵێک هه‌لی تری له‌ده‌ست کوردی باشوور دا، له‌هه‌مووی ترسناکتر به‌عه‌ره‌بکردنی
شاره‌کانی خانه‌قین، که‌رکوک و دابرینی هه‌ندێ ناوچه‌ی کوردنشین و
زاڵبوونی عه‌ره‌ب به سه‌رکردایه‌تیی به‌عسی فاشی که دۆزه‌خی ئه‌نفالی
ساڵی 1988 بۆ زیاتر له 180 هه‌زار سیڤیلی کورد داخست. دیپۆتکردن و
دورخستنه‌وه هه‌زاره‌ها فه‌یلی و لێدانی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و هه‌موو ده‌نگێکی
ئاشتیخواز. که‌واته لاوازی و نه‌مانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه تای ته‌رازوی
هێزه‌کانی به‌لای داگیرکه‌ران و نه‌یارانی کورد دا شکاند.
______________________________
سه‌رچاوه:
1.
مسعود البارزانی
(2002). البارزانی و الحرکة التحرریه الکوردیة، الجز‌ء
الثالث. اربیل: مطبعة وزارة التربیة
2.
مه‌لا به‌ختیار(1993). شۆڕشی کوردستان و گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌م.
چاپی سوێد
3.
زیاد عبدالرحمن(1995). توونی مه‌رگ، هێرشه‌کانی ئه‌نفال
له‌به‌لگه‌نامه‌کانی ڕژێمدا. چاپی یه‌که‌م
سوێد
27-3-20210
|