مه‌سعود بارزانی جگه له یه‌ک کار به‌که‌ڵکی هیچ پۆستێکی تر نایێ.
عامر سابیر
مه‌سعود بارزانی جگه له سه‌رۆکایه‌تیکردن و به‌رێوه‌بردنی حیزبه کۆنه‌په‌رسته خێڵه‌کییه دواکه‌وتووه‌که‌ی، شیاوی هیچ پۆستێکی تر نییه له کوردستاندا.
به‌شداربووانی هه‌ڵبژاردن چونکه نزیک به‌هه‌موویان مێژوویه‌کی ڕه‌ش و پڕ تاوانیان ده‌رحه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردستان هه‌یه،له‌نێو خۆیاندا هه‌موو کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌لاپه‌ڕه‌ی کۆن هه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ئامێزانه‌ش به‌خه‌ڵکی کوردستان ئه‌ڵێن باسی ڕابردوو په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆوه نییه و ئه‌وه ده‌ستی ده‌ره‌وه‌یه که ئه‌یهێننه‌گۆڕ بۆ تێکدانی یه‌کڕیزی و ئاسایشی کوردستان.
ئه‌گه‌ر زۆر دور نه‌ڕۆین و ته‌نها چه‌ند نموونه‌باسبکه‌ین له‌مێژووی ڕه‌شی مه‌سعود بارزانی، به‌کوشتدانی نزیک به‌یازده‌هه‌زار له ڕۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و کاولکردنی شوێنی ژیان و کاری دانیشتوانی شاره‌کان، پێشله‌شکری و هێنانه‌وه‌ی سوپای به‌عس بۆ کوردستان له31ی ئابی 1996، دزین و کۆنترۆڵکردنی چه‌ندین بلوێن دۆلار له داهاتی خه‌ڵکی کوردستان و به‌کارهێنانی بۆ کاری شه‌خسی خۆی و حیزبه کۆنه‌په‌رسته‌که‌ی، پاوان‌کردنی بادینان به‌سه‌رکوتکردن و کوشتن و نه‌هێشتنی هه‌ر که‌س و لایه‌نێکی نه‌یار به‌حیزبه دواکه‌وتووه‌که‌ی، و بوونه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م زێڕینترین هه‌لی هه‌ڵکه‌وتوو بۆ خه‌ڵکی کوردستان و گرێدانه‌وه‌ی چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان به به‌غداد و عێراقی به‌شێک له‌دنیای عه‌ره‌ب، ته‌نها دڵۆپێک له‌ده‌ریایه‌ک مێژووی ڕه‌شه.
مه‌سعود بارزانی که‌زوو زوو باسی ئه‌وه ئه‌کات که‌به‌خوێن گه‌یشتوونه‌ته ده‌سه‌ڵات، مانای ئه‌ودیوی ئه‌م قسه پووچه هه‌ڕه‌شه‌یه و ئه‌ڵێت به‌زۆر و ڕژانی خوێن نه‌بێت چۆڵی ناکه‌ین، ئه‌مانه له‌وه سیناریۆبازتر و ساخته‌چیترن که بچنه‌پای هه‌ڵبژاردنێک ئه‌گه‌ر ده‌رچوونی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای خۆیان مسۆگه‌ر نه‌کردبێت.
له‌م گاڵته‌جاڕی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه له کوردستان ئه‌وه‌ی که ئه‌خوێندرێته‌وه‌و حیسابی بۆ ئه‌کرێت، ویستی خه‌ڵکی کوردستان نییه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ده‌وری هه‌یه‌و حوکم ئه‌کات هێزی چه‌کداری میلیشیای و لوله‌ی تفه‌نگ و زیندان و بلیۆنان دۆلاری دزراوی خه‌ڵکی کوردستانه که به‌کار ئه‌هێندرێ و وه‌ک به‌رتیل ئه‌به‌خشێندرێته‌وه. بۆیه ئه‌وانه‌ی که‌خۆشخه‌یاڵن به‌م سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌و پێیان وایه ئه‌تواندرێ گۆڕانکاری تیا به‌دیبێ بۆ‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان، ئه‌وه زۆر به‌هه‌ڵه‌دا چوون.
خه‌ڵکی کوردستان بێزاره له هه‌بوون و کارکرد و مێژووی ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌موو به‌شداربووانی ئه‌م گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه، بۆیه ته‌نانه‌ت به‌پێی ئاماری ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان دایانناون له‌کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان، له کۆی دوو ملیۆن که‌س که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له‌م سێ شاره‌دا، سه‌ره‌ڕای درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ناو تۆمارکردن، که‌متر له‌حه‌وتسه‌د هه‌زار که‌س له‌هه‌موو کوردستاندا ناویان تۆمارکردووه بۆ ده‌نگدان. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان تۆمارکردووه بڕۆن بۆ ده‌نگدانیش، ئه‌وا هێشتا نزیک به33% ی ده‌نگده‌رانی کوردستان به‌شداری ئه‌م به‌ناوهه‌ڵبژاردنه‌ن، ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری دوو حه‌قیقه‌ته، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان هیچ ئومێدێکیان نییه به‌م لیسته جیاجیایانه که هاوشێوه‌ن له‌ناوه‌ڕۆکدا، دووه‌م ده‌رخه‌ری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه که ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیش هه‌رچییه‌ک بێت، ئه‌وا نوێنه‌ری که‌مینه‌یه‌کی زۆر بچوکن له‌خه‌ڵکی کوردستان و شه‌رعییه‌تیان نییه. خه‌ڵکی کوردستان ئه‌بێت بایکۆتی ئه‌م گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه بکه‌ن که سیناریۆیه‌که بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا ناسیۆنالیزمی کورد، ئه‌مه میکانیزمی هیچ گۆڕانکارییه‌ک نییه بۆ باشکردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌نجامی ئه‌م هاوار و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن درێژکردنه‌وه‌ی سه‌رکوت و گه‌نده‌ڵی و یاریکردن به چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستانه له‌لایه‌ن ئه‌م حیزب و لیسته به‌ڕووکه‌ش جیاوازانه‌وه.
29/6/2009
|