مه‌سعود بارزانی له‌وێ‌یه.
فه‌هد گرده‌وانی
چه‌ند رۆژه باسی برینداربوونی به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ، له رۆژنامه‌کانی عاره‌بی و ئیسرائیلی ده‌کرێت . بۆ من هه‌واڵه‌که گرنگی ئه‌وه‌یه که هه‌تا چه‌ند ده‌زگای هه‌واڵ و ماسمێدیا له‌لای خۆمان راستگۆیه ،ئه‌گه‌ر نا له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کوشتنی گه‌وره لێپرسراوان ئاسایی یه و روو ده‌دات ،هه‌روه‌کو چۆن له وڵاتانی جیهانیش رووده‌دات ، وه‌کو له سوێد له شه‌قامێکی گشتی ستۆکهۆڵم سه‌رۆک وه‌زیر ئۆڵوف پاڵمه [30/1/1927 ـــ 28/2/1986] کوژرا .وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ئه‌نا لیند [19/6/1957ـــ 11/9/2003] له‌ناو سوپه‌رمارکێته‌کی ستۆکهوڵم کوژرا . له ده‌ڵاس سه‌رۆکی ئه‌مریکا جۆن.ف. که‌نه‌دی {29/5/1917 ــ 22/11/1963} کوژرا. ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵکی گرنگ بوو یه‌کسه‌ر هه‌واڵه‌که‌یان گه‌یانده خه‌ڵک و به ئاشکرا باسیان لێوه کرد به‌بێ ئه‌وه‌ی له جه‌ماوه‌ری بیشارنه‌وه. ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا باسی لێوه‌بکه‌م ، بزر بوونی کاک مه‌سعود بارزانی یه ، یا شاردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانه ده‌رباره‌ی گه‌وره‌ترین لێپرسراوی هه‌رێمی کوردستان و چه‌واشه کردنی راستییه‌کانه .
براده‌رێکی خۆشه‌ویستم له هه‌ولێره‌وه ته‌له‌فونی بۆ کردم ، داوام لێده‌کات و لێم ده‌پرسی ئایا برینداربوونی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی راسته یان درۆ . له وه‌ڵامدا گووتم له ئه‌وڕوپا بریندار نه‌کراوه ئه‌گه‌رنا رۆژنامه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا بریندارکراوه ده‌یاننووسی و بڵاویان ده‌کرده‌وه ، چونکه لێره هه‌ر یه‌کێک برینداربکرێت یا بکوژرێت ، رۆژنامه‌کان له لاپه‌ره‌ی روداو{حه‌وادیس}بڵاوی ده‌که‌نه‌وه ، ئه‌گه‌ر بێتوو لای پۆلیس ئاشکرا بێت . هاوڕێ یه‌که‌م له وه‌ڵامدا گووتی ده‌زانم ده‌ڵێن لێره {له هه‌ولێر } روداوه‌که رووی داوه نه‌ک ئه‌وڕوپا .منیش گوتم جا براکه‌م ده‌بێ تۆ پێم بڵێی بریندار بووه یان من . هه‌ردوکمان پێکه‌نین و ئه‌ویش له‌ناو پێکه‌نین گووتی وه‌ڵامه‌که‌ی تۆش وه‌کو وه‌ڵامی سه‌رکردایه‌تی پارتی یه که هیچت نه‌گووت . هه‌ر پارتی و ده‌زگای راگه‌یاندن درۆ ناکه‌ن و راستی له‌خه‌ڵک ناشارنه‌وه ، به‌ڵکو به‌شی زۆربه‌ی ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست درۆزنن و راستی له جه‌ماوه‌ر ده‌شارنه‌وه .عاره‌ب هه‌تا ئه‌مڕۆکه له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل ژێرکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌خات ، که‌چی له ماسمێدیای عاره‌بی سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ رژێمه‌کانی عاره‌ب تۆمار کراوه . له شه‌ڕی ئێران و عێراق هه‌ردوو ووڵات سه‌رکه‌وتنی جه‌نگیان بۆخۆیان تۆمار ده‌کرد و چاوی خه‌ڵکیان کوێر ده‌کرد و گوێی خه‌ڵکیان پڕ له درۆی سه‌رکه‌وتن ده‌کرد. ده‌بابه‌کانی هێزی گاردی کۆماری [حه‌ره‌سی جومهوری] سه‌دام حوسێن ، ئه‌مریکایان قووت دابوو . محه‌مه‌د سه‌عید سه‌حاف[محمد سعید الصحاف 1940 ] به ئاشکرا درۆی ده‌باراند و بووه گاڵته‌جاری دنیا.
هه‌نووکه‌ش که‌س نازانێ سکرتێری پارتی پێشوو و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی پێشوو بۆ بووه بێکار و له‌ماڵی خۆی دانیشتێنرا و پێیان گووت ئه‌وراقت کۆبکه‌وه و [بای بای] له باره‌گا‌ی حیزب بکه. ئه‌و رووداوه له ئه‌وڕوپا بوایه که‌سه‌که ده‌هاته سه‌ر ته‌له‌فزیون و به ماسمێدیای راده‌گه‌یاند که ئیتر واز له کورسی یه‌که‌م ده‌هێنی له‌به‌ر هۆیه‌کانی نه‌خۆشی یا پڕ ئیشی یا ماندوو بوون یاکه‌مبوونه‌وه‌ی باوه‌ڕی هه‌ڤالان و وه‌رنه‌گرتنی ده‌نگ له‌کاتی ده‌نگداندا . کێ له ئه‌ندامانی سکرتاریه‌ت و له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وێراوه یان ده‌وێری بپرسێ کوا سکرتێری حیزبمان چی به‌سه‌رهات یان فڵانه ئه‌ندام بۆ دابه‌زی و بۆ به‌رز کراوه .
له‌ناو جه‌ماعه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش ئه‌ندام ده‌بێته ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و ده‌بێته خائین و ده‌بێته ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و ده‌بێته بێکار ، هه‌ر بۆخۆیان بڵاویان ده‌کرده‌وه که پاره ته‌وزیعکردن[دابه‌ش کردن] چه‌ند ده‌وری ده‌بینی بۆ ئه‌وه‌ی کابرای لێپرسراو ده‌نگی ئه‌ندامان بباته‌وه و دیسان کورسی یه‌که‌ی به‌نه‌سیب ببێته‌وه .
له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی خوێنرێژ ، گه‌لێک جار که‌مینی کوشتن بۆ سه‌دام حوسێنی مردوو و داروده‌سته‌که‌ی داده‌نراو ده‌که‌وتنه ناو که‌مین و بریندار و کوژراو ده‌بووه نه‌سیبیان ، به‌ڵام هیچ رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی حیزب نه‌یان ده‌وێرا باسی ئه‌و روداوانه بکه‌ن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیش له نزیک شوێنه‌که بوایه و به‌چاوی خۆی بیدیتبایه نه ده‌وێرا باس بکات . له کوردستانیش دیاره هه‌ر ئاوایه ، ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌کی چاکی ده‌وێت هه‌تا رۆژنامه‌ی حیزب راستگۆیانه رووداوه‌کان بۆ خه‌ڵکی باس بکات، جا ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌که ئاوا درۆزن و نه‌وێر بێت چۆن باسی ده‌نگوباسی جیهان و ناوچه‌که به‌راستی ده‌گوازێته‌وه و خه‌ڵکی چۆن موتمانه‌ی پێ بکات . برینداربوونی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی و توندوتیژی خێزانی و ناوخۆ ده‌بێ په‌رده‌پۆش بکرێت . له کوردستان هه‌موو که‌س به‌ڵکو به ته‌واویش ئه‌و هه‌واڵه‌یان بیستبوو و راستیش ده‌رچوو ، که‌چی حیزب له خه‌ڵکی ده‌شارده‌وه .
له هه‌ولێری خۆشه‌ویست هه‌موو که‌س ده‌زانێت خانووه‌کانی تازه ئی زه‌که‌ریا نی یه که‌چی به‌ناوی ئه‌ویش ناوبانگی ده‌رکردووه .که‌سیش ناوێری بڵێ ئی کێ یه و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌ندی ده‌ست تێدایه و بازرگانی چی ده‌کات . گه‌لۆ وه‌زیره‌که‌ی هیتله‌ری نازی راستی کرد که گووتی [درۆبکه درۆبکه هه‌تا خه‌ڵکی پێت باوه‌ڕ ده‌که‌ن] . هه‌نووکه کاک مه‌سعود بارزانی له ڤێنای جوان بێت ده‌توانێ بۆ ته‌له‌فزیونی پارتی سڵاوی خۆی بنێرێت و باسی بینینی دوو شوێنی خۆی بکات ، وه‌کو کاتی خۆی گووتیان مام جه‌لال مردووه یه‌کسه‌ره له‌ژووری نه‌خۆشخانه به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانی به کراس و بێجامه هاته وه‌ڵام و گوتی ته‌ندروستیم باشه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی له دژی ده‌کرێت . ئه‌و کاره ئه‌رکێکی گران نی یه چونکه ته‌کنه‌لۆژیای تازه ئه‌و کاره‌ی ئاسان کردووه .
خۆ ئه‌گه‌ر برینداریشه یه‌کێک له کوڕه‌کانی یا براکانی به ئاشکرا به خه‌ڵکی کوردستان ده‌ڵێت و خه‌ڵکیش دوعای خێری بۆ ده‌که‌ن . جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان به‌رێز کۆسره‌ت ره‌سول ده‌بێت له‌مه‌ودوا کاره‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان به‌ڕێوه ببات و بۆ خه‌ڵکی کوردستان روون بکاته‌وه به‌رێز کاک مه‌سعود بارزانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مۆڵه‌تی پشوودانی وه‌رگرتووه. رژێمه‌کانی داگیرکه‌ر و رۆژنامه‌کانیان ره‌حم به سه‌رکردایه‌تی کورد ناکات ، هه‌ڵه‌یه‌کی بچووک لێیان ده‌کاته فیله‌ک . ئه‌گه‌ر دزه‌کانی تورکیا به ملیون دۆلاری خه‌ڵکی هه‌ژار لوول بدات ناگاته ئه‌وه‌ی که لێپرسراوێکی کورد که‌وشێک [جووته پێڵاوێک] له پێ بکات یان جلێکی جوان له‌به‌ر بکات ، ناوی مارکه‌که‌ی و نرخه‌که‌ی بڵاوده‌کاته‌وه . له ئیسرائیل سه‌رۆک کۆمار سواری سکرتێری ده‌بێت و وه‌زیری فڵانه سکرتێری به‌زۆر و توندوتیژی کون ده‌کات ئاسایی یه و رۆژنامه‌کان به ئاشکرا ئاشکرای ده‌که‌ن و به خه‌ڵکی راده‌گه‌ینن .که‌س نازانێ پاشای سعودیا و شێخه‌کانی که‌نداو خه‌ریکی چین . کوردیش ئه‌گه‌ر کارێک ئه‌نجام بدات ، له رۆژنامه‌کانی شوڤینی عاره‌بی به گه‌وره‌یی داده‌نێن . رۆژنامه و ته‌له‌فزیونی خۆمان چه‌ند راستگۆبێت و هه‌واڵه‌کان ئاشکرا بکات چاکتره، له نووسرای ئه‌و رۆژنامه‌نووس و دوژمنانه که له خۆیانه‌وه درۆ و ده‌له‌سه‌ی ناشرین بڵاوده‌که‌نه‌وه .
کاتێک پاره و سامان شوێنی فکر و ئایدۆلۆژیا ده‌گرێته‌وه و حیزب هیچ قیمه‌تی نامینێت ،ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌ندامان ده‌که‌ونه ناو یه‌کتر و قڕکردنی یه‌کتر و هه‌ریه‌که له پێناوی ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی زۆرترین سه‌رمایه ، ده‌سه‌ڵاتی خۆی توند تر ده‌کات . ئه‌و کورسیه‌ی هه‌نووکه پارتی و یه‌کێتی ده‌یداته ئه‌ندامانی خۆی به هه‌موو جۆرێک ئه‌و ئه‌ندامانه کورسیه‌که ده‌پارێزێت و ئاماده‌یه خۆی بۆ فیدا بکات له پێناوی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه و پاره نه‌ک بۆ راکێشانی جه‌ماوه‌ر بۆ حیزب و خزمه‌تکردنی ئایدۆلۆژیایه‌که‌ی ، بۆیه له کوردستان هه‌موو که‌س نارازین به کرده‌وه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه و گه‌نده‌ڵیش هه‌موو کوردستانی گرتۆته‌وه و به‌رمیلی نه‌وت له کوردستانی پڕ نه‌وت گرانتره له نرخی به‌رمیلی نه‌وت له ئه‌وڕوپا. 1/12/2007 ستۆکهۆڵم
|