٧\۴\٢٠١٠ مه‌سعود بارزانی: سه‌رۆکی ئێستای عێراق چوار ملێون و دووسه‌د هه‌زار دۆلاری شۆرشی ئه‌یلولی برد.*
ئاسۆ بیاره‌یی چه‌ند شارۆیه‌ک* له نێو لاپه‌ره‌کانی شۆڕشی ئه‌یلولدا "البارزانی و الحرکة التحرریة الکوردیة، الجز‌ء الثالث. بارزانی، 2002)" له دیمانه‌ی کۆمه‌ڵناسی مێژوویی و سیاسییه‌وه
شارۆی ژماره 7
گریمانه زیانبخشه‌کانی بوونه‌وه‌ی تاڵه‌بانی به‌سه‌رۆک عێراق بۆ پارتی و کورد.
دوای هه‌رسهێنانی چه‌کداره‌کانی شه‌ست و شه‌ش و بڵاوه پێکردنیان له ساڵی 1970 و وه‌رگرتنه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و یاخیبوه‌کانی تر، که ته‌واوی توانای خۆیان خستبووه گه‌ڕ بۆ له‌ناو بردنی پارتی و بارزانی یه‌که‌م، کۆمه‌ڵێک ئه‌جه‌نده‌ی نوێ خۆیان هاوێشته ناو بزوتنه‌وه‌ی ئه‌یلوله‌وه، له‌وانه نزیکبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی بارزانی و حکومه‌تی به‌عسی فاشست و برواهێنان به‌و به‌ڵێنه سه‌رپێیانه‌ی که دابویان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه کورد له باشووری کوردستان. هه‌روه‌ها بارزانی یه‌که‌م به‌شێوه‌یه‌کی کاتی توانی ماڵی کورد یه‌کبخاته‌وه و چه‌کداره‌کانی شه‌ست و شه‌ش وه‌ک جاران وه‌ربگرێته‌وه و ته‌نانه‌ت جه‌لال تاڵه‌بانی که چوارملێون و دووسه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌وسا شۆرشی ئه‌یلولی ده‌ستبه‌سه‌را گرتبوو به‌بێ هیچ لێپرسینه‌و و سزایه‌کی حزبی بووه‌وه به ئه‌ندامه بزێوه‌که‌ی پارتی، به‌ڵام به نیازێکی جه‌لالیانه‌وه، (اتهم عمر دبابة بأن ابراهیم و جلال قاموا بالاحتفاظ لنفسهما علی مبلغ قدره ملیون واربعمائة الف دینار، وهو مایعادل قرابة أربعة ملایین و مائتي الف دولار وان جلالا ذهب الی الکویت حیث اودعه باسمه في احد المصارف. لا، 255-256، مسعود البارزانی 2002).
بارزانی یه‌که‌م به‌په‌رۆشه‌وه بوو بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی کورد و پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کانی، ئه‌وه کارێکی ئه‌رێنی و پۆزه‌تیڤبوو که گوڕێکی باشی به‌خشییه پارتی و بزوتنه‌وه‌ی ئه‌یلول. وه‌رگرتنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی و هاوڵه‌کانی به‌و شێوه کتوپڕه‌و به‌بێ لێکدانه‌وه‌یه‌کی قوڵ نه‌ک ته‌نها زیانی ده‌روونی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌لای ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دا، به‌ڵکو تاراده‌یه‌ک بواری دا که له ژیره‌وه تاقمی ئیبراهم-تاڵه‌بانی دژی بارزانی و بزوتنه‌وه‌که‌ی کاربکه‌ن و سه‌رله‌نوێ په‌نا بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان به‌رنه‌وه بۆ سه‌رکه‌وتنی خۆیان و لێدانه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت بارزانی دووه‌م و تێکدانی بزوتنه‌وه‌ی گوڵان، نموونه: ( ذکر لي جلال الطالباني بأنه في العام 1983 عندما کان في بغداد یتفاوض سمع من صدام أن محاولة اغتیال الوالد في یوم 29 أیلول 1971 کانت بعلم منه و بأعترافه هو نفسه وأنه ابدی أسفه لأن العملیة باءت بالفشل ولم یصب البارزاني بسؤ کما کان المأمول، لا 260 مسعود البارزانی 2002). واته جه‌لال تاڵه‌بانی له‌و پیلانه‌ی تیرۆر کردنی بارزانی له 29 ئه‌یلولی 1971 دا ئاگاداربوو و پێشی ناخۆش بووه که ئه‌و پیلانه سه‌ری نه‌گرتووه کاتێک ساڵی 1983 له وتووێژدا گوێێ لێبووه که سه‌دام ئه‌وه‌ی باس کردوه. تاڵه‌بانی و هه‌وڵه‌کانی بۆ پاکسازی پارتی و مانه‌وه‌ی خۆی وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌رده‌م به‌رده‌وام بووه.، چه‌ند جارێک و به چه‌ند شیوازێک بووه، له‌وانه له رێگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئابوری، په‌نا بۆ داگیرکه‌ران(دروستکردنی بزوتنه‌وه‌ی 66) و ته‌نانه‌ت پاکسازی جه‌سته‌یی و تیرۆر.
که‌واته به‌سته‌ری نێوان هه‌وڵه‌کانی تاڵه‌بانی و هه‌ڵوێسته‌کانی دوێنی و ئه‌مڕۆی هه‌مان گرێکوێری ده‌سه‌ڵاتن که‌ئه‌و پیره له‌سه‌رمه‌رگیشدا گیانی دیموکراتی تیانیه و ڕێبازێکی میکاڤیلی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ی نزیکترین که‌سانی نزیک خۆی بێت، نه‌ک ته‌نها کورد.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی (گریمانه زیانبخشه‌کانی بوونه‌وه‌ی تاڵه‌بانی به‌سه‌رۆک عێراق بۆ پارتی و کورد) له‌گه‌ڵ کۆێ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی که دژه به به‌رژوه‌ندی کوردن، کوردستان خه‌ونی شاعیرانه، ڕزگارکردنی سولتان هاشم و سه‌ددام دادوه‌ره نه‌ک دوژمن، ئه‌وه‌ی دژی تۆرانیه‌کان بێت تیرۆریسته، ئازادکردنی ئه‌و فرۆکه‌وانه‌ی که به‌شداربوو له کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه ..هتد له هه‌ڵویستی تر که ته‌نها به زیان بۆ کورد گه‌ڕاونه‌ته‌وه، سه‌رباری هه‌ڵوێست و پیلانه‌کانی بۆ له ناوبردنی پارتی، مه‌سعود بارزانی و سه‌ر‌کرده‌ی پارت و رێکخراوه‌کانی تری کورد گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژوویی ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر دیسان تاڵه‌بانی وه‌ک کاندیدی سه‌رۆکی عێراق هه‌ڵببژێرنه‌وه. ئایا له کوردستانێکی پان پۆردا، یان له عێراقدا که‌سێکی تر چنگ ناکه‌وێت که‌سه‌رۆك بێت. دور نیه وه‌ک تاکتیک بوونه‌وه‌ی تاڵه‌بانی به‌سه‌رۆکی عێراق قازنجێکی کاتی بگه‌ێنێت به پارتیی وه‌ك پارتیی، ئه‌ی به‌رژوه‌ندییه باڵاکانی گه‌لی کورد؟ پێویسته بارزانی دووه‌م(مه‌سعود بارزانی) ئه‌و پرسیاره له‌خۆی بکات، پێش ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی به باشترین کاندیدی سه‌رۆک هه‌ڵبژێرێت. ئه‌وه پرسێکی چاره‌نووسسازه..
ده‌سته‌به‌ر و ئه‌نجامه‌کان · په‌سه‌ندکردنی تاڵه‌بانی بۆ سه‌رۆکی عیراق، پێش ئه‌وه‌ی به‌که‌مزانینی پارتی بێت، دۆڕاندنی کۆمه‌ڵیکی تری ده‌سکه‌وتی کورده، چونکه هه‌ڵویسته‌کانی تاڵه‌بانی ناسراون که‌چه‌ند زیانبه‌خشن بۆ کورد و قازانجی داگیرکه‌رانی کوردستانن. · ته‌نانه‌ت بارزانی یه‌که‌م هه‌میشه به گومان بووه له که‌سێتی تاڵه‌بانی و هه‌ندێ جار زانیویه‌تی که‌زیانی چه‌نده ( ئه‌حمه‌د بانیخێلانی، 1996 لا 250-275). کاندیدکردنی تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن بارزانی دووه‌مه‌وه (مه‌سعود بارزانی) بۆ سه‌رۆکی عێراق، به‌مه‌به‌ستی (دوورخستنه‌وه‌ی ئاگره سووره له هه‌رێم) دووره، بێ بڕواییه به‌رامبه‌ر هه‌ندنێک له ئه‌ندامانی پارتی که زۆر له تاڵه‌بانی گورجتر و کارامه ترن. · په‌سه‌ندکردنی تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆک جۆرێکه له‌بێبڕوایی له لای ئه‌و پارت و ڕێکخراوانه به خۆیان و ئه‌ندامه‌کانیان و گۆێ نه‌دان به دۆزی کورد به شێوه‌یه‌کی دڵسۆزانه.
په‌سه‌ند نه‌کردنی تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆکی عێراق · په‌سه‌ند نه‌کردنی تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆکی عێراق که‌یسی کورد له باشووری کوردستان دوچاری هه‌مان هه‌ڵه‌ی سالانی پێش‌و ناکه‌ته‌وه. نه‌مانی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی تاڕاده‌یه‌ک کێشی کورد له‌سه‌ر ئاستی عێراق و کوردستان سه‌نگینتر ده‌کات، چونکه وه‌ک ئاماژه‌م پێدا تاڵه‌بانی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ئاماده‌یه هه‌موو شتێک بکات.
· په‌سه‌ند نه‌کردنی تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆکی عێراق، خه‌وی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر له باشووری کوردستان ده‌ڕوێنێته‌وه، چونکه باش ده‌زانن تاله‌بانی له عه‌ره‌بێک بۆ ئومه‌ی عه‌ره‌بی دڵسۆزتره و ده‌توانن پتر ناچاری بکه‌ن بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌کانیان. هه‌مان وێنه‌ی یه‌لسن که ڕوسیای داڕزاند.
سه‌رچاوه * مسعود البارزانی (2002). البارزانی و الحرکة التحرریة الکوردیة، الجز‌ء الثالث. اربیل: مطبعة وزارة التربیة ئه‌حمه‌د بانیخێلانی.(1996). بیره‌وه‌ریه‌کانم. چاپی سوێد: ستۆکهۆڵم
4\4\2010
سوێد
|