١٨\١١\٢٠١٠
مه‌سعود بارزانی و
لێبوردنی تایبه‌تی.

رزگار ساڵح
به‌هۆی هاتنی جه‌ژنی قوربانه‌وه 207 زیندانی حوکمدراو له بنکه‌ی
چاکسازی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک ئازاد ده‌کرێن، ئه‌مه هه‌واڵێکه که
ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی ڕۆژی 15-11- 2010، ماڵپه‌ڕی ئاوێنه هه‌مان ڕۆژ و
کوردستان تی ڤی پارتی ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ بڵاویان کرده‌وه، هه‌روه‌ها
به‌پێی هه‌واڵه‌که‌ی ماڵپه‌ڕی ئاوێنه لێبوردنه‌که ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌گرتۆته‌وه
که به‌یاسای تیرۆر‌و ماده هۆشبه‌ره‌کان حوکمدراون و ئه‌و که‌سانه‌شی
که سوڵحیان بۆ نه‌کراوه‌و ته‌نازولیان نیه!!
ئه‌م لێبوردنه له ژێر ناوی ئه‌وه‌ی که ئه‌م حوکمدراوانه به‌فلته‌ری
چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی دا ده‌رچون، ڕه‌وشتێکی به‌رزیان نواندوه، 2/3 ی
حوکمه‌که‌یان ته‌واو کردووه‌و ئه‌م لێبوردنه تایبه‌ته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمیش
بۆ ئه‌وه‌یه هه‌لێکی تر به‌و حکومدراوانه بدرێ وه‌کو مرۆڤێکی ئاسایی
بگه‌ڕێنه‌وه کۆمه‌ڵگا و به‌بۆنه‌ی چه‌ژنی قوربانیشه‌وه به که‌سوکاریان
شادبنه‌وه!!
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک به مێشکی ئینساندا دێن و ده‌چن وه‌کو ئه‌وه‌ی
ئایا بۆچی سه‌رۆکی هه‌رێم فه‌رمانی لێبوردنی تایبه‌تی ده‌رده‌کات له‌م
کاته‌دا، ئایا نه‌ده‌کرا ئه‌م کاره سیناریۆ ئامێزه ''خێرخوازیه''
ئیمتیازه‌که‌ی بۆ وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی بێت و به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌که‌وه
ڕاگه‌یه‌ندرایه، ئایا له ڕۆژانی ئاسایدا مناڵان، خێزان و که‌سوکار
زیندانیان ئا‌هو حه‌سره‌تیان نیه تا لێبوردن به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه
ده‌ربکرێت و ئایا بۆچی ئه‌وانه ناگرێته‌وه که‌سوڵحی عه‌شایه‌ریان بۆ
نه‌کراوه‌و ته‌نازولیان نه‌کردووه؟
لێره‌دا مه‌به‌ستی من ئه‌وه نیه که‌پێم ناخۆش بێت ژماره‌یه‌ک زیندانی
ئازادکراون پێش یان پاش ته‌واو بوونی ماوه‌ی حوکمه‌که‌یان سه‌رباری هه‌ر
کێشه‌یه‌کی سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی که هه‌یانه، چونکه من پێموایه
زیندان له بنچینه‌وه ده‌بێت هه‌ڵگیرێت و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد‌و یه‌کسان
پێویستی به زیندان و لێبوردنه‌که‌ی بارزانی نیه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که
سه‌رۆکی هه‌رێم فه‌رمانی لێبوردنی تایبه‌تی ده‌رده‌کات له ژێر هه‌ر
ناو‌و بیانویه‌کدا، پێشێل کردنێکی ئاشکرای ''سه‌روه‌ری یاسایی'' یه‌که‌ی
خۆیانه که لاف‌و گه‌زافی پێوه لێده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر نا له چ وڵاتێکی
نۆرماڵی دیموکراتی به نۆرمه‌که‌ی خۆیان سه‌رۆک یان سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ست
وه‌رده‌داته کاروباری دادگا‌و داوه‌ری مه‌گه‌ر ئه‌وه کاری دادگایه‌کی
سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌ن نیه کێ ئازاد بکات و کێی تر بهێڵێته‌وه؟
ئه‌م ده‌ست وه‌ردانه کاروباری دادگا‌و یاسا‌و هه‌موو بڕگه‌کانی تری ده‌وڵه‌ت
ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لـێنێت که سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ گرتنه ده‌ستی هه‌موو
داوه‌کانی به‌ڕێوه بردنی بڕگه جیاجیاکانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات هه‌ر
له یاساوه تا ئاسایشی خه‌ڵک درێغی نه‌کردووه‌و هه‌موو جۆره ڕێگه‌یه‌کی
یاسایی و نایاسای ده‌گرێته به‌ر بۆ سه‌پاندن و قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات،
به‌جۆرێک ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌کانی
تر وا تێکه‌ڵی یه‌کترو له‌یه‌ک ده‌ئاڵێن که زه‌حمه‌ته بتوانرێت له‌یه‌کتر
جیابکرێنه‌وه.
بڕوانه له ڕاگه‌یاندنی گه‌ڕانه‌وه‌ی قاسم ئاغای کۆنه موسته‌شار بۆ
هه‌ولێر له‌لایه‌ن میدیاکانه‌وه، که نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر
چۆن ئه‌رکی خۆی له‌بیر ده‌کات و له پێرس کۆنفراسێک‌دا له 11ی ئۆکتۆبه‌ر
ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت که چۆن قاسم ئاغای ئاگادار کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
کوردستان جێبێڵێت، له کاتێکدا که ئه‌مه ئه‌رکی دادگا‌و ده‌زگای
پۆلیسه؟!! به‌ڵام زۆر زوو ئه‌وه ئاشکرا بوو که ئه‌مه سیناریۆیه‌کی
حیزبه‌که‌یه‌تی له‌سه‌ره‌وه بۆی دیاریکراوه‌و نه‌وزاد هادیش ئه‌کته‌ره‌که‌یه‌تی
به‌ڵام ئه‌کته‌رێکی نه‌شاره‌زاو سه‌رنه‌که‌وتوو. بڕوانه ئه‌وکاته‌ی که
سه‌رده‌شت عوسمان تیرۆر ده‌کرێت، پارتی له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌یسه
بداته ده‌ست حکومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێر، به‌و پێیه‌ی هه‌ولێر پایته‌ختی
حکومه‌تی هه‌رێمه‌و ڕوداوی ڕفاندنه‌که له‌وێ ڕویداوه، سه‌رۆکی پارتی
و هه‌رێم دێت ڕاسته‌و خۆ له په‌ڕله‌مانی کوردستان هه‌ره‌شه ده‌به‌خشێته‌وه،
ئه‌مه مانایه‌کی ڕونی تێکه‌لاوی ده‌سه‌لاته‌کانه‌و له کۆتایشدا هه‌موو
په‌تی ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ستی سه‌رۆکی هه‌رێم!!
ئه‌م کاره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم که لێبوردنی تایبه‌تیه بۆ کۆمه‌ڵێک
زیندانی ''به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه'' سیاسه‌تێکی دوو فاقه‌یه، یه‌که‌م،
ئه‌وه‌ی که خۆی ده‌کات به‌که‌سی خاوه‌ن فه‌رمانی لێبوردن ئه‌وه ئه‌و
ڕۆژگارانه‌مان یاد ده‌خاته‌وه که چۆن سه‌دام حسین بڕیاری له‌سێداره‌دانی
ده‌دا،نمره‌ی خوێندکارانی وه‌کو مه‌کره‌مه ده‌به‌خشیه‌وه، بڕیاری
لێبوردنی گشتی ده‌رده‌کرد، دادگایی ده‌کرد بیگومان له ڕێگه‌ی ''سه‌رکردایه‌تی
شۆڕشه‌وه''( مجلس قیادە ڕلپورە) که سه‌دام خۆی که‌سی یه‌که‌م بوو
تێیدا و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته تاکڕه‌وی و دیکتاتۆریه‌کانی تری سه‌دام و
حکومه‌تی به‌عس تا به پێدان و بڕینی خۆراکی مانگانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م میکانیزمانه‌ی ئێستای سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ داسه‌پانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های
تاک ڕه‌وانه به‌سه‌ر حیزبی هاوپه‌یمانی دوێنێ، "ئۆپۆزسیۆن" و غه‌یره
ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌مان ئه‌و میکانیزمانه‌یه که سه‌دام
حسین له ڕێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هاو بێڕکابه‌ری به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی
عێراقه‌وه داسه‌پاندبوو، مه‌گه‌ر جیاوازیه‌که‌ی ته‌نها له‌وه‌دا بێت
ئه‌وی دوێنێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایه‌ی به‌ناوی عروبه‌وه ده‌سه‌پاند
و هاوزمانه‌که‌ی ئیمڕۆی خۆمان به‌ناوی ''کوردایه‌تی'' و'' سه‌روه‌ری
یاساوه ده‌یسه‌پێنێت"!!
دووه‌م، ده‌رکردنی لێبوردنی تایبه‌ت به‌و زیندانیانه‌ی که‌به‌ر به‌ره‌که‌ت
و مه‌کره‌مه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم که‌وتن به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه
پێداگرتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌واج پێدانی سیمبول، تقوس و هه‌ستی کۆنه‌په‌رستانه‌و
دواکه‌وتوانه‌ی دینی له‌لای خه‌ڵک که هه‌ر ڕۆژێک به هۆی تازه‌کردنه‌وه‌و
ده‌مه‌زه‌رد کردنه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زان، جه‌ژنه دینیه‌کان، زۆر کردنی ژماره‌ی
ئه‌وقاف و مزگه‌وته‌کان، ''زانایانی ئاینی'' ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی
ئازادیخوازان، وه‌ستاندنی دراماکان، به‌خشینه‌وه‌ی فتوا له مزگه‌وته‌کانه‌وه‌و
هه‌ڕه‌شه له ڕۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران، ڕه‌واجی پێده‌درێت و به‌رهه‌م
ده‌هێنرێته‌وه‌و وه‌کو زه‌هرێکی خه‌ته‌رناک مێشکی خه‌ڵکی کوردستانی پێ
ته‌له‌ف ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر وانیه لێبوردنی تایبه‌تی بۆ له‌ڕێکه‌وتی جه‌ژنی
قورباندا؟ مه‌گه‌ر له ڕۆژه‌کانی تردا زیندانیان و که‌سوکاریان له‌ده‌ره‌وه‌ی
زیندان چاوه‌ڕوانی و حه‌سره‌ت کێشانیان نیه؟
به‌ڕێوه بردنی سوڵحی عه‌شایه‌ری له‌و ناوه‌ند و ده‌زگایانه‌ی وه‌کو ''مه‌کته‌بی
په‌یوه‌ندیه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان'' دادگایی کردنی هاوڵاتیانه له‌سه‌ر
بنچینه‌ی ناسنامه‌ی ''گروپ'' عه‌شایه‌ر بوون و نه‌بوون، ئه‌م سوڵحه عه‌شایه‌ریه
که بۆ به‌شێک له هاوڵاتیان له ژێر ناوی عه‌شایه‌ردا دانراوه له‌ده‌ره‌وه‌ی
دادگاکاندا له بنچینه‌وه جیاوازی، ناکۆکی و ئاژاوه خستنه‌وه‌یه له
نێوان هاوڵاتیاندا له ژێر ناوی عه‌شایه‌ر بوون و نه‌بوون، هاروه‌ها له‌م
ڕێگه‌یه‌شه‌وه له‌دژی یه‌ک دانانانی چین و توێژه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگه‌یه
له‌و ڕۆژانه‌ی که ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و ئازادیخوازی و هه‌ڵچونه
جه‌ماوه‌ریه‌کان ڕوده‌ده‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته گه‌ڕو گڵاوه که ئێستا له
کوردستان به‌ڕێوه ده‌برێت بۆ جیاوازی کردن له نێوان هاوڵاتیاندا له‌سه‌ر
بنچینه‌ی '' ئینتیما به گروپه‌وه- عه‌شیره‌ت'' له ده‌ستکردو دیاری
سوپای ئنگلیزه‌کانه بۆ خه‌ڵکی عێراق له‌وکاته‌وه که عێراق داگیر ده‌که‌ن
و ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق داده‌مه‌زرێنن، ئه‌گه‌ر بتوانین له وتارێکی
تردا له ڕه‌گو ڕیشاڵی مێژوویی ئه‌م سیاسه‌ته ده‌کۆڵینه‌وه که چون
بۆ یه‌که‌م جار له‌لایه‌ن سوپای ئنگلیزه‌وه وه‌کو چه‌کێکی کارا به‌کار
ده‌هێنرێت بۆ جیاوازی خستنه نێو خه‌ڵکی شار‌و گونده‌کان و له‌و ڕێگه‌یه‌وه
به‌ئاسانی سه‌رکوتکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان.
ئه‌م سیاسه‌ته میراتی ئیداره‌و سوپای ئنگلیزه‌کانه بۆ حکومه‌ته یه‌ک
له دوای یه‌که‌کانی عێراق ماوه‌ته‌وه‌و ئێستا یه‌کێتی و پارتی باوه‌شێنی
ده‌که‌ن، ئه‌م سیاسه‌ته بۆ یه‌که‌م جار سوپای ئنگلیز خستیه ناو
قاموسی سیاسی عێراقه‌وه.
ڕیزکردنی ئه‌م سیناریۆ لاواز‌و گاڵته‌جارانه که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه
ڕێکده‌خرێن ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خه‌ن که‌ئه‌م کارانه به ڕێکه‌وت و بێ
هۆ دروست نابن، به‌ڵکو زنجیره کارێکی ئاگاهانه‌و سیستماتیکه که له
ڕێگه‌یانه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ر ڕۆژ هه‌نگاوی زیاتر ده‌چێته پێشه‌وه
له پێناوی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بێ ڕکا‌به‌ردا، سه‌رنج
بده‌ن هه‌ر له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایدا چی ڕوده‌دات؟
1- به بڕیارێکی مه‌سعود بارزانی که له ماڵپه‌ڕی هاوڵاتیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه
له 5-8-2010 دا، شێخێک به‌ناوی موسته‌فا زینۆکی ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر
زیاتر له 2000 هه‌زار دۆنم زه‌وی 66 جوتیاردا.
ئه‌مه له کاتێکدا به‌پێی بڕیاری ژماره 1690 له 17-3- 1974، ئه‌نجومه‌نی
باڵای کشتوکاڵی عێراقی 17 دۆنم زه‌وی داوه‌ته هه‌ر یه‌کێک له‌و
جوتیارانه که ئێستا شێخی ناوبراو ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت !
2- له‌دوای ڕفاندن و تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان له‌مانگی مه‌ی ئه‌م
ساڵدا، سه‌ره‌ڕای به تیرۆریست له قه‌ڵه‌مدانی که‌سی قوربانی و بۆ ده‌مکوت
کردن و خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان، پارتی هه‌ڵده‌ستێت
به تۆمارکردنی چه‌نده‌ها سکاڵانامه‌و غه‌رامه به شێوه‌ی پاره له‌سه‌ر
سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌کان، ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان له هه‌رێم و به‌تایبه‌تی
ناوچه‌ی سلێمانی به‌بیانوی ئه‌وه‌ی گوایه ''پیرۆزیه نه‌ته‌وه‌یی و
دینیه‌کانیان'' ڕوشاندوه، هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت دانه‌جیڕه له‌یه‌کێتی
ده‌کات چونکه له میدیاکانی ناوچه‌ی سلێمانیه‌وه هێرشی ڕاگه‌یاندن ده‌کرێته
سه‌ر ''پیرۆزیه نه‌ته‌وه‌یی و دینیه‌کان''.
3- هێنانه‌وه‌و داڵده‌دانی قاسم ئاغای کۆنه موسته‌شار به پلانێکی
دارێژراو ئاگاهانه‌و گوێنه‌گرتن له ناڕه‌زایه‌تی و سکاڵاکانی خه‌ڵکی
کوردستان له‌سه‌ر که‌یسی تاوانبار به‌تایبه‌تی له ده‌ڤه‌ری کۆیه، ئه‌مه‌جگه
له داواکردنی ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و کۆنه موسته‌شارانه‌ی که
ئێستا له‌ناو یه‌کێتی، پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا خۆیان مه‌ڵاس داوه‌و
ژماره‌یان ده‌گاته 258 که‌س و زۆربه‌یان خه‌ڵکی کوردستانن له‌لایه‌ن
دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقه‌وه.
4- ده‌رکردنی یاسای ''رێکخستنی خۆپیشاندان'' که له ڕاستیدا هه‌مان
ناوه‌ڕۆکی یاسای قه‌ده‌غه کردنی ئازادی ڕێکخستن و ناره‌زایه‌تی حکومه‌تی
به‌عسه که خۆشیان سه‌رده‌مێک قوربانی ئه‌م یاسایه بوون! هه‌روه‌ها
به‌پێێ ئه‌م یاسایه که له 5-11-2010 دا له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی په‌ڕله‌مان(یه‌کێتی
و پارتی)ه ده‌نگی بۆ دراوه، سزای 500 هه‌زار دینار بۆ رێکخه‌ران و سه‌رپه‌رشتیکه‌رانی
خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه گشتیه‌کان ده‌سه‌پێنرێت.
5- یه‌کێتی و پارتی به‌تایبه‌تی پارتی له ئێستادا چونکه هێزی یه‌که‌مه،
به‌هۆی ئه‌و بڕه پاره زۆر‌و قورسه‌وه که وه‌کو داهات و بوجه دێته
کوردستان‌و خه‌زێنه‌ی پارتیه‌وه (هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ست
له پارتیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ردوکیان هه‌مان سیاسه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن)،
به‌کاری ده‌هێنێت بۆ کڕینی هه‌ست و هه‌ڵوێست، زه‌لیل کردن، چاوله‌به‌رکردن
و دابه‌زاندنی ئاستی بیرکردنه‌وه‌و ناسین (زانین)ی هاوڵاتیان به
پێدانی پارچه زه‌ویه‌ک، موچه‌یه‌ک یان ئیمتیازێکی ئیداری، حکومی و
حیزبی، که ئه‌مشتانه له وڵاتانی ئاسایدا له مافه ساده‌و بنچینه‌ییه‌کانی
هاوڵاتیانن. له‌کاتی کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌کی وه‌کو نه‌خۆشخانه‌یه‌ک،
ڕێگاوبان، ئاووکاره‌با و پڕۆژه خزمه‌ت گوزاریه‌کانی تر، هاوڵاتیان
پێویسته له میدیاکانی ئه‌م حیزبانه‌وه ده‌ستخۆشی و شوکران بژێری و
سه‌ڵاوات بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و بابی گه‌وره بنێرن که دروستکه‌ری ئه‌م
ڕۆژه‌یه، ئاستی ته‌وقع و بیرکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانیان به جۆرێک دابه‌زاندوه
ئه‌گه‌ر ئوتۆمبێلێکی ئاگر کوژاندنه‌وه ئاگرێک دامرکێنێته‌وه ئه‌وه
له ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی ئه‌م حیزبانه‌وه ''سوپاسی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم
ده‌کرێت''.
ئه‌مه گرنگترین ئه‌و میکانیزمانه‌ن که ئێستا سه‌رۆکی هه‌رێم له‌سه‌ر
ئاستی کوردستاندا به ڕێوه‌یان ده‌بات بۆ هه‌ر ڕۆژه زیاتر چه‌سپاندنی
ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی بیرۆکراتی بنه‌ماڵه له شێوه‌ی وڵاتانی که‌نداو،
وته به‌ناوبانگه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ''هه‌ولێر ده‌که‌ین به دوبه‌ی''
که ئێستا جێگه‌ی شێکردنه‌وه‌ی نیه، ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێته‌وه.
ڕۆژگاره‌کانی ئاینده‌ش هه‌موو ئه‌و سیناریۆ و میکانیزمانه‌ی تری چه‌سپاندنی
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌ی بنه‌ماڵه‌یی له دووتوێی خۆیدا هه‌ڵگرتوه.
مه‌سعود بارزانی به‌م کارانه‌ی که ده‌یکات نه‌ک ''سه‌روه‌ری یاسا''
دابین ناکات، به‌ڵکو به‌کرده‌وه خه‌ریکه پاشماوه‌ی فه‌زایه‌کی نیمچه
ئاوه‌ڵای سیاسی که هه‌تا ئێستا له کوردستان بوونی هه‌یه، له گۆڕ ده‌نێت
و بزمارێکی تری ده‌سه‌ڵاتی بیرۆکراتیانه‌ی بنه‌ماڵه‌یی به جه‌سته‌ی خه‌ڵکی
ئازادی خوازی کوردستاندا ده‌چه‌قێنێت.
17\11\2010
rizgar3@gmail.com
|