په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٩\٢٠١٥

مەسعود لەزگە!

- لە پەراوێزی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر چیای گارە و دەڤەری ئامێدی -

 

 

 

ئێستا (مەسعود لەزگە) کتومت وەک ئەو بابایەی بەسەرهاتوە کە ماڵێکی هەیە بەڵام هەر رۆژەو یەکێک لە دەرگەی پێشەوە یان لە دەرگەی دواوە یان لە پەنجەرەوە یان لە سەربانەوە لێی بە ژوور دەکەوێ و بە ئارەزووی خۆی (لە ماڵەکەی دێ و دەچێ و شتومەکەکانی بەرکاردەهێنی و لە منداڵەکانی دەدا و برینداریان دەکا یان ماوە ماوە یەکێکیان لێ دەکوژێ یان دەستدرێژیی دەکاتە سەر هاوسەر و کیژەکانی و... هتد) ئەویش هیچ توانایەکی نییە داکۆکییان لێ بکا و ملی خۆی شۆڕ دەکاتەوە تەنانەت زۆر جاریش دەبێ دەستخۆشیی بکا و سوپاسگوزاریش بێ! کەچی هیچ شەرم لە خۆی ناکاتەوە و هەر خۆی بە سەردار و سەرپەرشتیاری خێزانەکەی دادەنێ.. هەر رۆژەش پارچەیەک لە کەلوپەلی ماڵەکەی (کە بە میرات لە باوکی بۆی ماوەتەوە!) دەفرۆشێ و زۆربەی زۆری پارەکەش لە گیرفانی خۆی دەنێ و ئەندامانی خێزانەکەشی بە شێوەیەکی مەمرە و مەژی ژیان دەگوزەرێنن!!!

 

هەرگیز بڕوا ناکرێ لە هیچ کونج و کەلەبەرێکی ئەو جیهانەدا سەرۆکێک هەبێ نەتوانێ و نەوێرێ فزە بکا لە بەرانبەر هێرشی سوپا و فڕۆکە و تۆپبارانی سوپای وڵاتە دراوسێیەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی.. کەچی لە بەرانبەر ماف و ئازادییە هەرە سادە و سەرەتاییەکان بەوپەڕی توندوتیژیی و تا رادەی کوشتن هاوڵاتییانی خۆی قرچوبڕ دەکا!!! ئیدی ئەوە داهێنانی (مەسعود لەزگە)یە و هیچ سەرۆکێک ناتوانێ خۆی لە شانی بدا!!!

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک