٢\٤\٢٠١٦
مەترسیی پاراستن و
زانیاریی.

شوان سديق
هەردوو دەزگای پاراستنی پ.د.ك، و زانیاریی
ی.ن.ك، كە بەپیی یاسای پەرلەمان لەچوارچیوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا
كۆكراونەتەوە. ئامانج لەم یەكخستنە مەبەست لیی بوونی دەزگایەكی ئەمنی
هاوبەش هەبیت لە هەریمی كوردستان. بەڵام پاش چەندین ساڵ ئەم هەوڵە
سەركەوتوونەبوو نەك پارتی و یەكیتی توانیان كیانیكی هاوبەشی ئەمنی و
ئاسایشپاریزیان لە كوردستان هەبیت. بەڵكو هاتن بەجیا كاریانكرد رەنگی
سەوز و زەرد لە كارە ئەمنیيەكانیاندا زیاتر رەنگی دایەوە. دةزگای
ئەمنیان بۆ رووخانی نەیارەكانیان بەكارهینا هەر ئەم دەزگایانەش دەستیان
هەیە لە سەركوتی خەڵکی یازادیخواز و میدیاكاران و ئەو سیاسیانەی باسی
عەدالەتی كۆمەڵایەتی و سەروەریی یاسایان كردوە.
گەر زیاتر و روونتر قسە لەسەر ئەم دوو دامەزراوە ئەمنیە بكەین. لە پاش
پیكهێنانی ئەنجوومەنی ئاسایش بێشك كارەكانیان هەر لە چوارچیوەی كاری
حیزبی و بەرژەوەندییەكانی هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیدا بوونە.
لە پاڵ ئەمەش داهات و خەرجی هەردوو هیز لەسەر موڵكی گشتی بووە, بۆ
نموونە دەزگاكانی پاراستن و زانیاریی بە پیی بوودجەی ساڵی ٢٠١٢ كە
زیاتر لە ١٥ ترلیۆن دینار بووە تەنیا بۆ هیزی ئەمنی و چەكدار لەو
پارەیە نزیكەی ٣ ترلیۆن دینار خەرجكراوە.
كەوایە بەپیی ئەم پارەبیت. دیارە لە قۆناغی ئیستا بوودجەیان زیاتر
كراوە. بەتایبەتی لەدوای شەڕی داعش.
من. هەوڵ و ماندووبوونی هەردوو دەزگایە لە پاراستنی ئاسایشی هەریمی
كوردستان، بە نادیدە ناگرم كاریكی باشیان كردوە. كەسانیكی زۆر
قوربانیان داوە. ئیستاش لەناو ئەم دامەزراوانە خەڵکی نیشتیمان پەروەری
زۆریان تیدایە ئەمانە بەشیكن لە سامانی نیشتیمان و كۆمەڵگاو
هاوڵاتیيانیش شانازیان پیوە دةكةن.
لەگەڵ ئەوەش ئەم دوو دەزگایە بەم ئەجینداو و كارانەی دەیكەن كە دەچیتە
خانەی خزمەتی حیزبی.
پارتی و یەكیتی, زۆرجار هەر ئەم دەزگایانەش لەدژی كەسانیكی ناو
حیزبەكانی خۆیان بەكاردینن. ئیدی مەسەلەی جاسوسی و چاودیری و لیدان لە
کەسایەتی و شکۆمەندیی كەسانی سیاسی دەرەوەی پارتی و یەكیتی و میدیاكار
و خەڵكانی رۆشنبیر بەردەوام لەلایەن ئەم دوو دەزگایانە كاریان لەسەر
كراوە.
هەردوو دەزگاكە رۆچوونەتە ناو كاری رۆشنبیری و ریكخراوەی كەسانیكیان
هەیە چاودیری وردی میدیاكارو رۆژنامەنووس و ریكخراوەكان دەكەن, ئەمە
جگەلەوەی لە كەرت و بوارەكانی تر هاوشیوەی دەزگا ئەمنيیەكانی وەك
ئیتڵاعات و میتی توركی چۆن لەناو هەموو بوار و چین و تویژەكاندا رەگ و
ریشەیان داكوتاوە. بۆ مەرامی خۆیان هەموو كاریك دەكەن. تەنانەت
خەڵكانیكیش رەوانەی دەرەوەی وڵاتی خۆیان دەكەن بۆ كۆكردنەوەی زانیاریی.
بابینەوە. سەر دەزگای پاراستنی پارتی و زانیاریی یەكیتی دیارە ئەم دوو
دامەزراوە حیزبییە بەهۆی بوونی پارەیەكی زۆر لە دەستیاندا سوود لە كارو
پیشكەوتنەكانی دونیای دەرەوەش وەردەگرن. تەنانەت گەیشتوونەتە ئاستێك
هاوكاری كەناڵی موخابەراتی و ئەمنی وڵاتانی تریش دەكەن. هەموو ئەم
كارانەش لەپیناو بەرژەوەندی حیزبەكانیانە ئەگینا گەر كاریك نەچیتە
خزمەتی بەرژەوەندی حیزبەكانیان بە ئاسانی نایكەن, بەڵام زۆر بە ئاسانی
دژی ئەو كەس و لایەنانە دەوەستنە لە ناوخۆ و دەرەوە گەر بەرژەوەندیان
لەگەڵ بەرژەوەنیان یەك نەگرێتەوە.
گەر وەڵامیك بۆ ئەم قسەیەم هەبیت. بەدڵنیاییەوە كۆمەڵیك پرسیار و پرسی
گرنگ لە بەردەستان دەشیت. وەڵام بە وەڵامی كاربەدەستانی ئەم دەزگایانە
بدەینەوە بۆ ئەوەی چیتر مرۆڤی كورد چەواشە نەكریت.
دەپرسین ئایا كەسیك لە دەرەوەی پارتی و یەكیتی لەم دەزگایانە شوینی
دەبیتەوە؟ بەدڵنیایەوە كەسیك ئامادە نەبی وینەی بارزانی و ئاڵای یەكیتی
لە پشتی هەڵنەكرێت هەرگیز جیگای نابیتەوە. هەروەها دەشێ بپرسین ئایا
ئاسایشی پارتی لە سلیمانی جیگای دەبیتەوەو ئاسایشی سلیمانی لە هەولێر
دەتوانیت بژی بەدڵنیاییەوە نەخیر, پەروەردەی ئەم دوو حیزبە و سیاسەتی
پارتی و یەكییەتی كارێكی وەهایان كردوە. كارمەندی ئاسایشی هەولێر
ئاسایشی سلیمانی بەهی خۆی نەزانێت, هەروەها بەپیچەوانەشەوە.
سەرەڕای مەترسییەكانی كار و سیاسەتی ئەم دوو دەزگایە كە بەداخەوە
نەدەبوو ئەوان دەوڵەتداریان بەم شێوەیە بكردبایە بەڵام گوێیان,
بەرەخنەو پێشنیاری خەڵكانی دڵسۆزی كوردستان نەدا, لەجیاتی ئەوەی بەیەك
تیم كاریان بكردبایەو بەبێ جیاوازی سەیری تەواوی خەڵكی كوردستانیان
بكردبایە كەچی نەیانكرد.
خاڵی كۆتایی لەم وتارە كە پیویستە باسی بكەین, بوونی میدیای هەردوو
دەزگای ئەمنیە لە كوردستان كە دیسان بەداخەوە كاریكی خراپتر لەپاڵ كارە
خراپەكانیان, دامەزراندنی میدیایە لەلایەن ئەم دەزگایانەوە كە هەنووكە
پارەیەكی زۆریان بۆ میدیاكاران هەڵڕشتوە.
لیرەدا دەرفەت كەمە حەقیەتی بە وردی دەست لەسەر ئەو خاڵانە دابنین كە
میدیای ئەم دەزگا ئەمنیانەی كوردستان چۆن كاردەكەن؟ تاچەند لە ریگەی
میدیاوە كۆمەڵگای كوردی ئاراستەی خۆیان دەكەن. هەر لە ریگای ئەم
میدیانەوە بەناوی زانیاریی میدیایی لە پیش چاوی كۆمەڵگا
بەرانبەرەكانیان دەشكینن, بەجۆریك گەر بیانەوێت سیناریۆش دروست دەكەن,
بەكۆمەڵگا دەڵێن لەم كەس و لایەنە خراپتر نییە!
ئەوەتا هەردوو كاربەدەستانی دەزگای ئەمنی لە ریگای میدیاوە. رەخنە
لەیەك دەگرن, لەسەر پارە و كاری حیزبی یەك دەشكێنن, گەر ئەم
وەڵامدانەوانەی كاربەدەستانی ئەم دوو دەزگایە بەهەند وەربگرین. دەشێ
ترسمان لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ هەبیت. دۆخیكی خراپ لەوەی ئیستاش
خراپتر پێشبینی بكەین, جونكه هيچ كات. جووت حیزب بەرژەوەندى ميلەتيان
نەخستوەتە پيش بەرژەوەندى حیزبەكانيان، خەممانە دەزگاكانيان شەريكى ترى
خويناویی تووشى كوردستان بكەن. ترسكەش لەو رابردووە خراپەوە سەرچاوە
دەگريت. كە بەقسەى كەسانى دلسۆزى ناو خۆيان و خەڵكى تر ناكەن!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|