په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٤\٢٠١٣

مێوانداریی بۆ کۆڕی پسپۆڕان.
تەنگژە لە سوریا: بارودۆخ و ئاسۆی ئایندەی کورد.


 

رۆژی شەمە ٢٧\٤\٢٠١٣ کاتژمێر ٣٠:٩ی بەیانیەوە تا ٣٠:٥ی سەر لەئێوارە  لە: CJD Bonn، Graurheindorfer Str. 149، 53177 Bonn

ناوەند، سەنتەری توێژینەوەی کوردی، کۆڕێکی پسپۆران ساز دەکا کە تێیدا پێداچوونەوە و پێکانەوەی ورد لە بارەی بارودۆخی هەنووکەیی لە سوریا دەکاتە ئامانج. بۆ ئەو مەبەستەش باسوخواسی تێر و پڕ دەکرێ لەسەر بارودۆخی هەنووکەیی لە سوریا و هەڵوێستی دەسەڵاتە ناوچەییەکان و جیهانییەکان لە دید و تێڕوانینی پسپۆرانی بێلایەن بۆ ئەوەی دواتر کێشەکە لە دیدی هێزە کوردییەکانەوە داربڕژرێ.


بەشی کۆتایی ئەم کٶرەش بریتیی دەبێ لە کفتوگۆ و راوێژکاریی پەرەپێدانی کرداری هاوبەش و چالاکی شیاو و گونجاو.


بەرنامە:


کاتژمێر ٣٠:٩: هاتنی ئامادەبووان.


کاتژمێر ١٠ تا ٣٠:١٠: بەخێرهاتن و پێشەکی.
- مەتین ئینجەسوو - سەرووکی سەنتەری ناوەند.
- پرۆفیسۆر فەرهاد ئیبراهیم سەیدەر - ئەندامی سەروکایەتی سەنتەری ناوەند.


١٠ تا ٣٠:١٢: رەوتی تا ئێستای کێشەکە، رەهەندە جۆراوجورەکانی تەنگژەی سوریا و رۆڵی کورد.
- عومەر شێخمووس، ستوکهۆڵم.
- پرۆفیسۆر فەرهاد ئیبراهیم سەیدەر، ئێرفورت.
- حوسێن چەلەبی، لوونەبۆرگ.
- ژیان بەدرخان، بۆن.
- فەرها خەلیل، لانگینهاگین.


گفتوگۆ:


کۆڕگێڕ: حەلیم یوسف ٣ ڤوپەرتال.
٣٠:١٢ تا ٣٠:١: پشووی نانخواردنی نیوەڕۆ.


٣٠:١ تا ٣٠:٣: شکۆفەکردنی مێزگرد: هەڵوێستی پارتە کوردییەکان و چالاکوانانی سیاسیی، کێشەکان، هەلەکان و جۆری چارەسەرکردن سەبارەت بە کێشەی کورد لە سوریا.
- دکتور کامەران حاجی عەبدو، نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردی سوریا.
- دکتور عەبدولباسیت سەیدا، نوێنەری ئۆپۆزیسیونی سوری.
- زوهات کوبانی، نوێنەری ئەنجوومەنی گەل لە رۆژئاوای کوردستان.


گفتوگۆ:


کۆڕگێڕ: هۆشەنگ برۆکا ٣ بیلەفێلد.
٣٠:٣ تا ٤: پشووی چای و قاوەخواردنەوە.


٤ تا ٣٠:٥: گفتوگۆی کراوە و ئاڵوگۆری را و بۆچوون: رێگەکانی کاری سیاسیی، جۆری پشتگیرییکردن، پێشنیازی چالاکی هاوبەش / کارکردن بۆ رای گشتیی و ئاسۆی ئایندە.


کۆڕگێڕ: میزگین هەسکۆ، بیلەفێلد.
٣٠:٥ کۆتایی کۆڕ و گەڕانەوەی ئامادەبووان.

 

هێڤی حەمەد

projekt@navend.de

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک