هاوڕێ عوسمان واتێمه‌گه که ڕۆیشتی ئیشی زه‌مه‌ن هه‌ر به‌ویستی کاته‌وه به‌نده‌بێ و گه‌ڕانه‌وه له زهندا ده‌سڕێته‌وه واتێمه‌گه که ڕووی خۆشت وه‌ک نه‌سیمی ئێوارانێکی غوربه‌تی که ئاوا بوو ئیدی هه‌رچی ڕووی خۆش هه‌یه له ڕووماندا ... ئه‌تۆرێت و له‌گه‌ڵماندا سه‌فه‌ر ناکا؛ ئه‌ی نازه‌نیین که‌ناری ڕووح هێنده به‌رینه گه‌ر تۆش نه‌بی... له مه‌وسمی کۆچدا سه‌دان نه‌وڕه‌س به نێویدا گوزه‌ر ده‌کا؛ ڕه‌نگه ڕووی خۆشی تۆ، گه‌ر به کچێنیش پیایی بێته‌وه ئه‌به‌د وه‌ک پاکیزه‌که‌ی یه‌که‌م جار ده‌روازه‌ی لێناکرێته‌وه.
28/07/2000
|