مەغزاى سیاسى
سەردانەکەى ڕۆبێرت گــەیس بۆ کوردستان.
خەسرەو سایە
به‌دوای سه‌رده‌ناکه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا، ڕۆبێرت گه‌یس، بۆ
عێراق و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مالیکی و سه‌رانی کیتله
جیاجیاکانی نێو ده‌سه‌لاتدارێتی عێراق، سه‌ردانی کوردستانی کرد و
له‌گه‌ڵ مه‌سعود به‌رزانیدا کۆبوونه‌وه. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا جگه‌له
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری پێشمه‌رگه، ئه‌ندامانێک له‌مه‌کته‌بی
سیاسی پارتی ویه‌کیتی تێیدا ئاماده بوون. دیدراره‌که به‌و پێ‌یه‌ی
که هاوکاتبوو له‌گه‌ڵ کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان و ده‌نگ
هێنانه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و
بردنه‌وه‌ی لیستی کوردستانی، ڕاگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردوو حزب ئه‌م سه‌ردانه‌ی
رۆبێرت گه‌یسیان به‌سه‌ردانێکی ڕۆتینی و پیرۆزبایی کردن لێکدایه‌وه
و بردیانه نێو هه‌راو هوریای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه. به‌لام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی
ئه‌وه‌ی که‌له‌که‌ناڵی میدیای حزبه ده‌سه‌لاتداره‌کانی کوردستانه‌وه
په‌خش کراوه‌ته‌وه ئه‌م سه‌ردانه کتوپڕه مه‌غزای سیاسی خۆی له‌ده‌ووری
دوو بابه‌تی هه‌ستیار هێنایه پێشه‌وه که‌لێره‌دا له‌سه‌ریان ڕاده‌وه‌ستین:
ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان:
به‌ووته‌ی ڕۆژنامه بیانیه‌کان، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان
سه‌رکردایه‌تی هه‌ردو حزبی ده‌سه‌لاتداری توشی شۆک کرد و پێیان
وانه‌بوو له‌گه‌ڵ شکست وئه‌نجامێکی ئاوا به‌ره‌و ڕووده‌بنه‌وه، هه‌ربۆیه
بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی لاسه‌نگی ئه‌م ئه‌نجامه له‌دوو ئاستدا که‌وتنه
خۆیان: له‌ئاستی یه‌که‌مدا هه‌وڵیاندا له‌پێش هه‌ر ڕاگه‌یاندنێکی ڕه‌سمی‌یه‌وه،
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌زویر بکه‌ن و خۆیان ژماره‌و ڕیژه‌کان
دیاری بکه‌ن و ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر لیسته‌کانی‌تردا داسه‌پێنن، بۆ ئه‌مه‌ش
فواد حسین به‌ناوی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی
دڵخوازانه که‌وته‌ڕاگه‌یاندنی ڕیژه‌ی ده‌نگی لیسته‌کان و له‌و نێوه‌شدا
ڕێژه‌ی ده‌نگ هێنانه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی گه‌یانده ڕێژه‌ی له%72
ده‌نگه‌کان و هی لیستی کوردستانیش بۆ له%62دا، که‌دیاربوو مه‌به‌ست
له‌م ڕاگه‌یاندنه پێشوه‌خته داسه‌پاندنی نمونه‌یه‌کی دڵخوازی یه‌کیتی
وپارتی بوو به‌سه‌ر کۆمسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. له‌ئاستی
دووهه‌میشدا و هه‌مان ئێواره‌ی دوای ته‌واوبوونی ده‌نگدان ودزه‌کردنی
زانیاری‌یه‌کان یه‌کیتی وپارتی که‌وتنه حاڵه‌تێکی هیستریکی چه‌کداریی‌یه‌وه
و فه‌زای شاره‌کانیان به‌ره‌و میلیتاریزمه‌بوون ڕاکێشا و شێوازی هه‌ڕه‌شه‌و
گوڕه‌شه‌یان له‌لیسته‌کانی تر گرته به‌ر. سه‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵه‌شیان
به‌په‌لاماردانی بنکه وباره‌گای لیسته‌کانی تر له‌شاری هه‌ولێر گه‌یشت
وله‌شاری سلیمانیش هێزی میلیشیایی‌یان هێنایه نێو شه‌قامه‌کانه‌وه
که‌ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و داوای ئه‌مریکا نه‌بوایه ئیحتمالی په‌لاماری
چه‌کداری حاڵه‌تێکی ئه‌کید بوو. دیاره له‌فه‌زایه‌کی ئاوادا و به‌تایبه‌تیش
به‌هۆی توڕه‌بوون و ناڕازی بوونی لیسته‌کانی تر به‌ئه‌نجامێک که‌له‌زاری
فواد حسینه‌وه بلاوکرایه‌وه جه‌مسه‌رێکی تری به‌ره‌و ده‌ستبردن بۆ
پشێوی ونائارام کردنی فه‌زای شاره‌کان به‌دوای ته‌واو بوونی ده‌نگدانه‌کان
چالاک کرده‌وه که‌ئه‌گه‌ر به‌ری پێنه‌گیرایه، ته‌واوی پرۆسه‌ی
دیموکراسی و هه‌ڵبژاردنه‌کانی له‌بنه‌وه به‌شکستێکی یه‌کجاریدا ده‌کێشا.
له دۆخیکی ئاوادابوو که‌وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا به‌په‌له گه‌یشته
کوردستان وله‌گه‌ڵ مه‌سعود به‌رزانی و به‌رپرسیارانی‌تردا کۆبێته‌وه.
تا ڕێگایه‌ک بخاته به‌رپێ‌ی "پرۆسه‌ی دیموکراسی" حزبه میلیشیاییه‌کانی
کوردستان و دۆخه‌کان له‌حاڵه‌تێکی ئارام‌دا ڕابگرێ. به‌تایبه‌تی که‌هه‌رجۆره
پشێوییه‌ک له‌وه‌زعی سیاسی کوردستاندا به‌زه‌ره‌ی وجودی ئه‌مریکاو
هێزه‌کانی له‌ناوچه‌که‌دا ته‌واو ده‌بێ. بۆ ئه‌مه‌ش ڕۆبێرت گه‌یس
ڕێگای ئیتفاق پێکردن و ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگه‌کان، به‌جۆریک
که‌دڵی هه‌موو لایه‌ک ڕازی بکا و ڕێگاش بکاته‌وه که کۆمسیۆنی بالا
بتوانێ ئه‌نجامه‌کان ڕاگه‌یه‌نی، گرته‌به‌ر. گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆبێرت گه‌یس
و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ لای تاڵه‌بانی و دواتریش سه‌ردانی
خێرای مه‌سعود به‌رزانی بۆ دوکان و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا
و سازدانی کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان، سیناریۆیه‌کی ڕۆشنی
ئه‌م ڕێکه‌وتنه پێشنیاریه‌ی ئه‌مریکاو وه‌زیری به‌رگریه‌که‌ی بوو.
که‌سه‌ره‌نجام هه‌موو لایه‌ک به‌هه‌ندی گله‌یی و گازنده‌وه له‌سه‌ری
ڕاوه‌ستان و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش گوڕدرا که‌پێشتر فواد حسین بلاوی کرده‌وه.
به‌لام ئه‌و ڕاستیه‌ی که‌له‌م ڕێکه‌وتنه و له‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری
به‌رگری ئه‌مریکادا خۆی نیشاندا پوچی سیناریۆی هه‌ڵبژاردن و بێلایه‌ن
نه‌بوونی کۆمسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌کانه که‌راسته‌وخۆ به‌ده‌خاڵه‌تی
ئه‌مریکاو حزبه ده‌سه‌لاتداراه‌کانی تر ئه‌توانی به‌ساده‌یی ڕای
هاولاتیانی کوردستان بخاته ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌وه و له‌پشت ئه‌وانه‌وه
و به‌پێ‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی سیاسی که‌ئه‌م هیزانه هه‌یانه ده‌ستکاری
بکرێ.
یه‌کخستنی ڕیزی عێراقیه‌کان:
به‌لام مه‌غزای سه‌ر دانه‌که‌ی ڕۆبێرت گه‌یس ته‌نها به وه‌زعی
سیاسی کوردستان دوای ته‌واوبوونی ده‌نگدانه‌کان وبڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ی
قه‌تیس نامێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی له ستراتیژی ئه‌مریکادا هه‌وڵه‌کان
بۆ ئه‌وه‌یه که‌ئه‌وزاعی کوردستان له‌ئارامیدا ڕابگرێ و هه‌موو هێزه
هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی له‌چوارچێوه‌ی "پڕۆسه‌ی دیموکراسی عێراقیدا"
بهێلێته‌وه و فه‌زا له‌به‌رده‌م بردنه پێشه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌کی
فراوانتر له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست وله‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا ئاماده
بکات که‌به‌دوای هاتنه سه‌رکاری ئۆباماوه به‌ده‌سته‌وه گیراوه.
که‌بێگومان عێراق له‌م نه‌خشه وستراتیژه‌دا جێگایه‌کی مه‌رکه‌زی هه‌یه.
باسی "یه‌کخستنی ڕیزی عێراقیه‌کان" که‌له‌زاری ڕۆبێرتگه‌یس وباقی
سه‌رانی ئه‌مریکاوه دێت وده‌چێت، ئه‌و پێویستیه‌یه که‌ئه‌مریکا بۆ
ئامانجه‌کانی داهاتووی خۆی له‌ناوچه‌که‌دا له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاوه.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌باری قه‌یرانی حکومه‌تی و ده‌سه‌لاتدارێتی
له‌عێراق و ئه‌و گرفتانه‌ی که‌تائێستا به‌هه‌ڵواسراوی وبێچاره له‌نێوان
حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌لاته‌که‌ی مالیکیدا ماوه‌ته‌وه ئاینده‌یه‌کی
خراپی له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا،
هێناوه‌ته پێشه‌وه. هه‌ر بۆیه باس له"یه‌کخستنی ڕیزی عێراقیه‌کان"،
ئاماژه‌یه‌کی سیاسیه بۆ بوونی به‌ربه‌ستێک له‌به‌رده‌م سیاسه‌ته‌کانی
ئه‌مریکا له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا. هه‌رله‌م باره‌وه نابێ ئه‌وه‌مان
له‌یاد بچێت که هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ عێراق و
کوردستان هاوکاته له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی کۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌ک که‌ئۆباماو
کۆشکی سپی بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی له‌به‌رامبه‌ر ئێران
وسوریا و ئیسرائیل وئه‌فغانستان وبه‌تایبه‌تیش پلان ونه‌خشه‌که‌ی که‌به‌ناوی
ڕاوه‌ستانه‌وه به‌دژی تیرۆر به‌گوێ کۆمه‌ڵگای جیهانیدا داویه‌تی.
ئه‌وه‌ی که‌له‌یه‌که‌مین هه‌نگاویشدا و له‌ڕێڕه‌وی ئه‌م ئاماژانه‌دا
خۆی ده‌رخستن کۆمه‌ک وڕاوه‌ستانی ئه‌مریکایه له‌پشت په‌لامارو هێرشه‌که‌ی
حکومه‌تی مالیکی بۆسه‌ر که‌مپی ئه‌شره‌ف و وه‌ده‌رنانی موجاهیدینی
خه‌ڵک وه‌ک باڵێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی. که‌دیاره کارێکی ئاوا هه‌ڵکردنی
چرای سه‌وزه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بۆ خۆشکردنی ڕێگای دانوسانه‌کانی
داهاتووی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا.
به‌لام وه‌زعیه‌ته‌کان به‌ته‌نها له‌م ئاسته‌دا ڕاناوه‌ستێت. قه‌یرانی
حکومه‌تی له‌عێراق و بوونی قه‌ڵشتێکی گه‌وره له‌نێو پڕۆسه‌ی سیاسی
عێراق و نه‌بوونی ته‌بایی له‌نێوان کیتله‌و باڵه‌کانی نێوخۆی په‌رلمان
وحکومه‌ت و ڕکه‌به‌رییه‌ک که‌له نێوان لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی
ناسیونالیستی وئیسلامی له‌عێراقدا هه‌یه، حاله‌تێکی هه‌میشه نیگه‌رانی
ودوردۆنگی له‌به‌رده‌م ئه‌مریکاو هه‌وڵه‌کانیدا پێکهێناوه. ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه
که به‌پێ‌ی ڕێکه‌وتن نامه‌ی ئه‌منی نێوان ئه‌مریکا و عێراق بڕیاره
تا ساڵی 2011 ته‌واوی هێزه داگیرکه‌ره‌کان له‌عێراق بکشێنه‌وه.
ئاشکرایه له‌نێو ئه‌م کێژاو وقه‌یران و ناته‌بایی‌یه‌دا ناکوکی نێوان
حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی خاڵێکی میحوه‌ری‌یه. به‌تایبه‌تی
که هێشتا نه‌کێشه‌ی که‌رکوک و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت وپێشمه‌رگه‌و نه‌ئیختیاراتی
هه‌رێمه‌کان، ئاسۆیه‌کی پایه‌داری بۆ ڕێکه‌وتنه‌کانی ڕابردوو فه‌راهه‌مکردووه.
ئه‌مه و با له‌ولاشه‌وه باسی هه‌موارکردنی ده‌ستوری عێراق و هه‌موو
ئه‌و گۆڕانکاریانه ڕابوه‌ستێت، که‌له‌بنه‌وه به‌قازانجی مالیکی و
مه‌رکه‌زی کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له‌عێراقدا هاتونه‌ته گۆڕێ. که‌هه‌میشه
چه‌کوشێک بووه به‌سه‌ر سه‌ری کیتله‌ی کوردستانیه‌وه.
ئه‌مانه به‌هه‌موویان بارودۆخی عێراق و کوردستانیان له‌نێو حاڵه‌تێکی
نادیار‌و بێچاره‌دا ڕاگرتووه و له‌ولاشه‌وه مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا وهێزه‌کانی
کاتی زۆری له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، بۆیه ئه‌مریکا ناچاره بۆ مه‌رامه‌کانی
خۆی هه‌نگاوی خێراتر هه‌ڵگری و هه‌رچۆن بووه له‌هه‌وڵی نزیککردنه‌وه
و یه‌کخستنه‌وه‌ی هیزه‌کانی نیو پرۆسه‌ی سیاسی عیراق بێنیته دری
تا ده‌رگایه‌ک بۆ سیاسه‌ته‌کانی خۆی له‌ئاست ئیران وناوچه‌که‌دا
بخاته سه‌رپشت. له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه مه‌رامی ئه‌مریکا له‌سه‌ردانه‌که‌ی
ڕۆبیرت گه‌یس بۆکوردستان ناتوانێ له‌سه‌ردانێکی ڕۆتینی و له‌چوارچیوه‌ی
پیرۆزبایی کردندا قه‌تیس بهێڵته‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا ئیتر
ناتوانێ دوای ئه‌و هه‌موو مه‌سروفات و کوشتاره‌ی که‌له‌بانک و هێزه‌کانی
که‌وت، به‌شکسیتکی تر‌و به‌بێ ده‌ستکه‌وت عێراق به‌جێ بهێڵێت. هه‌وڵی
ئۆباما‌و سه‌رۆکایه‌تی نوێ خۆی ڕووی له‌وه‌یه که‌شکسته‌کانی سه‌رده‌می
بۆش هه‌ستێنێته‌وه و لانی که‌م سه‌ره‌تای پێگه‌یه‌کی نوێ بۆ ئه‌مریکا
له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا دابمه‌زرێنێ. بێگومان له‌نێو مه‌رام و
چوارچێوه‌یه‌کی ئاوادایه که‌باسی یه‌کخستنی هێزه‌کانی عێراقی و
هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و مالیکی گرنگی
په‌یداده‌کات. تا عێراق به‌ره‌و حاڵه‌تێکی ده‌رچوون له‌قه‌یرانی
سیاسی تێپه‌ڕێنێ و وه‌ک ناوچه‌یه‌ک ئاماده‌بێت بۆ توندکردنه‌وه‌ی
سیاسه‌تی ڕکه‌به‌ری و دانسوانه‌کانی ئۆباما‌و حکومه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ
کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا. به‌لام دیاره له‌سازکردنی ئه‌م که‌شو هه‌وایه‌دا
سازان و ملکه‌چ پێکردنی لایه‌نه‌کانی گرێ دراو به‌سیاسه‌تی ئه‌مریکاوه
ده‌خوازێ. به‌واتایه‌کی‌تر ئه‌مریکا بۆئه‌وه‌ی مه‌رامی ناوچه‌یی و
جیهانیه‌کانی خۆی له‌ڕۆژ هه‌لاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌دیبهێنێ
پێویستی به‌ڕێکخستنه‌وه و ئینسجامی ده‌سه‌لاتدارێتی له عێراقدا هه‌یه
بۆئه‌مه‌ش ناچاره فشاره‌کانی خۆی له هه‌ردوو سه‌ره‌وه، له‌سه‌ر
هاوپه‌یمانانی دوێنێ و ئه‌مڕۆی توند کاته‌وه که‌له‌سه‌رێکیان
مالیکی وحکومه‌ته‌که‌ی وه‌ستاوه و له‌سه‌رێکی‌تریشیانه‌وه
ناسیونالیزمی کورد و حزبه‌کانی پارتی ویه‌کێتی ڕاوه‌ستاوه. له‌مباره‌وه
پرسیار ئه‌وه‌یه که‌ئایا فشاره‌کانی ئه‌مریکا بۆسه‌ر ئه‌م دوولایه‌نه‌ی
هاوپه‌یمانانی کێ به‌ره‌و سازش و ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌داواکانی
ناچارده‌کات؟
ئاشکرایه حکومه‌تی مالیکی وکیتله سیاسیه‌کانی له‌دوای ته‌واو
بوونی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق و وه‌ده‌رنانی کیتله‌ی سه‌در
له‌حاڵه‌تی پێشڕه‌ویدان، ته‌نانه‌ت بانگه‌شه‌ی مالیکی بۆ مه‌رکه‌زی
کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له‌عێراقدا، نیشانه‌یه‌که له‌پێشڕه‌وی و
گۆڕانێک به‌سه‌ر ته‌وازنی هێز و هه‌موو ئه‌و ئیتفاقیانه‌ی که‌پیشتر
له‌نێوان کوتله‌ی هاوپه‌یمانێتی کوردستانی و مالیکیدا کرابوو، له‌مه‌شدا
مالیکی ئاماده‌کردووه بۆ فه‌رزکردنی خواسته‌کانی خۆی به‌سه‌ر
ناسیونالیزمی کورددا. لێره‌دا وه‌زیفه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆبرت که‌یس
بۆ لای به‌رزانی خۆی به‌رۆشنی ئاشکرا ده‌کات. یانی ئه‌وه‌ی که
له‌پێناو نزیکخستنه‌وه‌ی حکومه‌تی مالیکی و ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێم
له‌یه‌کتر ڕێگای داسه‌پاندنی سازشی زیاتر به‌سه‌ر بارزانی وتاڵه‌بانیدا
پێشنیار بکات.. که‌دیاره هه‌نگاویکی ئاوا و ئه‌نجامه‌کانی به‌نرخی
ماف و ئازادی و چاره‌نوسی هاولاتیانی کوردستان ته‌واو ده‌بێت.ئه‌مه‌یه
مه‌غزای سیاسی سه‌ردانه‌که‌ی رۆبیرت گه‌یس بۆ کوردستان.
29/7/2009
Saya.xasraw@yahoo.co.uk
|