٢٦\٨\٢٠١٠
مه‌یلی چوار وه‌رز
بۆ بووکی خه‌یاڵم!

ئه‌یوب ره‌حمانی
پێشه‌کی، کورته باسێک له‌مه‌ڕ
شێعر و شاعیریی، کۆن و سه‌رده‌می کوردی!
ئه‌ده‌بیاتی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به هۆی ئه‌و
شیعر و چیرۆک و ڕۆمان و نووسراوانه‌وه، ده‌ست به ده‌ست ئه‌گه‌ڕێن و
ئه‌درێنه جیلی نوێی پاش خۆیان و پارێزراون، که شاعیران و نووسه‌رانی
پێشووتر زۆر جار به کوێره‌وه‌ری و کاری شه‌و و ڕۆژانه نووسیویاننه‌وه!
بۆیه هه‌میشه شاعیران و نووسه‌رانیش به‌ش به حاڵی خۆیان و به قه‌ده‌ر
کار و کرده‌وه و تواناییه‌کانیان بۆ جیلی نوێ و نه‌وه‌ی داهاتوو جێگای
ڕێزن و نووسراوه‌کانیشیان به پێی که‌ڵکیان بۆ سه‌رده‌می نوێ ده‌خوێندرێنه‌وه
و شتیان لێوه فێر ده‌بن! سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ به‌ڵام جیاوازه له‌گه‌ڵ
بیست ساڵ پێش خۆی و سه‌رده‌مانی پێشتریش.
شاعیرانی کۆنتری کورد به گشتی له حوجره‌ی
مزگه‌وته‌کانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵ ئه‌دا و هه‌ندێکیان شارێک یا چه‌ند
شاری کوردستان زیاتریان نه‌دیبو، له حاڵێکدا که ژماره‌یه‌کی که‌میشیان
هه‌ندێک زیاتر له سنوری ده‌وری خۆیان تێپه‌ڕیبوون، به‌ڵام هێشتا له
یه‌ک دوو وڵات و پێته‌ختی ده‌وروبه‌ری خۆیان زیاتریان نه‌دیبو! له
باری زمانه‌وانی و شیعر ناسیشه‌وه، شوێن ڕچه‌ی شاعیرانی فارس و عه‌ره‌ب
ئه‌که‌وتن و بێجگه له شاره‌زایی زمانی کوردی، فارسی و عه‌ره‌بیشیان
ناسیوه و سه‌رف و نه‌حو و له‌به‌ر کردنی قورئان له حوجره‌کان یارمه‌تی
داون بۆ فێر بوون و له‌به‌ر کردنی زۆر وشه‌ی جۆربه‌جۆر.
ئه‌وان شیعریان بۆ سه‌رده‌می خۆیان و ژان و
ئازار و هه‌ست و خۆشه‌ویستیه‌کانی سه‌رده‌می خۆیان و به گشتی فولکلۆری
ئه‌و کاتی کوردستان و داب و نه‌ریتی شه‌رق یا ڕۆژهه‌ڵات به گشتی
نووسیوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆکه وه‌ک وتم هه‌م خۆیان وه‌ک شاعیر و هه‌م
شیعره‌کانیان جێگای ڕێزلێنان و تێڕامان و خوێندنه‌وه و شت لێ فێر
بوونن. به‌ڵام شاعیرانی ئه‌مڕۆ نه‌ک له حوجره‌کانه‌وه به‌ڵکو له
خوێندنگاکانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه و به‌رینایی مێشکیان زۆر ئاواڵه‌تره،
هه‌ندێکیان له وڵاتانی جۆر به جۆر ژیاون و جیهانیی بیر ده‌که‌نه‌وه،
له سه‌رده‌می پێشکه‌وتن و گه‌شه سه‌ندنی که‌ره‌سته و په‌یوه‌ندیه
جیهانیه‌کان و تۆڕه جیهانیه ئینتێڕنێتیه‌کاندا ئه‌ژین و هه‌موو شتێک
به چاوی دیکه و تێڕوانینی دیکه‌وه ئه‌بینن. مرۆڤی ئه‌مڕۆ بۆ شاعیری
سه‌رده‌م، مرۆڤی بیست یا سی ساڵ پێشتر نیه و پێداویستی و هه‌سته‌کانی
و عه‌واتیفه‌کانیشی جیاوازن و گۆڕانیان به سه‌ردا هاتووه!
به گشتی و به کورتی زانین و ناسینی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بۆ
شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی سه‌رده‌م گرنگن:
1. له خۆڕا کۆسپ مه‌خه‌نه سه‌ر ڕێگای خۆتان و به جێگای خۆبه‌ستنه‌وه
به شتی کۆنه‌وه، هه‌وڵی ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زمانه‌که‌تان بده‌ن. باش
ئه‌بێت ئه‌گه‌ر شاعیرانی سه‌رده‌م شیعری شاعیرانی پێش خۆیانیان له به‌ر
بێت و له سه‌ر ڕچه‌ی ئه‌وان بڕۆن به‌ڵام ئه‌مه زه‌روره‌تی کاره‌کانیان
نیه و لازمه‌ی شیعر وتن بۆ سه‌رده‌می ئێستا نیه و ته‌نیا له ڕووی
پێخۆش بوونه‌وه و وشه ناسینه‌وه باشه. شاعیرانی سه‌رده‌م ئه‌توانن
و بۆیان هه‌یه ڕچه و ڕێ و شوێنی تایبه‌ت به خۆیان بدۆزنه‌وه و
شوێنی بگرن و شتی نوێ و شیعری نوێ به ڕچه‌ی نوێوه بخووڵقێنن، بۆ ئه‌وه‌ی
ته‌نیا لاساییکه‌ره‌وه نه‌بن! بۆ نمونه نیما یوشیجی فارس که به
باوکی شیعری نوێی فارسی ناسراوه ئه‌گه‌ر شوێن ڕچه و شێوه شیعریی خۆی
نه‌که‌وتبایه و به گوێی داب و نه‌ریتچیه‌کانی سه‌رده‌می خۆی بکردبایه
و هه‌ر وا له سه‌ر شێوه‌ی حافز و فرده‌وسی و سه‌عدی و نیزامی و هیدیکه
شیعری بچڕیایه، ئه‌وا نه‌ده‌بووه باوکی شیعری نوێی فارسی و شیعری
نوێی فارسیش له دایک نه‌ده‌بوو یا خۆ زۆر وه‌دوا ئه‌که‌وت و سپهری و
فروغ و شاملو و هیدیکه‌ش چاره‌نووسی شاعیرانه‌یان به ڕێ و شوێنێکی
دیکه‌دا تێپه‌ر ده‌بوو و یا ڕه‌نگه هه‌ر به شاعیریش نه‌بوونایه! هه‌ر
بۆیه هه‌موو شاعیرێکی لاو بۆی هه‌یه ئیبتیکاری کرده‌وه (عمل) و خه‌لاقییه‌ت
یا شت خووڵقاندن و تواناییه‌کانی خۆی بخاته گه‌ڕ و زۆر گوێ به داب و
نه‌ریتچی نه‌دات. خۆ ئه‌گه‌ر بۆخۆی حه‌زی له‌و ڕچه کۆنانه‌ی شاعیرانی
کۆن بێت، ئه‌وه مه‌یل و زه‌وقی شاعیریی خۆیه‌تی و که‌س بۆی نیه ڕێگای
لێ بگرێت و با زمانه‌که‌ی خۆی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکات. دیاره ئه‌وه‌نده‌ش
بڵێم که ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ست ئه‌داته شیعر، به دڵنیاییه‌وه پێشتر
شیعری خوێندۆته‌وه و شیعر ئه‌ناسێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕچه‌ی کۆن
نه‌ڕۆیشت، به‌و مانایه نیه که شاعیر نیه یا ناتوانێت شیعر بڵێت!
2. شیعر هونه‌ره و فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ریش جوانی ناسینه، هه‌ر بۆیه
شیعر هه‌تا جوانتر بێت ئه‌وا باشتر وه‌رئه‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌م جوانیانه
له چه‌ند بواردا ده‌ر ئه‌که‌ون، شیعر هه‌یه وشه‌ی جوانی تێدایه،
شیعر هه‌یه نه‌زم و ئاهه‌نگی جوانی هه‌یه، شیعر هه‌یه مانای جوان و
به‌رزی هه‌یه، شیعر هه‌یه موعه‌ممایه و لێکدانه‌وه‌ی جوانی هه‌یه و
شیعر هه‌یه وێنه‌ی جوان و سفاتی جوان نیشان ده‌ده‌ن و شیعر هه‌یه
باسی گرفتێکی سیاسی یا کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن و هیدیکه، به‌ڵام که‌م
شیعر هه‌یه، یا هیچ شێعرێک نیه که هه‌موو ئه‌و جوانیانه له خۆی
بگرێت! شیعر هه‌یه هی ده‌رباره و به سه‌ر پادشا و سه‌رکرده و حیزب
و مه‌رامدا هه‌ڵ ئه‌ڵێن و شاعیر بۆ نان په‌یدا کردن و پله و پۆست و مه‌قام
ئه‌یان ڵێت و جوانیش نین، به‌ڵام چوونکه ته‌بلیغاتی به‌هێزیان له
پشته ئه‌خرێنه نێو مێشکی خه‌ڵکه‌وه و به کتێب و دیوان ده‌کرێن و
شیعریش هه‌یه جوانه و گۆشه‌یه‌ک له ڕاستیه‌کان باس ئه‌که‌ن، به‌ڵام
ته‌بلیغاتیان له پشت نیه و ناوبانگ په‌یدا ناکه‌ن یا ون ده‌بن و کوێر
ئه‌بنه‌وه! هه‌موو ئه‌م شتانه ده‌ست ئه‌ده‌نه ده‌ستی یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی
خوێنه‌ران شیعره‌کان به جیاواز وه‌ربگرن و ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی لای من
جوان بێت لای که‌سی دیکه جوان نه‌بێت و به پێچه‌وانه.
3. هه‌موو شیعرێک که‌م و کووڕی تێدایه و هیچ شیعرێک ته‌واو و که‌ماڵ
نیه، به‌ڵام خوێنه‌ری خۆی ئه‌دۆزێته‌وه! هیچ شاعیرێکیش بت نیه و
وێڕای ڕێز گرتن له خۆیان و له کار و چالاکی و تێکۆشان و هونه‌ره‌که‌یان،
ئه‌کرێت ڕه‌خنه‌ش له خۆیان و له‌شیعریشیان بگیردرێت!
4. شێعری کوردی نابێت چه‌ق ببه‌ستێت و به ده‌ردی سیاسه‌تی کوردی بچێت
و تووشی ئه‌و چاره‌نووسه بکرێته‌وه که سیاسه‌تی کوردی تووشی هاتووه!
سیاسه‌تمه‌داری کورد به قسه جیهانیه و به ڕه‌وشت، داب و نه‌ریت چیه
و له حیزبه‌که‌ی خۆی تێناپه‌ڕێت!
5. شیعری کوردی پێویسته سنوره‌کانی کوردستان ببه‌زێنێت و جیهانی بێته‌وه،
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته جێڵی شاعیرانی سه‌رده‌م، شیعری نوێ و ناسک
و به‌رز بۆ سه‌رده‌می نوێ بچڕن! جا گرنگ نیه شیعری مه‌وزون بن یا نوێ.
6. به‌ڕێز به‌ختیار عه‌لی نووسه‌ر له یه‌کێک له وتاره نوێکانیدا به
ناوی "هونه‌ر و مێگه‌ل" که له ماڵپه‌ڕی ئاوێنه بڵاوی کردۆته‌وه،
ڕێک باسی ئه‌م گرفته ئه‌کات و پێی وایه که مرۆڤ و هونه‌رمه‌ندان
پێویسته شته‌کان به جیاواز ببین و وه‌ک نمونه هونه‌رمه‌ندانی نیگار
کێش، ڤان کۆخ و سێزان-ی هێناوه‌ته‌وه و پێی وایه مرۆڤ به گشتی و
هونه‌رمه‌ند به تایبه‌تی نابێت "مێگه‌لگه‌را" بن و پێویسته شته‌کان
به جیاوازیش و به جۆری دیکه‌ش بیبینن و له‌مبواره‌دا ڕه‌خنه له
کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌گرێت و ده‌ڵێت "مرۆڤی ئێمه هه‌میشه دەیه‌وێت له‌سه‌ر
کۆمه‌ڵێک یاسای گشتی که هه‌مووان قه‌بووڵیانه کاربکات" بۆیه منیش له
سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م و هه‌میشه‌ش له وتاره‌کانمدا باسم لێوه کردووه
که له گه‌ڵ ڕێز گرتن له ڕابردوو، واز له داب و نه‌ریتچیه‌تی بێنین
و هه‌ندێک جیهان و ده‌وروبه‌رمان واوه‌تر ببینین و ئێمه‌ی کوردیش هه‌وڵ
بده‌ین ببینه کۆمه‌ڵگایه‌کی جیهانی! خۆمان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی به‌رته‌سکی
ده‌وروبه‌رمان قه‌تیس نه‌که‌ینه‌وه! هه‌میشه وتوومه که ئه‌م جیهانه
گه‌وره‌یه‌ی ئێمه وه‌ک مرۆڤ له سه‌ری ده‌ژین، له گه‌ردووندا به قه‌ده‌ر
نوقته‌یه‌کی قه‌ڵه‌م نابێت چ بگات به خۆمان وه‌ک تاکی مرۆڤ که زۆر
بچکۆله و مایکڕۆسکۆپیین، هه‌ر وه‌ک چۆن ئێمه‌ی مرۆڤ به ئامێری
مایکرۆسکۆپ شتی زۆر ورد ئه‌بینین، ئاواش خۆمان له گه‌ردووندا بچووکین
و ته‌نانه‌ت زه‌ویه گه‌وره خڕه‌که‌شمان له گه‌ردوون به ئامێر ئه‌بینرێت،
که‌واته با مێشکمان ئاواڵه‌تر بکه‌ینه‌وه و زیاتر و جۆربه‌جۆرتر و
جیاوازتر شته‌کان ببینین!! ڕاستیی و جوانی هه‌ر ئه‌وه نیه که به
چاو دیاره!!
7. گرنگترین کۆسپ له سه‌ر ڕێگای ئێمه‌ی کورد به گشتی نه‌بوونی
کیانێکی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆیه، که تا ئه‌م کۆسپه چاره سه‌ر نه‌که‌ین،
ناتوانین وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندووی خاوه‌ن ئه‌ده‌بیات و شیعر و هونه‌ر
و سیاسه‌ت له جیهاندا خۆمان پێناسه بکه‌ین. کۆسپی تایبه‌تیشمان که
وه‌ک به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت، مێگه‌لگه‌راین! که‌واته پێویسته ئه‌م
دوو کۆسپانه وه‌ک گشت و وه‌ک تاک چاره‌سه‌ر بکه‌ین و با له تاکی
خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین تا به ئاوات و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کانی
هه‌موومان بگه‌ین! ئه‌م شیعری غوڕبه‌ته‌ش به که‌م و کوڕیه‌کانیه‌وه
هه‌ر له‌و هیوا له مێژینه و به ئاوات نه‌گه‌یشتنانه ئه‌دوێت.
مه‌یلی
چوار وه‌رز بۆ بووکی خه‌یاڵم!
خاکه‌لێوان چاو ئه‌ڕوانم، مه‌یلم
بۆ ئه‌و ژینگه‌یه
بۆ هه‌موو گوڵزار و هه‌رمێ و دڵڕفێن سه‌یرانگه‌یه
گڕوو ئه‌گرێ ئه‌م خه‌یاڵه‌م، هه‌ر ئه‌ڵه‌ی ئه‌و هه‌نگه‌یه
بۆ نۆشینی شه‌هدی لێوی گوڵبه‌هار له‌و شینگه‌یه
دێ گه‌لاوێژ، گه‌رمه خوڵقه و مه‌یلی دڵداریم ئه‌دا
به‌ختی یاریی دوو هه‌نار و ماچی لێوانم ئه‌دا
من ئه‌ڵێم حاڵم ده‌یێ، ئه‌و واده‌ی خه‌رمانم ئه‌دا
به‌س بۆ ساڕ‌ێژ زامه‌کانم عه‌هدی دیدارم ئه‌دا
وه‌رزی پاییز مه‌رگی به‌رگ دێ و وه‌ختی گه‌ڵاڕێزانه
مه‌یلیم هێشتا هه‌ر له لایه، بێ وی ته‌مه‌ن خه‌زانه
گیری خه‌مم تا خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌نێو مێو ئه‌و ڕه‌زانه
وه‌رزی سه‌رما وا له ڕێیه واده‌ی ئاشق به‌زانه
به‌فرانباره و سارده دنیا مه‌یلی هێشتا له سه‌رمه
وه‌ره یارم ڕوونه زه‌ینم، واده‌ت ئێستاش له بیرمه
ڕێبه‌ندانه و سه‌خته ڕێیه تینی ئه‌شقی له له‌شمه
تاسه‌ی بینینی دووباره‌ی وزه‌ی خوێن پڕژی دڵمه
دیسانه‌وه نه‌ورۆز گه‌یی و خاکه‌لێوه‌ی میوانه
وه‌رزی گوڵزار و بێستان و جریوه جریوی مه‌لانه
مه‌یلی هێشتا هه‌ر له لامه وه‌ک هه‌موو ئه‌و ساڵانه
ئاواتی چه‌ندین ساڵه‌مه، بووکی من کوردستانه
تێ ئه‌په‌ڕێ ڕۆژ و مانگان سه‌ر له وه‌رز و ساڵ ئه‌دا
چاوه‌ڕوانیم بۆو*
په‌رستگه سه‌ر له ده‌یه‌کان
ئه‌دا
چوو به بووکی، له‌و ڕۆژه‌وه هه‌وڵی سه‌ربه‌ستی ئه‌دا
هه‌وڵی شایی گێڕانی گشت دڵدارانی و خۆی ئه‌دا
____________
* بۆو =
بۆ ئه‌و
2
ی خه‌رمانانی 2710
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|