١\٤\٢٠١٧
مەزاری عەشق.

ستار ئه‌حمه‌د
من ئه‌زانم تۆ نه‌خه‌وتووی
سه‌رت چاوه‌ڕێی سینه‌مه
بۆت ببێته چرۆی سه‌رین
دڵت هێنده تامه‌زرۆمه
مه‌زاری عەشقە بۆ ئه‌وین.
*
* *
مه‌مكه‌كانت وه‌كو كۆتر
ده‌نووك له ستیانت ئه‌ده‌ن
بۆ مژینی لێوه‌كانم
به تاسه‌وه گوڵ ده‌ره‌كه‌ن.
*
* *
كوڵمه‌كانت هێنده تینووی
هه‌ناسه‌ی گه‌رمی گه‌روومن
له حه‌سره‌تا كوشته‌ی خۆزگه و
عه‌شقی پاك و ئاره‌زوومن.
*
* *
چاوه‌كانت بۆیان بكرێ
له ئه‌ڤینا ده‌مخنكێنن
ته‌ماشاكه ئه‌و مه‌مكانه‌ت
چۆن بۆ تاسه‌م سه‌ر ده‌ردێنن.
*
* *
كۆشت بووه به ئاگردان
گوڵاوی خۆشیی لێ ده‌تكێ
ئیتر بۆچی زویر ده‌بیت
لێوم به لێوته‌وه بلكێ.
starahmed962@gmail.com
|