مه‌زه‌ی خواردنه‌وه‌ی مراویه‌كان.
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
خۆت ئه‌خه‌یته باوه‌شم
له‌گه‌ڵ بۆنی پایزێكی خه‌وتوو له ژێر پێی ئه‌و مێرولانه‌ی ره‌نگه‌كانی ئێمه تێكه‌ڵ ئه‌كه‌ن به به‌ژنی ئه‌و لاولاوانه‌ی له نێوان په‌نجه هاره‌كانی كوڕه‌كانی ئێواره و مه‌مكه تونده‌كانی كچه‌كانی شه‌و بۆ ئه‌و ژووره تاریكانه‌ی ماچه‌كانی تیا هه‌ڵئه‌گیرسێن
هه‌ڵگیرسانێك وه‌ك چاوانی ئه‌م رووباره ئه‌م رووباره قازه‌كانی به رۆژ رۆمانه نه‌نووسراوه‌كانی ماسیگره‌كان ئه‌خوێنه‌وه
ئه‌یانبینن ته‌مه‌ن ئه‌كه‌ن به خۆراكی ئه‌و ماسیانه‌ی سه‌فه‌رێكی دووریان كه‌وتۆته به‌ر قسه و باسی حه‌زحه‌زانێی كوڕ و كچان مه‌زه‌ی دانیشتنی مراویانه له خواردنه‌وه‌ی نیوه شه‌ودا
ئه‌م رووباره گه‌لێك شعری به ده‌سته له‌رزۆكه‌كان نووسی و چیرۆكی رووتبوونه‌وه‌شی خسته نێوان خۆی و هه‌تاو له‌م كه‌ناره په‌نجه گه‌رمه‌كانی هه‌تاو كه راتئه‌خه‌ن یه‌كه یه‌كه دوگمه‌كانت ئه‌كه‌نه‌وه حه‌زه‌كانت ئه‌ده‌نه ده‌م ماچه‌كانی شنه چاوه‌كانت به‌ره‌ڵا ئه‌بن و ئه‌ڕۆن به‌جێتدێڵن
بۆ ئه‌و په‌نجانه‌ی ده‌سته‌كانیان وونكردوه بۆ ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه‌سه‌كانیان وونكردوه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی جله‌كانی وونكردوه چاوه‌كانت ئه‌كه‌یته‌وه پڕن پڕن له‌و وێنانه‌ی له ماڵپه‌ڕه نهێنیه‌كه‌ت بێ تۆ ئه‌ژین.
١٨/١١/٢٠٠٧
|