٩\٧\٢٠٢٣
میدیای كوردی و
كێشه‌كانی دونیا.

نەژاد عەزیز سورمێ
له‌وه‌ته‌ی هه‌یه ، به گه‌لێك هۆ و ئه‌گه‌ر، له پێشه‌وه‌یان ئه‌و
زوڵم و سته‌مه‌ی به‌درێژایی مێژوو له‌سه‌ر خاكی خۆی له كورد كراوه ،
ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی هاوڕێی لایه‌نه‌كانی دی هه‌میشه كه‌وتووه‌ته سه‌نگه‌ری
به‌رگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه ، بۆیه به‌و چه‌شنه هه‌رگیز بۆی نه‌ڕه‌خساوه
له‌و ئاسته‌دا بێ یا بووبێت به‌و سه‌رچاوه و ئاوههڵدێرهی ڕووبار و
جۆگه‌ی لێ بووبێته‌وه و خوێنه‌ر ، پاشانیش گوێگر و له دوایشدا بینه‌ری
تێركردبێ و پێویستی باخهربوونی له پێشهاته‌كانی دونیای بۆ فه‌راهه‌م
كردبێ ، به‌و ڕاده‌یه‌ی ناچاری چاو له‌ده‌ری نه‌كردبێ و له گه‌ڕان به
دوای ڕاستیدا له ده‌رگای تری نه‌خواستبێ… ئه‌م حاڵه‌ته‌یش تا پێش
ڕاپه‌ڕین و ده‌ستپێكردنی ئه‌زموونی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان ( له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده
پاشڤهبڕهكانیشی) ڕه‌نگه پاساوێكی هه‌بووبێ ، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی
هه‌موو ئه‌و ساڵانه كه خۆی له سێ ده‌یه ده‌دا ، هیچ پاساوێك
دیاره به‌ده‌رد ناخوا ، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا هۆیه‌كانی گه‌یاندن و
پێكڕاگهیشتن به‌ڕاده‌یێك پێشكه‌وتوون و له په‌ره‌سه‌ندندان دونیایان
كردووه‌ته‌وه گونده ده‌پازده ماڵیه‌كه‌ی جاران…
ئێستا ڕۆژنامه‌نووسانی كورد و میدیای كوردی هیچ پاساوێكیان نه‌ماوه ،
له‌وه‌ی به‌هه‌ندگرتنی شایان و به‌ڕوانین و جیهانبینی كوردی و
كوردستانی له پێشهات و ڕووداوه‌كانی دونیا بڕوانن…
مه‌به‌ستیش لێره‌دا ئه‌وه‌یه ؛ ڕۆژنامه‌نووسی كورد ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕه‌وته‌كه‌دا
بن و گۆشه‌گیر نه‌مێننه‌وه و له ڕاست كێشه و پێشهاته‌كانی دونیا ،
به‌تایبه‌تی كێشه هه‌ڵایساوه هه‌نووكه‌ییه‌كان قسه‌ی خۆیان هه‌بێ كه
جگه له باخهبهركردنی وه‌رگری كوردی له‌و كێشانه ، ڕوئیایه‌كی
كوردیش له‌م نێوانه‌دا پێك دێنێ كه له نێوه‌نده‌كانی میدیای دیاری
جیهان حسابی بۆ بكرێ ببێ به سه‌رچاوه بۆ میدیای باوه‌ڕپێكراو به‌تایبه‌تیش
له‌و هۆیانه‌ی ڕۆژانه به‌و (به‌رامبه‌ر)ـه‌وه په‌یوه‌ستن ، به‌نموونه
كێشه‌یه‌كی وه‌ك كێشه‌ی سۆدان ، یان ململانێی ژێراوژێری ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا
، یاخود مه‌سه‌له‌ی پێكهاتنی ، یا دمگۆی پێكهێنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی
فراوان ، یاكێشه ئابوورییه جۆراوجۆره‌كان یا ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان
به‌ژینگه‌وه هه‌یه (كه زۆر گرینگه و میدیای ئێمه له سه‌ره‌قه‌ڵه‌م
زیاتری پێدا نه‌هێناوه) له كاتێكدا به پێی هه‌ندێ ڕاپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌ی
سه‌نته‌ری باوه‌ڕپێكراوی دونیا ئه‌وه‌نده‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر جوگرافیای
ژیانی ئێمه هه‌یه ڕه‌نگه زیاتر بێت له شوێنی دیكه …
یاخود مه‌سه‌لا نموونه‌ی ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌كانی وڵاتێكی وه‌كو
ژاپۆن و له ڕووی هه‌ستانه‌وه و په‌ره‌سه‌ندن و كێبه‌ركێی پیشه‌سازی و
ئابووری له‌سه‌ر ئاستی دونیادا… یا تاقیكردنه‌وه‌ی چین و هه‌ندێ وڵاتی
باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و تاد .. كه ڕۆژانه و وه‌كات كه‌ناڵه‌كانی
دونیا بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن و بووه به به‌شێك له‌و ڕێڕوونییهی بۆ
خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌رانی فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن .
هه‌موو ئه‌و كێشه و مه‌سه‌له و پێشهاتانه و زۆری دیكه‌ش كه له
دونیادا ڕووده‌ده‌ن یا پێشبینی ده‌كرێن ڕوو بده‌ن ، چاو ده‌ده‌ینێ
میدیای كوردی نه‌ك نهیداونهتهبهر ڕوناهی به‌ڵكو وه‌ك پێویست به ههندیشی
نه‌گرتوون كه ڕێگه ڕوونتر بكاته‌وه و كه‌سی كورد له ئاگاداربوونی
له ڕووداوه‌كانی دونیا به‌رپێی خۆی باشتر ببینێ…
میدیای كوردی ، بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كه زۆربه‌یان زمانی دیكه نازانن (
به‌تایبه‌تی لێره له خوارووی كوردستان) ، پرسی دروستكردنی هاوسه‌نگی
نێوان مه‌سه‌له ناوخۆیی و كێشه‌كانی ده‌ره‌وه له به‌رامبه‌ر داده‌نرێ…
سه‌رده‌می گۆشه‌گیری به‌سه‌رچوو… ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ نه‌وه‌ی تازه به‌ڕاستی
به‌بیری هه‌ستانه‌وه و ئه‌وه‌ی به ئینتیما ناوی دێ و هه‌روه‌ها
بنیاتنانه‌وه ته‌یار بكه‌ین.
له‌هه‌موو دونیا ئه‌مڕۆ ئه‌وپه‌ڕگیری له هیچ بوارێكدا هیچی لێ هه‌ڵناكڕێ
و ئه‌و كاردانه‌وه‌یشی نه‌ماوه كه جاران به‌چه‌شنه هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك
ته‌ماشا ده‌كرا…
سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ ، سه‌رده‌می به‌شداری و هاوبه‌شیكردن و ڕوانینه…
له پهراوێزگرتنی كێشه‌كانی دونیا و له‌سه‌ر ڕانه‌وه‌ستان و بایه‌خ
پێنه‌دانی بۆشاییه‌كی هه‌ستپێكراوی له میدیای كوردی دروست كردووه ،
به جۆرێك مۆڕكی ناوخۆییایهتی به‌كه‌ناڵه ئاسمانییكانیشهوه پێ بزر
نه‌كراوه.
چونكه میدیا ، هه‌ر میدیایه‌ك به ئاماده‌یی په‌یامنێر یا كامێرای ده‌ره‌وه
جوگرافیاوه به‌و ئاسانییه ناتوانێ خوێنه‌ر و بینه‌ر بخاته سه‌ر
ڕاسته‌شه‌قامی باوه‌ڕ پێ كردن و جێی متمانه ئه‌گه‌ر لانی كه‌می ڕاستی
ڕووداوه‌كانی تێدا نه‌بێ ..
هه‌قه ڕووناكبیر و ڕۆژنامه‌نووسان له ڕوانین و جیهانبینیاندا به زۆر
هۆ كه له مووقه‌ڵێشان ون نییه به‌و ئاراسته و ئامانجه له‌پێش خه‌ڵكی
دیكه‌دا بن…
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|