٢٩\١٠\٢٠١٠ میدیا ئازاده‌کان نه‌ک هه‌ر غه‌رامه و دادگایی‌کردن.. هه‌ق وایه شاربه‌ده‌ریش بکرێن.
لوقمان شێخ سه‌لام
ئه‌ی هه‌ر ئێوه نه‌بوون ساڵی پێشوو گه‌وره‌ترین بوختانتان بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم کرد که گوایه موچه‌ی مانگانه‌که‌ی 400 هه‌زار دۆلاره ،که‌چی خۆشبه‌ختانه ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به درۆی خستنه‌وه و به‌زمانێکی زۆر توڕه‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه که ئه‌سڵه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم هێچ موچه‌یه‌کی نییه ،جا ئیتر ناهه‌قیانه که به‌وزمانه توڕه‌یه وه‌ڵامتان بده‌نه‌وه که دایانه‌وه؟ نازانم ئیوه بۆ له‌وه تێناگه‌ن که سه‌رۆکی هه‌ریم هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه بووه بووه‌و سه‌ری بۆ موچه نه‌وی نه‌کردوه و خواش په‌کی که‌سی نه‌خسوه‌و سه‌ری بێ ڕزقێش له ژێر خاکدایه ئیتر نازانم ئیوه بۆ واز له بوختان کردن ناهێنن؟ بۆ ئه‌وه‌نده ئاو به ئاشی دوژمنانماندا ده‌که‌ن ؟
نازانم بیرتان ماوه که چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر باستان له‌وه ده‌کرد که هه‌ردوو حزبه‌که شه‌ڕی ناوخۆیان کردووه و داگیرکه‌رانی کوردستانیان په‌لکێش کردووه و چه‌ند هه‌زارێکیان له ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له به کوشت داوه ، ئه‌ی خۆ که‌ڕ نین مه‌گه‌ر جه‌نابی کاک مه‌سعود له شاشه‌ی تیڤیه‌کانه‌وه نه‌ی فه‌رموو من‌و مام جه‌لال بێ‌تاوان ترین که‌سبوین له هه‌ڵگیرسانی ئه‌م شه‌ڕه‌داو هیزه‌کانی هه‌ردولا بۆ خۆشی که‌وتبونه قه‌تڵو عام کردنی یه‌کتر به‌بێ ئاگاداری‌و به دزی ئه‌مانه‌وه، ئیتر نازانم ئێوه بۆ بڕوا به سه‌رۆک ناکه‌ن مه‌گه‌ر هه‌ر خۆمان هه‌ڵمان نه‌بژاردووه ئه‌و هه‌رگیز شتی ناڕاست ناڵێت به‌ڵام ئێوه هه‌ر ده‌تانه‌وێت ڕه‌خنه‌ی نابه‌جێ بگرن و ئه‌زمونه‌که‌مان له‌که‌دار بکه‌ن ،ئه‌ی هه‌ر ئێوه نه‌بون کاتێک که ئه‌حمه‌د میره هه‌وڵی تیرۆرکردنی خۆی دا و چه‌ندکه‌سێکی دروست کرد که تیرۆری بکه‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات تاوان بار بکات که‌چی چ هاتوهاوارێکتان دروست کرد یان ئه‌و کاته‌ی که نه‌به‌ز گۆران چه‌ند که‌سێکی ڕاسپارد که لێی بده‌ن ته‌نها به‌و مه‌رامه‌ی که ناوی بجێته ناو ناوان.
یان له هه‌مووی کۆمیدی تر کاتێک که سۆرانی
مامه حه‌مه تیرۆر کرا په‌نجه‌ی تاوانتان بۆ ده‌سه‌لات ڕاکێشا که
گوایه پارتی له‌پشت ئه‌و کاره‌وه‌یه یان ئه‌مساڵ کاتێک سه‌رده‌شت
عوسمان تیرۆر کرا چ هه‌رایه‌کتان نایه‌وه مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێت
چیتان به پارتی کرد که چی پارتی دیمۆکراسیه‌تی خۆی به‌ته‌واوه‌تی سه‌لماندو
به زمانی گول وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌کیشی پێک هێنا بۆ
به‌دواداچونی ئه‌و کاره‌و زۆر به دڵسۆزانه کاره‌کانیشی ڕاپه‌راندو
ئه‌نجامێکی دڵخۆشکه‌ریشی به‌هه‌موان دا.
براینه تکایه واز له‌و شیوازه عه‌قڵێته بهێننو بگه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌ی گه‌ل چونکه ئه‌گه‌ر شیوازی کارکردنتان وا بڕوات به ڕیوه ئه‌وه نه‌ک هه‌ر هه‌قه غه‌رامه‌و دادگایی بکرێن زۆر ڕه‌واشه شار به‌ده‌رکرێن و ئاو هه‌وای کوردستانیشتان لێ حه‌رام بکرێ.
|