میدیاکان و جاڕدانی ژه‌هراوی ڕیکلامه‌کان.
کاوه حه‌سه‌ن بۆ ڕۆژگارێکی زۆر کاری ڕاگه‌یاندن له‌هه‌ر سووچێکی ئه‌م دونیایهبهچهند ئه‌رکێک ده‌ناسرایه‌وه. به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری خه‌ڵك، ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌هه‌واڵه‌کان و پێشکه‌شکردنی بهرههمههونهرییهکان به‌مه‌به‌ستی حه‌سانه‌وه‌ی خه‌ڵک. که‌چی له‌مڕۆدا کاری سه‌ره‌کی میدیاکان گۆڕاوه‌و سه‌رکه‌وتنی ههرمیدیایهک گرێدراوهبهوهی که‌چه‌ند چالاکهلهبواری په‌خشکردنی زۆرترین ڕێژه‌ی ڕیکلامه‌کان. بوونی ڕیکلام له‌میدیاکاندا چیتر کارێکی ئارهزوومهندانهنییه، به‌ڵام ئه‌توانین بڵێین له‌ئه‌مڕۆدا هه‌ندی له‌میدیاکانی له‌ووڵاتان به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان خۆیان له‌م نهخۆشییهکۆشندهیهپاراستوه. وه‌ک ناشاز بوونی گشت دیارده‌کانی تری ، به‌نیگه‌رانییه‌کی زۆرهوهمیدیاکانی کوردستان سه‌راپا خزاونهتهنێو ئه‌م زه‌لکاوه‌ی بازاڕه‌وه. میدیاکانی کوردستان به‌ئه‌ندازه‌یه‌کی یه‌کجار دزێو جاڕی ڕیکلامی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر نامرۆڤانه‌و دوور له‌هه‌موو مۆراڵێکی ئینسانی و ڕاگرتنی ئیحساساتی خه‌ڵکی که‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژاری خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌ن.
یه‌کێک لهپڕوپاگهندهناشرینهکان فرۆشتنی ئه‌و شوقه‌و خانووانهیهکهبهپێی ڕیکلامه‌کان بێت، که‌سی کڕیار به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت له‌گشت پێداویستیه‌کان. "کاره‌بای به‌رده‌وام، ئاوی به‌رده‌وام و خه‌تی ئه‌نته‌رنێتی به‌رده‌وام". کاتێک مرۆڤ گوێبیستی ئه‌م قسانهدهبێت یه‌کسه‌ر بیری بۆ ئه‌وه‌ده‌چێت که‌ئه‌گه‌ر بێت و کاره‌با یاخوود ئاو به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام دابین بکرێت، ئه‌وه‌ئه‌م کۆمپانیایانهناچارن باس له‌تایبه‌تمه‌ندی تر بکه‌ن بۆ گه‌رمکردنی بازاڕه‌کانیان. یانی ڕاگرتنی خه‌ڵک به‌وه‌ی کهههمیشهخهو به‌کاره‌باو ئاوهوهببینێت بوهتهیهکێک لهچهکهههر کاریگه‌ره‌کانی نه‌ک به‌ته‌نیا ده‌سه‌ڵات له ئه‌م وێرانه‌یه‌ی که‌پێی ده‌وترێت کوردستان ، به‌ڵکو هۆکارێک باش بۆ سهرمایگوزاریکردن. چی کۆمپانیا بازرگانییه‌کان و چی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کوردستان بیرکردنه‌وه‌ی تاکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یان له‌ئاستێکدا ڕاگرتووهکهبێجگهلهپێداویستیهههرهسهرهتاییهکانی به‌شه‌ر، که‌لێره‌دا بووتهئاو و کاره‌با ، بیر له‌هیچ شتێکی تر نه‌که‌نه‌وه. ئاخر تاکێک چۆن دهبێتهکاراکتهرێکی کارامهچالاک بۆ پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌ر هه‌موو بیرکردنه‌وه‌کانی چوارچێوه‌ی کاره‌با و ئاو تێنه‌په‌ڕێنێت. بێگومان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌هیچ شێوازێک له‌هه‌لومه‌رجێکی وادا کۆمه‌ک به‌به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و بهئیرادهناکهن.
مرۆڤ کاتێک گوێبیستی ئه‌و ڕیکلامانهدهبێت یه‌کسه‌ر بیری بۆ ئه‌وه‌ده‌چێت که‌ئه‌و که‌سانه‌ی که‌مده‌رامه‌تن ده‌بێت سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرن و ئه‌م ووڵاتهبهجێ بهێڵن. چونکهبههرهمهندبوون لهپێداویستیهکان له‌نمونه‌ی کاره‌با و ئاو وابهستهیهبهوهی که‌چه‌ند پاره‌ت هه‌یه یاخوود چه‌ند لهدهسهڵاتهوهنزیکیت. بۆ نمونهنرخی باڵه‌خانه‌کانی "گوندی ئه‌ڵمانی و گوندی ئیتاڵی و گوندی که‌نه‌دی" هتد.. به‌پێی ڕیکلامه‌کان بێت له‌نێوان 100000 بۆ 170000 دۆلاری ئه‌مریکی دایه. جا ده‌بێت بێجگهلهدارو ده‌سته‌کانی ده‌سه‌ڵات بهسهوزو زه‌رده‌وه‌و هه‌ندێ پاره‌داری کوردستان ،که‌له‌سایه‌ی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتدا ده‌وڵه‌مه‌ند بوون ، کێ ههیهبتوانیت خاوه‌نی ئه‌و بڕهپارهیهبێت تاکو له‌به‌هه‌شتی کاره‌با و ئاو به‌هه‌ره‌مه‌ند بێت. که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنه‌کان ده‌بێت به‌چی ڕوویهکهوهئهو ژمارانهبخوێننهوه، چونکه‌به‌ڕاستی ئاماژه‌کردن به‌و ژمارانهبهتهنیا له‌چوارچێوه‌ی زاره‌کیدا نییه، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێک مرۆڤ له‌و ژمارانهتێفکرێت له‌وه‌حاڵی ده‌بێت که‌ئه‌و که‌سانه‌ی خاوه‌نی سه‌رمایه‌ی له‌و بابه‌ته‌ن ژماره‌یان چه‌ند سنورداره. به‌ڕاستی میدیاکان هێندهبهناشارهزای تووشی گێژاوی ڕیکلامه‌کان بوون که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بیر له‌بێ ئابرووی و نامرۆڤانه بوونی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و بانگهوازهئابووریانهنهکهنهوه. بیر لهوهنهکهوهنهئهم جۆرهجاڕدانهبۆ گه‌رمکردنی بازاڕه‌کان چه‌ند ئازاری خه‌ڵکی ده‌دات، چه‌ند خه‌ڵکی بێ هیواو بێ ئومێدیان ده‌کات، نه‌ک به‌ته‌نیا به‌رامبه‌ر به‌کڕینی ئه‌و خانووانهبهڵکو سه‌باره‌ت به‌هه‌موو پێداویستییه گرنگه‌کانی ژیان.
ههرچهندهدیاردهی ڕیکلام لهمیدیاکانهوهبهیهکێک لهچهمکهسهرهکیهکانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی سیسته‌می ئابووری جیهانی ده‌بینرێت ، پێویستهههندێ له‌میدیاکان ،که‌باس له‌پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاو بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆی ده‌که‌ن، ژیانی به‌شه‌ر له‌م وێرانه‌یه‌دا به‌بازاڕ و بهرهخۆری مۆڵنهدهن. به‌نیگه‌رانییه‌کی زۆرهوهلهم وێرانه‌یه‌ی ئێمه‌دا هه‌موو میدیاکان سهراپاڕوویانکردوهتهبازاڕی ڕیکلام کردن. له‌زۆربه‌ی ووڵاتانی دنیادا زۆر که‌ناڵی ڕادیۆ ته‌له‌ڤزیۆن یاخوود هه‌ر جۆرێکی تری میدیا بهوهسهرنجی گوێبیست و بینه‌ران بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕیکلام بۆ بازاڕه‌کان نه‌که‌ن. وه‌لی له کوردستاندا میدیاکان به‌خه‌تێکی پان و سه‌رنج ڕاکێش لهبڵدنگۆ و سکرین و ڕۆژنامهکانیانهوهداوا له‌بازاڕ و کۆمپانیاکان ده‌که‌ن کهکهڵکیان لێوه‌ربگرن بیانکه‌ن بهسهنگۆی نیشاندان و پیاهه‌ڵدانی کاڵاکانیان. میدیاکان له‌بری درووست‌کردنی ئاگاهیه‌کی به‌رز و به‌رگریکردن له‌سروشتی مرۆڤ و ده‌ستگرتن به‌به‌ها مرۆیه‌کانه‌وه، گشت خۆشییه‌کانی سه‌رگۆی زه‌وی لهئامێرێکی بێگیاندا به‌خه‌ڵکی پیشان ده‌ده‌ن. بۆ نمونهبڕوانهخهونی ئه‌و هه‌رزه‌کاره‌ی که‌ده‌یه‌وێت موبایلێکی جوانی هه‌بێت، یاخوود بڕوانهخهونی ئه‌و که‌سه‌ی کهعهوداڵی ئه‌وه‌یه‌چۆن مۆبایله‌که‌ی به‌مۆدێلێکی به‌رزتر بگۆڕێت ، ئه‌م خهونانهچهندساویلکانهدێنهپێشچاو. ئه‌م خهونانهچهندهمرۆڤ ئاوێته‌ی حه‌زێکی بێ‌گیان ده‌کات، چهندهلهسرووشتهکۆمهڵایهتییهکی دووری ده‌خاته‌وه. بۆیهئهتوانین بڵێین ئهمحهزی ئاڵوگۆڕپێکردن و باخاوهن بوونه له‌تاکه‌کاندا ده‌ستکردی ئه‌و ڕیکلامانیهلهڕێگهی میدیایاکانهوه، نه‌وه‌ک حه‌زێک بێت به‌شێوه‌یه‌کی سرووشتی لهمۆرڤدا بوونی هه‌بێت. ئه‌م خهونانهلهئاکامیکاریگهری و چالاکییه‌کانی ئه‌و ڕیکلامانه درووست دهبنکهدزهئهکهن و ئه‌بن به‌به‌شێک لهئاگاهی تاکه‌کان. ئه‌م ئاگاهییهدرووستکراو چهکهرهکردووهیهکهمرۆڤهکان لهخشتهئهدات و په‌لکێشی بازاڕه‌کانیان ده‌کات.
ڕیکلامه‌کان به‌رهه‌م و ده‌رهاویشته‌ی عهقڵدانی خه‌ونی ئه‌مریکین "American Dream " کهدهمێکهپوچهڵبوونی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بۆ خه‌ڵک له‌دنیای ڕۆژئاوادا ده‌رکه‌وتووه. خه‌ونی ئه‌مریکی بریتیه‌له‌وه‌ی که‌سه‌رکه‌وتنی تاکه‌کان وابهستهیهبهوهی که‌چه‌ند هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ژیاندا تاکو خه‌ونه‌کانیان به‌ده‌ست بهێنن. خه‌ونی ئه‌مریکی بریتیه‌له‌وه‌ی که‌بازاڕ له‌به‌رده‌ستی تاکه‌کاندایه، ئیتر ئهوهڕۆڵی زاتی تاکه‌کانه پێداویستیه‌کانی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن، ڕیکلامه‌کانیش به‌به‌رده‌وامی ئهمهدهدهن به‌گوێی خه‌ڵکیدا. به‌ربڵاوبوونی دیارده‌ی ڕیکلام کارێک نیهچۆن ئاره‌زوو بکه‌ین یاخوود له‌کوێ ئاره‌زوو بکه‌یت بیکهیتهمۆدێک. به‌ڵکو ئه‌م دیاردهیهبهشێکهلهسیستهمێکی ئابووری سیاسی که‌هه‌موومان پێی ئاشناین "بازاڕی ئازاد و دوڵه‌تێکی لیبراڵ ". ڕهنگهزۆرێکمان ئاشنا بیین به‌و دوو کۆنسێپته‌ی که‌به‌بێ ئه‌وان ڕیکلامه‌کان کارێگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆیان نابێت. چونکه‌کاتێک ڕێکلامه‌کان کاریگه‌ریان هه‌یه، ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتێکی شل و بێهێزی هه‌بێت به‌سه‌ر بازاڕدا. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و ئه‌وانه‌ی کۆنترۆڵی بازاڕیان به‌ده‌سته له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه وه‌ستاوه. بۆیهدهبینین سیسته‌مێکی ئابووری که‌بازاڕی بۆ گرنگهلهڕێگهی ڕیکلامهکانهوهتاکهکان دهکاتهکۆیلهی بازاڕ و دوڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانیش له‌هه‌موو جۆرهبهرپرسیارێتیهک دوور ده‌خاته‌وه.
له‌کۆتایدا هه‌روه‌ک ئاشکرایهبۆ زۆربه‌مان ڕه‌وشی ئه‌م سه‌رده‌می ئابووری دنیای له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی شێوازی تایبه‌ت ده‌چێت بهڕیوهکهڕیکلامهکان یه‌کێک له‌و شێوازهکاریگهریانهیه. کاریگه‌ری ئه‌م شێوازهلهتێکدانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکدا ئهوهیهکهئهگهر بۆ چرکهیکیش بێت خه‌ڵکی دووره‌په‌رێز نه‌بێت لهبازاڕکردن. حیکمه‌تی ڕیکلامکردنهکان ئهوهیهکهتهنانهت کاتێک له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسترین که‌سدایت به‌شێکی بینایی و بیرکردنه‌وه‌کانت له‌گه‌ڵ بازاڕدا بێت. خه‌ڵکی ته‌نانه‌ت له‌نێو ماڵه‌کان و لهکاتهتایبهتیهکانیشاندا دوور نه‌بن له‌کاریگه‌ری ئه‌م ژههرهکوشندهیه. ئێستا له‌ووڵاتانی پیشه‌سازی و پێشکه‌وتوو زۆرێک له‌ماڵه‌کان ، زۆرێک له‌پسپۆران و کهسهڕۆشهنبیرهکان بۆ ئه‌وه‌ی بایکۆتی ئه‌و ههلومهرجهبکهن ته‌ماشای ته‌له‌ڤزێون ناکه‌ن، گوێ له‌هه‌ندی که‌ناڵی تایبه‌ت ناگرن، چاو به‌هه‌ندی ڕۆژنامهگۆڤاردا ناخشێنن. بۆیه‌ئه‌و میدیایه‌ی ئه‌یه‌وێت نهبێتهبهشێک له‌ته‌وژمی نامرۆڤانه‌ی ڕێکلامه‌کان، ئه‌و میدیایه‌ی ده‌یه‌وێت سهنگۆی ئه‌و دهنگانهبێت که‌به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی چهمکهجوانهکانی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریان بۆ گرنگه، با ههڵوێستهیهکبکات و چیتر نهبێتهمهیدانێک بۆ ئه‌و چاوچڵێسیهی بازار و ئامرازێک به‌بێت بۆ جێخستنی ئه‌و که‌لتوره نامرۆییهیکهڕێکلامهکان ده‌یچێنن له‌م وێرانه‌یه‌ی ئێمه‌دا که‌ناوی کوردستانه.
کۆتای ته‌موزی 2008
|