٦\١٢\٢٠١٢
میدیاکارانی گوێ
له مستی کۆماری ئیسلامیی له باشووری کوردستان.

شاباز مه‌حموود
به لای هه‌ر که‌سێکی ئاسایی وونه که حیزبە
ئیسلامییەکان له به‌رژه‌وه‌ندیی کێدا کارده‌که‌ن؟
به‌ڵام ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه دان بە په‌یوه‌ندییەکانیان به
ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که نانێن، به‌ڵام له روانگه‌ی هۆشیاریی مرۆڤەکان
و تێگه‌شتنیان له کار و کرده‌وه‌ى پارتە ئیسلامییەکان له کوردستانی
باشوور بۆمان روونه که بەڵێ ئەوانە نۆکه‌ری ده‌وڵه‌تانی ئێران و
تورکیان.
ساڵانێک رۆڵیان ده‌گێڕا و هاوکاری ''وه‌زاره‌تی ئیتلاعات'' بوون له
دەستنیشانکردنی به‌رهه‌ڵستکارانی ئێران و چاودێریکردنی کادیرانی سیاسیی
حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات.. هه‌ندێک کاتیش ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له گرووپه
ئیسلامییەکانی باشوور هه‌ر به‌وه نه‌ده‌وه‌ستان ته‌نانه‌ت ده‌ستی ره‌شیان
ده‌گه‌یشته گیانی ئه‌و خه‌باتکارانه.
من نامه‌وێ لێره‌دا باسی نموونه‌ی ئه‌و کاره قێزه‌ونانه‌ی ئه‌وان بکه‌م
له کار و کرده‌وه‌ی تیرۆر...
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ باسێکی تره ئه‌ویش ''میدیاکارانی به‌کرێگیراو''
که له‌رۆژی ٦\١٢\٢٠١٢
له کاتی چالاکیی گرووپی کەمئە‌ندامانی کوردستان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی
کوردستان له کاتی رووماڵی چالاکییە‌که‌دا تێبینیی کارێکی قێزه‌ونی
''میدکارانی ئیسلامی''م کرد ئه‌وه‌بوو تیمی ته‌له‌فزیۆنی سپێده که
که‌ناڵی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانه به په‌رۆشییە‌وه کار بۆ
تەلەفزیۆنی کۆمارى ئیسلامیی ئێران ده‌که‌ن.
له پاڵ مایکی خۆیاندا به هه‌مان مایک و بە لۆگۆی جیاواز زۆر قیزه‌ونانه
دڵسۆزییان بۆ ''تیفی سه‌حه‌ر'' پێوه دیار بوو. له‌م وێنه‌دا که له
پاڵ ئه‌م نووسینه‌مدا داده‌نێم خۆتان په‌رۆشییان باش ده‌بینن بۆ
کۆمارى سێداره‌ی ئێران.

دیاره ده‌بێ هه‌ر که‌سێک که خۆی به خاوه‌نی هه‌ڵوێست ده‌بینی له
ئاست ئه‌م نۆکه‌رییە‌ی حیزبە ئیسلامییەکانی باشوور بێده‌نگ نه‌بێ و له
ئاستێکی فراواندا ریسوا و شەرمەزار بکرێن، ده‌بێ له‌مه‌و‌دوا له هه‌ر
شوێنی چالاکییە‌کدا رێگە به میدیاکارانی خۆفرۆش بگیرێ.. رێگه‌نه‌ده‌ین
سیخوڕیی بکه‌ن به‌سه‌ر بزووتنەوە ئازادییخوازەکانەوە.
له روانگه‌ى باوه‌ڕبوونم به ئازادیی بیر‌ورا پێم باشه ئازادیی ته‌واو
هه‌بێ بۆ میدیاکاران، به‌ڵام ئەو جۆره میدکارانه نا... چونکه به
بڕوای من ئەوانە له پیشە راستییەکەی خۆیان لایان داوه، ئەوانە
میدیاکار نین به‌ڵکو به‌کرێگیراوی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌ن و له هه‌ر
کاتێکدا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بیانه‌وێ ده‌توانن به‌کاریان بهێنن له دژی
هه‌ر لایه‌ک که مه‌بەستیان بێ.
shabazmahmud@yahoo.com
|