په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٩\٢٠١٧

میدیا لە باشووری کوردستان.

ئاری محەمەد سابیر  


دەزگایی ڕاگەیاندن دەزگایەکە بۆ ھۆشیاری و بواری رۆشنبیریە بۆ گەشەکردنی فەرھەنگ و ھۆشیاری تاکی کۆمەڵگاو ئاگاداربوون لەو پرس و کایانەی کە پەیوەندی بە ژیانی خەڵک تەنانەت بۆ بە دەر خستنی ڕاستی و ناڕاستی و باشی و خراپی ووروژاندنی پرس و مەسەلەکان بەرەو چارەسەرکردن وئیجابیەت,دەسەڵاتداریشە کەپێی دەڵێن (دەسەڵاتی چوارەم)بەڵام لە شوێنێک کە ڕاگەیاندن ئازاد بێت و دیموکراتیەت ھەبێت.

دەزگایی ڕاگەیاندن کە خۆی دەبینێتەوە لە (نوسراوو پەڕاو) (بیستراووبینراو) لە سەردەمی ئێستاش( راگەیاندنی ئەلکترۆتی) ھەمووی بۆ ھۆشیاری و خزمەتی تاک و کۆمەڵگایە, بەڵام لە ھەمان کاتدا بۆ سەرلێشواندن و چەواشەکاری تاک و کۆمەڵگا بەکار ھێنراوە!واتە بۆ مەرامی تایبەتی و شەخسی نەوەک بۆ خزمەتی گشتی بەتایبەت لە باشووری کوردستان بۆ خزمەتی کەس و لایەن و گرووپ و حیزب و ململانێ و مەبەستی دیاریکراو بە ئەنقەست گرنگی پیێ دەدرێت ئەوش دووردەکەوێتەوە لە پیشەی راگەیاندن وەک کارێکی پڕۆفیشناڵ وئەکادیمی وبابەتیبوون لە بواری راگەیاندن.

لە باشووری کوردستان دەزگا و ئۆڕگانەکانی ڕاگەیاندن (ڕۆژنامەو گۆڤارو رادیۆو تەلەڤزیۆن) (بە بینرا و بیسترا) (سایتی ئەلکترۆنی) سەرباری پاڵپشتی دارایی زۆر نەکەتوونەتە سەر ڕێگە ڕاستەکەی بواری ڕاگەیاندن کە بابەتیبوون وپڕۆفیشناڵ و ئەکادیمیەتە.ڕاگەیاندن لە باشووری کوردستان لە خزمەتی ئامانجێکی دیاریکراوە و بۆ حیزب و کەس و گرووپ و ئامانجی تایبەتی بەکاردەھێنرێت دووردەکەوەێتەوە لە پرسە نیشتمانی و زۆر ناپڕژێتە ناو کۆمەڵگەو کاری پیشەیی خۆی زیاتر بیر لە قازانجی مادی لە پێشتر دادەنێت, ھەنگاوەکانی راگەیاندن سەربەخۆ ناھاوێژرێ بەڵکو تەسکبوونەوسوڕانەوە لە یەک بازنەو دەرنەچوونە لەم بازنەیە!

گەر بتەوێ لە دەزگا و ئۆڕگانێک کاربکەیت دەبێت کەسێکی دیاریکراو سنوردارو حیزبی بە عەقڵ و ئایدۆلۆژیایی ئەم دەزگایە بیربکەیتەوەوکاربکەیت گەر نا لەوەش زیاتر ناتوانی وتارێکی ئاسایی بڵاوبکەیتەوە! کێشەی گەورە لە وەدانیەکە(میدیا)حیزبیەکان ناپیشەیین و نابابەتین چونکە ھەموو میدیایەکی حیزبی ئەرکی خزمەتکردنی حیزبە بەلکو کێشەکەئەوەیە کەپێویستیان بە ھیچ نییە بەڵام خۆیان دەکەنە پاشکۆی حیزب و داردەستی کەسانێک کە زیان بە بەرژەوەندی گشتی و نەتەوەیی دەگەیەنن, ئەوەی دەبینرێت لە باشووری کوردستان دەزگا و ئۆڕگانەکان ھەمووی بابەت و بەرھەم وبڵاوکراوەی دامەزێنراو واتە کۆمەڵە نووسەر و ڕۆشنبیری سنووردارو دیاریکراو لەم دەزگا و ئۆڕگانە بۆیان ھەیە وتارونووسین وبڵاوکراوە پەخشبکەن ئەمەش بەر تەسکبوونەوەی بیری ئازادو مەیدان چۆڵکردنی قەڵەمی ئازاد و دوورکەوتنەوە لە پیشەیی بابەتیبوونی راگەیاندن.

بواری ڕۆژنامە و گۆڤاروتەلەڤزیۆن و ڕادیۆکان بەرەو ڕۆژنامەگەری (زەرد) ھەنگاو دەنێن ودەبینرێن زۆربەی ئەو وتارو بڵاوکراوانە بەمەبەست وئەنقەست وەبۆ دژی یەکتر بەکاردەھێنرین و ھاتوونە مەیدانەوە, بەتایبەت ھەواڵی دوور لە راستی کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی خەڵکەوەیە, ڕۆژنامەیک دژایەتی رۆِژنامەیەکیتر دەکات, گۆڤارێک ڕکبەڕکی گۆڤارێکیتر دەکات, تەلەڤزیۆنەک بەرامبەر تەلەڤزیۆنێکیترھەواڵی بەجۆرێکیتر پەخشدەکات لەڕوویی کوالێتی بەرنامەو بەرھەمەکان زۆر لاواز و دووبارەو ناشارەزایی ونا ئەکادیمیەتی پێوە دیارە بەتایبەت پێشکەشکار و بێژەرەکان مەوزوعی بابەتی و گرەنگ دەورووژێنن بەڵام بە خێرایی و سەرپێی نەگەیشتنی پەیامەکە!, ئەمە لە ئاستی (سەتەلاییت) بێجگە راگەیاندنە (لۆکاڵیەکان) کە ھەموو سێبەری حیزب وگرووپ و شەخسن یانیش بۆ بەدەستھێنانیبڕێک پارە ھەموو شتێک دەڵێن و بڵاو دەکەنەوە بێ ئەوەی کەس بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دابکات, ڕادیۆو تەلەڤزیۆن ھەیە دوو کەس بەڕێوەی دەبات تەنھا بۆ مەرامی شەخسی و دارایی ھیچ خزمەتێکی رۆشنبیری و رووناکبیری و فەرھەنگی ناگەێنێت و بەو ئامانجەش دامەزراوە.

ئێستا لە باشووری کوردستان باس باسی (گشتپرسیی و ئاڵاو دەوڵەت و سیاسەتە) ھەموو بوارەکانیتری ژیان وەلا نراوە وەک( فەرھەنگ ورۆشنبیری و ئەدەب و کەلتوورو ئابووری) چونکە سوودی بۆ ڕاگەیاندن نیە و بازاڕیان خۆش ناکات !کەواتە بەکۆی ئەم کەم و کوڕیانە لە باشووری کوردستان, راگەیاندنی (حکومی, نیشتمانی, نەتەوەیی, سەربەخۆ، بێلایەن) بوونی نییە.
 


areezendiny40@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک