مه‌حه‌كى به‌رزانى و یاساى رِۆژنامه‌گه‌رى.

كاروان نه‌جمه‌دین
ئه‌گه‌ر كه‌سیَك بىَ ئاگابیَت له‌و پرۆسه‌یه‌ى سه‌ندیكاى رِۆژنامه‌نووسان
وپه‌رله‌مانى كوردستان كه چه‌ند مانگیَكه به‌رِیَیان خستوه تا له‌رِیَگه‌یه‌وه
سه‌ركوتى ئازادى رِاده‌ربرِین یاسایى بكه‌نه‌وه , وه ده‌قى نوسراوه‌كه‌ى
مه‌سعود به‌رزانى ببینیَت كه له‌گه‌ڵ یاساكه‌دا رِه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى
كردۆته‌وه هه‌ستده‌كات كیَشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌نیَوان هه‌ندیَك
په‌رله‌مانتار یان رِۆژنامه‌نوسدا رِویداوه و سه‌رۆكى هه‌ریَم له هه‌وڵى
چاره‌سه‌ركردنى كیَشه‌كه‌دایه .
وه‌ختیَك مه‌حه‌كى به‌رزانى به‌ر یاساى كارى رِۆژنامه‌نوسى ده‌كه‌ویَت
هیچ یه‌كیَك له‌و برِگانه ناخویَنیَته‌وه كه كۆتوپیَوه‌ندى كردۆته
ده‌ستى ئازادى و بیرورِاى مۆدیَرن و قه‌ڵه‌مى ئازادى خستۆته ژیَر مه‌نگه‌نه‌وه
، ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ ناردنه‌وه‌ى یاساكه‌دا بۆ په‌رِله‌مان سه‌رۆكى هه‌ریَم
سه‌رنجه‌كانى خۆى ده‌نوسیَت و ده‌ڵیَت ( "له‌به‌ر ئه‌ونارِه‌زایى و
ناكۆكییه‌ى له‌نیَوان هه‌ندیَك په‌رِله‌مانتار و رِۆژنامه‌نوسانى
كوردستان ده‌رباره‌ى یاساى كارى رِۆژنامه‌نووسى سه‌رى هه‌ڵدا
بۆرِیَگرتن له‌كاردانه‌وه‌ى سلبى ئه‌م رِوداوه ... برِیارماندا كۆى
یاساكه رِه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كوردستان بكه‌ینه‌وه " ) ئه‌مه
ئه‌وپاڵنه‌ره گرنگانه‌یه كه‌ده‌ستى به‌رزانى به‌ستوه ئیمزاى یاساكه
نه‌كات ، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و یاسایه یاسایه‌كى دژى ئازادى
رِاده‌ربرِین و پاریَزه‌رى بیرى تایه‌فه‌گه‌ریه نا له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و
پیرِۆژه‌یاسایه له‌یه‌كه‌مین رِۆژه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه جیَگه‌ى نه‌فره‌تى
ئازادیخوازان بوه , ئیتر لیَره‌وه هیچ گومانیَك نامیَنیَته‌وه كه
ئه‌م هه‌ڵویَسته‌ى به‌رزانى نه‌ك له‌خه‌مخۆریه‌وه نیه بۆ ئازادى
رِاده‌ربرِین ، به‌ڵكو بیَجگه‌له‌وه‌ى دژایه‌تیه‌كی دیكه‌ى به‌رزانى له‌به‌رانبه‌ر
ئازادی‌دا به‌یانده‌كات هه‌ده‌ف و سیناریۆى دیكه‌ى له‌پشته‌وه‌یه ، له‌چه‌شنى
ته‌فسیركردنى نارِه‌زایه‌تیه‌كى فراوانى به‌ره‌ى ئازادیخوازى كوردستان
رِوبه‌رِوى یاسایه‌كى دواكه‌وتوانه به كیَشه‌ى نیوان كۆمه‌ڵیَك په‌رِله‌مانتار
كه ئه‌مه‌ش له عه‌قڵیه‌تیَكه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه خاڵیه له
گویَگرتن بۆ نارِه‌زایه‌تى و بیَباكه له خنكاندنى ئازادى . له‌هه‌مانكاتدا
به‌رزانى ده‌یه‌ویَت به‌م سیناریویه شانى خاڵى بكاته‌وه له‌و نارِه‌زایه‌تیه‌فراوانه‌ى
كه ناهیَڵیَت ئاسان سه‌ركوتى ئازادیى رِاده‌ربرِین یاسایى بكاته‌وه
چونكه پشت ئه‌ستوه‌ره به‌وه‌ى له‌ژیَرناوى په‌یرِه‌وكردنى یاسدا ئه‌تواننَت
یه‌كجار ئه‌ویاسایه ئیمزانه‌كات و بینیَریَته‌وه به‌رده‌م هه‌مان ئه‌وپه‌رله‌مانه‌ى
ئازادى به‌دیلكراوى ناردۆته دیوانى سه‌رۆك . له‌م پرۆسه‌یه‌دا جارى
دووهه‌م به‌رزانى به‌دیدارى هه‌مان یاساى پیَشو شادده‌بیَت و ئه‌وكات
دلىَ هه‌ندیَك په‌رِله‌مانتار و رِۆژنامه‌نوسى خۆشخه‌یاڵ به‌ئیمزاكه‌ى
سه‌رۆك خۆش ده‌كات و هیچیش پاشه‌كشه ناكات له سه‌ركوتى ئازادى ئه‌مه‌ش
كڵاویَكى كۆنه‌و ناچیَت به‌سه‌رى ئه‌وبه‌ره فراوانه‌ى به‌رانبه‌ر به
سیَبه‌رى رِه‌شى ئه‌ویاسایه هه‌ڵویَستى رِۆشنى وه‌رگرتوه و هه‌نگاو
به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نیَت ، مه‌گه‌ر ئه‌م تیر‌و دوونیشانه‌ى
به‌رزانى بگات به‌سه‌پاندنى یاسایه‌كى دژى ئازادى به‌زۆره ملىَ ئه‌وكات
شیَر و رِیَوى هیَنانه‌وه بۆبونى ئازادى له‌ئیَستا بىَ بایه‌ختر ده‌بیَت
و كۆمه‌ڵگاى تین‌و به ئازادیش مه‌یدانى هه‌ڵینجانى پشتیوانى گه‌وره‌ترى
ئه‌و ئازادیخوازانه‌یه كه په‌یامى ئازادى بىَ قه‌دو شه‌رتیان به‌رزكردۆته‌وه
و كارده‌كه‌ن له پیَناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یاسایه‌كدا كه ئازادى
زینه‌به‌چاڵ ده‌كات .
karwanmj@yahoo.com
|