په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٤\٢٠١٨

"محەمەد ئەلدەڕاجی" دەرھێنەری عێراقی بە "گەشت" دێت بۆ فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر.

 

مەنسوور جیھانی


فیلمی سینەمایی "گەشت" لە دەرھێنانی "محەمەد ئەلدەڕاجی" سینەماکاری عێراقی لە بەشی "دەرکەوتنی رۆژھەڵات"ی سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر دەچێتە سەر پەردە.

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی راگەیاندنی سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر، فیلمی سینەمایی "گەشت" لە دەرھێنانی "محەمەد ئەلدەڕاجی" و بەرھەمی ساڵی ٢٠١٧ی زایینی وڵاتانی عێراق، کەنەدا، ئینگلتەرا، فەڕەنسا، قەتەر و ھۆڵەندا؛ لە بەشی "دەرکەوتنی رۆژھەڵات"ی سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر دەچێتە سەر پەردە.

ئەم فیلمە بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین فیلمی ئاسیایی لە فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر رکابەری دەکات و بە پێی دوایین بەرنامە داڕێژییەکان،"محەمەد ئەلدەڕاجی" بە ھاوڕێیەتی دوو ئەکتەری سەرەکیی ئەم فیلمە لەم فیستیڤاڵەدا ئامادە دەبن.

لە فیلمی "گەشت" بە دوای چیرۆکی کەسێک بە ناوی سارا دەکەوین کە لە بەرەبەری ئەنجامدانی کارێکی چاوەڕوان نەکراو دایە کە روبەڕووبوونەوەیەکی پێشبینی نەکراوی سەیر و سەمەرە، دەرفەتی تێڕوانینی ئەگەری دەرەنجامەکانی کردەوە تێکدەرانەکەی بۆ ئەو پێکدەھێنێ.

درامی ترەیلەری ٨٢ خولەکی "گەشت" چوارەمین فیلمی چیرۆکیی بڵیندی "محەمەد ئەلدەڕاجی"یە کە سێ فیلمی بەڵگەیی بڵیندیش لە کارنامەکەیدا دەبیندرێت. "گەشت" کە بە بوودجەیەکی یەک میلیۆن دۆلاری بەرھەم ھێنراوە، لە یەکەمین نمایشکردنی خۆیدا لە ساڵی ٢٠١٧ لە بەشی "سینەمای ھاوچەرخی جیھان" لە چلەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تۆرێنتۆ" لە وڵاتی کەنەدا چووە سەر پەردەی سینەما.

"محەمەد ئەلدەڕاجی" لە ساڵی ١٩٧٨ی زایینی لە شاری بەغداد لە دایک بوو. ئەو کە بەرھەمھێنەر و دەرھێنەرە لە بەشی فیلمسازیدا لە لەندەن خوێندنی تەواو کرد. ئەو لەبەر فیلمەکانی "خەونەکان" (ساڵی ٢٠٠٦، یەکەمین فیلمی بڵیند)، "کوڕی بابل" (ساڵی ٢٠٠٩) و "لیمەکانی بابل" (ساڵی ٢٠١٣) زیاتر لە فیلمە بەڵگەییەکانی دەناسرێت. ھەڵبەت "محەمەد ئەلدەڕاجی" چالاکییە سینەماییەکانی وەکوو وێنەگری سینەما و لە ساڵی ٢٠٠٣ی زایینی بە کورتە فیلمی "ژمارە ٤٣٨" دەست پێکرد و بێجگە لەوانە، کاری مۆنتاژ کردنی فیلمیشی لە ئەستۆ دایە.

"محەمەد ئەلدەڕاجی" کە تاوەکوو ئەمڕۆ بە فیلمەکانی بۆ فیستیڤاڵە جۆراوجۆر و پڕبایخەکانی جیھان، لەوانە؛ بەرلین، کارلۆویواری، وەرشۆ، ساندێنس، ترایبکا، رۆتێردام، سیاتێل، ئێدینبرۆ، شەوە ڕەشەکانی تالین، سکرین ئاسیا پاسیفیک، ئیستانبول، قاھیرە، برۆکلین و چەندانی دیکە ئامادە بووە و چەندین خەڵاتی جۆراوجۆریشی بەدەستھێناوە، پێشتریش لە ساڵی ٢٠١١ی زایینی بە "کوڕی بابل" بۆ وڵاتی ئێران و فیستیڤاڵی فیلمی فەجر ھاتبوو.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک