محه‌مه‌د ئه‌لعانی
هێرش ده‌کاته‌سه‌ر په‌نابه‌رانی که‌مپی(ئه‌لوه‌لید)و
به توندی هه‌ڕه‌شه‌ییان
لێده‌کات...!

عارف عه‌زیزی
وه‌ک
هه‌موومان ئاگادارین که کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ران ڕێکخراوێکی
نێوده‌وڵه‌تی‌یه و کار‌و باری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌ر
وڵاتێ هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه کاتێ که دووشی شه‌ڕ و تێکهه‌ڵ چوون و
نه‌هامه‌تی ده‌بن رێکخروی ناوبراو به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ بڕوا به سه‌روه‌خییانه‌وه
و شوێن و پێداویستی‌یه‌کانی ژیانیان بۆ دابین بکات. دواتر به پێی به‌رنامه
و په‌یڕه‌وی خۆی که سێ خاڵی سه‌ره‌کی تێدایه سه‌باره‌ت به کۆچبه‌ران
هه‌ڵس و که‌وتیان له‌گه‌ڵدا بکات. خاڵی یه‌که‌می ئه‌وه‌یه که ئه‌وکه‌سانه‌ی
به هه‌ر هۆیه‌که‌وه ئاواره‌ی وڵاتێکی دیکه ده‌بن، بیان گێڕێته‌وه
ڕێگا و شوێنی خۆیان. خاڵی دووهه‌می ئه‌وه‌یه که له‌و وڵاته‌ی که
جێگیر بوون مافی په‌نابه‌رییان بۆ وه‌ربگرێت. خاڵی سێهه‌میش که هه‌وڵ
بدات بیان گوازێته‌وه بۆ وڵاتی سێهه‌م و مافی په‌نابه‌رییان بۆ وه‌ر
بگرێت.
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ش وه‌ک زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
ڕێکخراوه‌کانی دیکه و وڵاتانی زلهێز و وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی
نیشتمانه خوێناوی‌یه‌که‌مان به‌رانبه‌ر به په‌نابه‌رانی کورد هه‌ڵس و
که‌وت ده‌کات.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که له‌وه‌ته‌ی گه‌لی کورد هه‌یه تا ئێستا به
شێوه‌یه‌ک ئه‌من و ئاسایشی به خۆوه نه‌بینیوه و کراسی شڕی دابڕانی
له‌به‌ره و هیج ڕێکخراو و نه‌ته‌وه‌یه‌کیش به‌زه‌یی پێدا نه‌هاتووه‌ته‌وه.
په‌نابه‌رانی
کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ژماره‌یان 186 که‌سه و خاوه‌نی 30 ساڵ
ئاواره‌یی و دیلین، پاش 25 ساڵ دیلێتی و ژیانێکی بژی و مه‌مری له به‌ندیخانه
به کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئه‌لتاش و 5 ساڵیش به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌رگدا له
ده‌شتێکی کاکی به کاکی و دوور له هه‌ر جۆره یارمه‌تی‌یه‌کی ئینسانی
و به فێڵ و ته‌ڵه‌که و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له نێوانییاندا و
گواستنه‌وه‌یان بۆ که‌مپی ( الولید ) که هه‌ڵکه‌وتووه له نێوان
سنووره‌کانی عێراق و سوریا دا.
شایه‌نی باسه قرار وابوو پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ که‌مپی ئه‌لوه‌لید که
که‌مپیکی ڕه‌سمی‌یه، موساحبه‌یان بکه‌ن و یه‌کلایان بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌شیان
پێگوتوون که ئه‌و که‌مپه ده‌بێ تا ئاخری ساڵی 2009 دابخرێت، به‌ڵام
ئه‌وه چه‌ندین مانگه یوئن گوێی لێ خه‌فاندوون و هیچ ده‌نگ و باسێکی
سه‌باره‌ت به ئه‌وان نی‌یه، هه‌ر بۆیه به‌شێک له‌و په‌نابه‌رانه
بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به بێده‌نگی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه
نزیک چه‌ند حه‌فته‌یه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن به شێوه‌ێکی ئارام،
ڕۆژانه کاتژمێر9ی سه‌ر له به‌یانی تا 1ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌به‌ر ته‌پ و
تۆز و گه‌رما و سه‌رمای نێوان ئه‌و دوو سنووره‌دا تێکڕا به ژن و
منداڵه‌وه ده‌ڕۆنه به‌ر ده‌رگای( یوئن ) و داده‌نیشن...
محه‌مه‌د
ئه‌لعانی که نوێنه‌ری ڕێکخراوی ی‌و ئن،ه له‌و که‌مپه‌دا و مودیر نه‌حییه‌ی
ئه‌و شوێنه که که‌مپه‌که نزیکێتی دوو ڕۆژ پێش سێ که‌س له ئندامانی
کۆمیته‌ی په‌نابه‌رانه‌ی که‌مپه‌که به ناوه‌کانی ( جه‌مال پاڵانی،
محه‌مه‌د خودسه‌نپوور،عه‌بدوڵا زابتی ) یان بانگکردووه و پێیان ڕاگه‌یاندوون
که ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌و مانگرتنه هه‌ڵنه‌گرن بۆ خۆیان په‌رپرسیارن و
ڕووبه‌ڕووی کێشه ده‌بنه‌وه. وتیشیان ئه‌وانه‌ی له مانگرتندا به‌شداربن
موساحبه ناکه‌ن و له‌وانه‌شه به‌زۆر باڵبه‌ستیان بکه‌ین و بیانده‌ینه‌وه
ئێران.هه‌ر بۆیه په‌نابه‌رانیش به‌ناچاری مانگرتنه‌که‌یان شکاند و به
هه‌ناسه‌ی سارد و کۆڵێ خه‌مه‌وه گه‌ڕانه‌وه نێو خه‌یمه شڕ و کۆنه‌کانیان.
سوید
0046739318340
Aref_azizi@hotmail.com
|