١١\٨\٢٠١١
محهمهد سدیق
کەبوودوەند:
من تەنیا تێکۆشەرێکی مافی مرۆڤم!
کوردوەند: ناوەندی هەواڵنێریی بنەماڵەی
کەبوودوەند.
محهمهد
سدیق کە بوودوەند، لە نووسراوەیەکیدا کە بەم
دواییانە لەزندان بۆ دەرەوەی ناردووە، بەرپەرچی ئەو نووسینە
ناڕەوا و بۆختانانەی داوەتەوە کە لە
لایەن چاپەمەنیی پڕ لە درۆ و چەواشە و بیری رەگەزپەرستییەوە سەبارەت
بەخۆی و بنەماڵەکەی و رێکخراوەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە و،
بەخەیاڵ و بڵاڤۆکی درۆ نێویبردوون . دەقی نووسراوەکە بەم جۆرەیە:
پاش نووسینی ناوی من (محهمهد سدیق کەبوودوەند) لە
لیستی کاندیداکانی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل - ساڵی ٢٠١١، کۆمەڵێک
بڵاوکراوەی ساختە، کە پیشەیان پەرەپێدانی درۆ و فریوکاری و بیری
رەگەزپەرستییە، بەشێوازێکی سەیروسەمەر، دیسان من و بنەمالەکەم و
ئەندامانی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانیان داوەتە بەر هێرش و بوختانی
ناڕەوا. ئەم راگەیەندراوانە، هەموو یاسا و پێوانەیەکی مرۆڤییان
خستووەتەژێرپێ و، لەنووسینەکانیاندا، لە من وەک تێکۆشەرێکی مافی مرۆڤ
ناونابەن، بەڵکو خەبات و چالاکیی منیان گرێداوە بە پارت و رێکخراوەی
سیاسی و تەنانەت چەکدارییەوە. ئەم راگەیەندراوانە، لەگەڵ ئەوەی کە
پێوەندییان بەدەزگەی ئاسایش و پاراستن ودادپرسییەوە هەیە، لێ هیچ
هەوڵێکیان نەداوە بۆ ئەوەی ئەم بوختانانە دراونەتە پاڵ من، تۆزێک خۆیان
ماندوو بکەن و لێکۆڵینەوەیەکی بچووکی لەسەر بکەن.
بەباوەڕی من، ئەم راگەیەندراوانەی کە بەئاسانی یاری بە کەسایەتی و
ئاوڕو و شەرەفی خەڵکەوە دەکەن، بۆخۆیان بێ ئاوڕو وبێ رەوشت و بێویژدانن.
ئەوی کە ئەمانەی وا تووشی ترس و دڵەڕاوکە کردووە و، ناچاریکردوون ئەم
درۆ و بوختانانە بڵاوبکەنەوە ئەوەیە، دەترسێن، خەڵاتی ئاشتی نۆبێل بە
کوردێک و بە ئێرانییەک ببەخشرێت کە سەبارەت بەپرسی مافی مرۆڤ بەندکراوی
هەڵوێستیەتی. من تەنیا تێکۆشەرێکی مافی مرۆڤم و خەڵکیش بەم ناوەوە من
دەناسن، بەڵام ئەم رۆژنامە و راگەیەندراوانەی کە بەرپرس و خاوەنەکانیان
لەریزی سەرکوتکەران و شکەنجەکاران و، پێشێلکارانی مافەکانی خەڵکی ئێران
و مافی مرۆڤن، چاوەڕوانی لەمە باشتر لێناکرێت لێیان. خاوەنەکانی
بڵاوکراوەی درۆ و فریو و رەگەزپەرستیی، رەنگە مافی ئەوە بەخۆ بدەن، من
وەک پارێزەری مافی مرۆڤ نەناسن، لەوانەیە ئەو کەسانە بەپارێزەری مافی
مرۆڤ بناسن کە خەڵکی ئێران، خەڵکی کورد، خەڵکی تورک، عەرەب، بەلووچ و
تورکمانیان سەرکوتکردووە. ئەمانە، کەسانێک بەشیاوی وەرگرتنی خەڵاتی
ئاشتیی نۆبێل دەزانن کە لە ''قاڕنە'' و ''قەڵاتان'' ئەو قوڵاچۆ
سامناکانەیان ئەنجامدا. ئەو کەسانە بەشیاوی وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی
نۆبێل دەزانن کە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی هەزاران گیراوی سیاسی و، دەیان
رێبەری ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لەنێوخۆ و لەدەرەوەیان لەنێوبرد. ئەمانە
کارگێڕانی تێرۆرەکانی زنجیرەی و ئەنجامدەرانی بێسەروشوێنکردنی چالاکانی
سیاسی و مەدەنی و ئاینی و، یەخسیرکردنی ئازادی و ئاسایشی تاک و تێکڕای
مرۆڤی ئێران بەشیاوی وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل دەزانن. بەڵێ، ئەمانە
سەرپەرشتکارانی گوللەبارانکردن و تێرۆریستەکانی دەوڵەتی و شکەنجەکاران
بەشایستەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل دەزانن. ئەگەر وایە، وەرنە
مەیدان!!
http://rajanews.com/PrintFriendly.asp?id=95579
http://www.yalesarat.com/vdcf.1deiw6d11giaw.html
http://www.irdc.ir/fa/content/13352/default.aspx
http://www.teribon.ir/archives/61042
http://www.farhangnews.ir/site/Default.aspx?tabId=2&CID=4&NewsId=24101
http://bheshtyaran.mihanblog.com/post/622
http://ir.rajanews.com/PrintFriendly.asp?id=95579
http://www.anjomedu.ir/index.php?option=com_content&view=article&id=22491:1390-04-22-00-56-04
http://mojahedonline.mihanblog.com/post/1090
http://mardanirobahsfat.persianblog.ir/post/5030
٦ی مرداد
١٣٩٠ - تاران - زندانی ئوین
|