١٧\٣\٢٠١١
مژده بێ جه‌نابی
سه‌رۆک وه‌زیران چوار ملیار دۆلاره‌که خوا ناردی بۆت.

عه‌باس رۆسته‌م
وه‌ک له ماڵپه‌ڕی پێنوسه‌کاندا هاتووه، له‌م رۆژانه‌دا به‌رێز سۆران
عومه‌ر له مه‌یدانی سه‌رای ئازادی شاری سلێمانیدا دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی
ئاشکراکردووه که ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌و چوار ملیار دۆلاره ونه‌ی که له
لایه‌که‌وه ئۆپۆزیسیۆن به دوایدا وێڵن و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه
به‌ڕێز دکتۆر به‌رهه‌م بێئاگاداریی خۆی له‌و پاره مۆڵه پیشانداوه و
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه که خوا به ره‌حمه‌تی خۆی بۆی بنێرێ،
دۆزراوه‌ته‌وه و له بانکی [ئێچ ئێس بی سی] دانراوه و هه‌ر‌دوو له
به‌ڕێزان نێچیرڤان با‌رزانی و ئاشتی هه‌ورامی به ته‌نها مافی تاوتوێی
ئه‌و پاره مۆڵه‌یان هه‌یه و له‌و دوو به‌ڕێزه‌ش به‌و لاوه که‌سێکی
دیکه ئاگاداری چاره‌نووسی ئه‌و پاره‌یه‌یان نییه .
ئاشکراکردنی ئه‌و دوو به‌ڵگه ئابڕووبه‌رانه‌یه رووداوێکی کۆنی رۆژانی
دوای راپه‌رینی ساڵی 1991 ی وه‌بیر هێنامه‌وه که له دانیشتنێکی
شه‌وانه له ماڵی یادی به‌خێر زۆر به‌ڕێز [کاک ئه‌مین مه‌ولود]
* و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان
کاک [قادر جه‌باری] * و هه‌زار
جار یادی به‌خێر [کاک عه‌لی بۆسکانی ] و من روویدا، له‌و دانیشتنه‌دا
به‌ڕێز کاک قادر جه‌باری که ئه‌و کاته ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی
سۆشیالیستی کوردستان بوو، به راست و به چه‌پدا هێڕشی ده‌برده سه‌ر
ره‌حمه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزان و به‌وه تاوانباری ئه‌کرد که گوایا
دوای ئاشبه‌تاڵ هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی شۆڕشی به تاڵانی بردووه بۆ
به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و خێزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌کاریده‌هێنێ و
شۆڕشگێڕانی لێ بێبه‌شکردوه .
لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و دۆکیۆمێنتانه‌دا هاتووه راستبن و
ئه‌وه‌ش که ئه‌و کاته کاک قادر جه‌باری گوتی وا بووبێ، ئه‌وه‌مان بۆ
ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م بنه‌ماڵه به‌ڕێزه، هه‌موو سامانێکی ئه‌م
کوردستانه له سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی به میراتێک ده‌زانن بۆ خۆیان و
نه‌وه‌کانیان و چۆنیان بووێ ته‌خشان و په‌خشانی ده‌که‌ن !! .
_________________________________________________
*
به‌ڕێز [ئه‌مین مه‌لود]
که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوی شاری سلێمانیه و به چه‌پ و هه‌وادری
شیوعییه‌کان ناسراو بووه و له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردندا له سه‌ر لیستی
پارتی بووه ئه‌ندام په‌رله‌مان و دواجار به وه‌زیری وزه .
*
به‌ڕێز [قادر جه‌باری]
که‌سایه‌تییه‌کی شاری که‌رکوکه و به‌رپرسێکی پارتی بوو، دوای نسکۆکه‌ی
شۆڕش یه‌کێک بوو له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی سۆشیالیست و دواجار
گه‌ڕایه‌وه ناو پارتی و بووه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و
پارته .
15\3\2011
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
|