)میکی ماوس(و فه‌توای ئیسلامییه‌کان.
حه‌مه‌غه‌فور
بۆ بینینی فیلمی فه‌تواکه ئێره کلیک بکه.
به‌ڵام له واقعدا شێخ المنجد له‌وه پهستو تووڕه‌و شێت نه‌بووه که گیاندارێکی "قێزه‌ونی" وه‌کو مشک گوایا که‌سایه‌تییه‌کی فیلم کارتۆنی ناودارو مه‌حبوبی ئه‌وتۆی ناو مناڵانی جیهانی تێدا به‌رجه‌سته کراوه به مناڵانی موسڵمانانیشه‌وه که شه‌خسییه‌تێکی وه‌کو میکی ماوسه، به‌ڵکو ئه‌م شێخه له‌وه هه‌راسان بووه که میکی ماوس بۆته هێمای بهختهوهریو ئاسوودهییو شادی‌و خۆشیی مناڵان. له بنه‌ڕه‌تدا المنجد له‌وه هارو شێت بووه که مناڵان به عیشق‌و عه‌لاقه‌وه باڵده‌گرن بۆ لای میکی ماوس‌و له‌ناو جیهانی فه‌نتازیای شادی‌و خۆشهویستیو خه‌نده‌و ئاسووده‌یی دا نوقوم ئهبنو ئاگایان له جیهانی حهماقهتو ترس‌و خورافاتی ئیسلامی نامێنێ.
شێخ المنجد نوێنه‌رایه‌تی جووڵانه‌وه‌یه‌کی موتهعهسیبی ئایینی‌و ئاراسته‌یه‌کی سیاسی ئیسلامی تیرۆریست‌و شمشێر به‌ده‌ست ئه‌کات که وه‌کو دڕنده له‌ناو دنیای تاریکی خۆیانه‌وه په‌لاماری هه‌موو شتێکی جوان ئه‌ده‌ن، وه هه‌ر ته‌نها به‌مه که به ئاسته‌م هه‌ستیان به‌ر به‌خته‌وه‌ری بکه‌وێت نائومێدی‌و دڵڕه‌شی دایان ئهگرێو ده‌ماری ملیان به‌رزئه‌بێته‌وه‌و به‌ر چاویان هێنده‌ی تر تاریک ئه‌بێت. هه‌ستکردنی ئه‌مانه به ئاسووده‌یی له هه‌ر جێگایه‌ک بێت، یاخود هه‌ستکردنیان به بهختهوهریو کامه‌رانی ئه‌وانی تر بێههراسیو دڵتهنگیو ناڕهحهتیو زه‌بوونیان بۆ دێنێت، بۆیه ئه‌یانبینین هێرشو په‌لامار ئه‌به‌ن بۆ سه‌ر هه‌موو دیارده‌و شتێکی جوان له ژیانماندا وه له ژیانی مناڵهکانیشماندا وه‌کو (میکی ماوس) وه (تۆم و جێری).
شێخ‌و پیاوانی ئایینی له نه‌وعی محمد المنجد ئازادن بۆ خۆیان هه‌تا ئه‌توانن له‌ناو دنیای حهماقهتو زهبوونیو خورافاتی خۆیان‌و مهزههبهکهیاندا ڕۆبچنو له‌ناو موزه‌خره‌فاتی ئایینیاندا بتلێننه‌وه، به‌ڵام ڕیگایان پێناده‌ین ژیانمان لێ بکه‌ن به زه‌لکاوی نائومێدی‌و ڕهشبینیو ڕقلێبوونه‌وه. ئه‌گه‌ر له شاڵاوی فه‌تواکانی ئه‌م دواییانه‌ی چه‌قی قورسایی ئاینی ئیسلام‌و نوێنه‌رانی ئیسلامی سیاسی ووردبینه‌وه، له ئێران‌و ئه‌زهه‌ره‌وه بۆ مه‌ککه‌و له‌وێشه‌وه بۆ مه‌غریب، بۆمان ڕوون ئه‌بێته‌وه که زریانێکی کۆنه‌په‌رستی هه‌ڵیکردووه له دژی ژیان، له دژی هه‌موو شتێکی جوان وه هه‌موو دیارده‌یه‌کی شادی هێنه‌ر. سه‌ره‌نجام دوای پڕبوونی دڵ‌و ده‌روونه‌کان له قین له دڵییو ڕق لێبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ژیاندا، ئه‌و کاته سه‌ره‌تای ئاسوودهییو فیرده‌وسی عاجباتی ئه‌م پیاوه ئاینیانه ده‌ست پێدهکاتو که‌مێک حهماقهتیان هێور ده‌بێته‌وه. ئه‌مانه له شادی‌و خۆشی خه‌ڵکیدا زهبوونیو داماوی خۆیان ئه‌بیننه‌وه، بۆیه کوێرانه په‌لاماری کامه‌رانی ئه‌ده‌ن.
فه‌توای کوشتنی نووسه‌ری ناسراو سه‌لمان ڕوشدی له‌لایه‌ن ئایه‌توڵا خومهینییهوه، فه‌توای کوشتنی ته‌سلیمه نه‌سرین، فه‌توای کوشتنی ڕێبوار ئه‌حمه‌د، شێرکۆ بێکه‌س، مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی، ئارام ڕه‌شیدو هه‌ڵسووڕاوانی کۆمۆنیست‌و ژنانی ئازیخواز له لایه‌ن ئیسلامییه‌کانی کوردستانه‌وه، فه‌توای کوشتنی هه‌موو خاوه‌ن که‌ناڵه ئاسمانییه عه‌ره‌بییه‌کان له لایه‌ن شێخ سالح الحمدان سه‌رۆکی شورای باڵای قه‌زای سعودیه‌وه، فه‌توای ڕێگه‌دان به زه‌واجی کیژانی ته‌مه‌ن 9 نۆ ساڵان له‌لایه‌ن محمد المغراوی مه‌غریبییه‌وه، وه فه‌توای قه‌ده‌غه کردنی ده‌رکه‌وتنی له‌شی ئافره‌تان ته‌نانه‌ت له کاتی شیردان به مناڵانیشیان، شاڵاوێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامییه بۆ سه‌ر ژیانی ئاسایی‌و دیارده جوانه‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، په‌لامارێکه بۆ نوقومکردنی ژیان له‌ناو کۆنهپهرستیو دڵڕهشیو نائومێدیدا. بۆیه له ئاکامی ئه‌م زریانه ڕه‌شه‌دا خۆشه‌ویست ترین هاوڕێی مناڵانی جیهان، یانی میکی ماوسیش وه‌کو هێمای شادی‌و کامه‌رانی جیهانی مناڵان ئه‌که‌وێته به‌ر هێرشی ئه‌م جووڵانه‌وه تاریکپهرستانهوه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی بۆشایی عه‌قڵی قینئامێزو ڕقوهشێنی ئیسلامییه‌کانه‌وه کاروانی له ئامێزگرتنی ژیان‌و به‌خته‌وه‌ری ڕۆژ به ڕۆژ گه‌وره تر‌و فراوان تر ئه‌بێته‌وه، وه خۆشه‌ویستی مناڵان‌یش بۆ میکی ماوس زۆر تر‌و گه‌رموگوڕتر ده‌بێت. له هه‌مان کاتیش‌دا ڕهشبینیو دڵڕه‌شیی به‌رهه‌می ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی زیاتر ته‌نگ به شێخ‌و مهشایهخو مه‌لاو ئاخونده‌کانی ههڵئهچنێت.
خه‌ڵکی جیهان، به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی ووڵاتانی ئیسلام لێدراو ده‌بێ ئه‌م هێرشانه‌ی فه‌تواده‌رانی ئیسلامی به‌رپه‌رچ دهنهوهو ڕیسوایان که‌ن. مناڵانی جیهان ده‌بێ له شادی‌و کهیفو به‌خته‌وه‌ری به‌هره‌مه‌ند بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مناڵه چوار ساڵانه‌که‌ی خۆم ئه‌بینم که به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕ هێنه‌ر له‌گه‌ڵ میکی ماوسدا ئه‌ژی‌و ئه‌چێته ناو جیهانه فهنتازیاکهیهوهو پێکه‌وه له پێکه‌نیندا ئه‌که‌ون به پشتداو پڕ ئه‌بن له شادی‌و کامه‌رانییان لێ ئه‌چۆڕێ، ڕێگا به خۆم ئه‌ده‌م به ناوی مناڵانی کوردستانه‌وه په‌یامی پشتیوانی بنێرم بۆ میکی ماوس‌و مینی ماوسی هاوڕێی. به‌مجۆره ناڕه‌زایه‌تی مناڵانی کوردستان ده‌گه‌یه‌نمه پیاوانی ئیسلامی له سعودیه‌و له جیهانیش. وه هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته که‌ڵک وهردهگرمو سه‌ری ڕێز‌و قه‌درزانین بۆ دیزاینه‌ری ئه‌مریکایی داهێنه‌ری که‌سایه‌تی میکی ماوس واته (Walt Disney) دائه‌نه‌وێنم. به ئیسلامییه‌کانیش ئه‌ڵێم، فه‌توای ئیعدامکردنی میکی ماوس له لایه‌ن شێخ المنجده‌وه ئه‌م شه‌خسیه‌ته کارتۆنییه‌ی ناودار تر‌و خۆشه‌ویست تر کرد له ئاستی هه‌موو جیهاندا، چ لای مناڵانی جیهان چ لای گه‌وره‌کان.
25/9/2008
|