په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

میلشیا شیعەکان بە که‌تیره‌ى ئێرانیی هۆمۆکانى عێراق تەمبێ دەکەن!


ئا: رزگار کۆچەر  


بە هۆى ئالۆزى بارودۆخى سیاسى لە عێراق و بوونى کۆمەڵێک رەوتى ئیسلامى مەزهبى لە زۆربەى زۆرى ناوچەکانى عێراق رۆژ لە دواى رۆژ کێشە کۆمەڵایەتیەکان روو لە تەشەنە دەکات ، دیاردەى هاوره‌گه‌زبازیی ئێستا لە نێو گەنجانى بەغداو خوارى عێراق بە شێوەیەکى ئێکجار زۆر تەشەنەى کردووە و بلاو بۆتەوە ، بۆیە لەم دوایە لە ناوچەى سەدر زۆر لەم گەنجانەى ئەم کارە دەکەن کەوتنە بەر هەلمَەتى میلشیا چەکدارەکان و زۆر لەم گەنجانەش بەشێوەیەکى درندانە کوژران.

 

چالاکڤانێکى مافەکانى مرۆڤ لە عێراق لە راپۆرتێکى بۆ (عه‌ره‌بیه‌ نێت) ؛ دەڵێت لە ماوەى رابردوو تەرمى هه‌فت گەنج لە نزیک نەخۆشخانەیەک لە شارى سەدر لە بەغدا فرێدرابوو وێراى بوونى ئازارى جەستەى بە لاشەى تەرمەکان زۆر لە تەرمەکانیش کۆمیان داخرابوو ، ئینجا ئەم چالاکڤانەى مافەکانى مرۆڤ کە خۆى بە (یەنار محەمەد) دەناسێنێت دەڵێت ئێستا میلشیا چەکدارەکان لە عێراق بە تایبەتى میلشیا شیعەکان جۆرێکى ترى ئازاردانى مرۆڤ فێربوونە ئەم جۆرە ئازاردانەش بریتیە لە داخستنی کۆمى واتا پشتەوەى ئەو کەسانەى کە ئەم کارە دەکەن پاشان وایان لێدەکەن بە هۆى خواردنەوەى مادەیەک توشى زگچوو بن تا نەتوانن پاشماوەکانیان بە هیچ شێوەیەک فرێدەن ، هەر لە هەمان راپۆرت هاتووە کە کۆمەڵێکى چەکدارى لە ناوچەى سەدر لە بەغدا خۆیان بەناوى (ئه‌هل ئه‌لهه‌ق) ناساندەوە لەم ماوەیە لێستێکیان لەم گەرکە هەژار نشینەى بەغدا بڵاو کردۆتەوە و تێیدا ئاماژەیان بەناوى کۆمەڵێک گەنجى ئەم گەرکە کردووە داوایان لێکردوون واز لەم کارەیان بینن ئەگەر نا دارکارى دەکرێن هەر لە راپۆرتکە دەڵێت ئەم گروپە لەماوه‌ى رابردوو بە بەکار هێنانى که‌تیره‌ى ئێرانى کۆمى زۆر لەم گەنجانەى داخستووه‌ تەنات هەندێکشیانى بە شێوەیەکى زۆر درندانە کوشتووە پاشانیش بە شێوەى گرتەى ڤیدیۆیى تەواوى کۆم داخستن و کوشتنى ئەو گەنجانەیان لە رێگاى بلوتۆزى مۆبایلەکان لە ناوچە جیاجیکانى عێراق بڵاو کردۆتەوە.

 

هەندێک لە سەرچاوە نافه‌رمییه‌کان مەزندە دەکەن لە سەدا دەى گەنجانى عێراق ئێستا کارى هاوڕه‌گه‌زیی بکەن و هۆکارەکەشى بۆ زۆر بوونى رەوتە ئیسلامیەکان دەگەرێننەوە و هەندێک لە ئەوان پێیان وایە زۆر لەم ناوچانەى کە ئەم دیاردە کۆمەڵایەتیە تێدا دەبینرێت شەقام و بازارەکانیان چۆل بووە لە ئافرەتان ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ هاوڕه‌گه‌زه‌کان تا پەنا ببنە بەر یەکتر.

 

(هادى حسین دراجى) مافپەروەر پێ وایە بێجگە لە بوونى کۆمەڵێک گرفتە کۆمەڵایەتى لە ناوچە هەژارەکان زۆر جار میلشیاکانیش رۆڵى لادانى ئەو گەنجانە دەبیینن ئەو مافپەروەر دەڵێت هەندێ لەم گەنجانەى کە ئەم کارە دەکەن خۆیان ئەندامى میلشیا چەکدارانن بە زۆرى زۆر داریش ئەو گەنج و هەرزەکارنە مل کەچ دەکەن تا مل بۆ داخوازیەکانیان دابنێن ئینجا دەڵێت زۆر لە ئەوان لە نێو حوسێنەیەکان ئەم کاریان کردووە پاشان دەڵێت ئێستا بەندیخانەکانى عێراق ئەگەر پربووبێت لە تیرۆرستان ئەوا بەشێکیشى پر بووە لەو مرۆڤانەى کە هاوڕه‌گه‌زبازن، لە پاشا دەڵێت هەر گەنجان ئەم کارە ناکەن بەڵکو زۆر لە پیاوە بەتەمەنەکانیش لە بەغدا و ناوچەکانى تر پەنا دەبەن بۆ ئەم رەفتارە دزێوە لە کۆتایش هادى دەڵێت لە بەندیخانەکان دۆسییەى زۆر پیاوى بەتەمەنم لا بووە کە پێمى گوتووە لە منداڵیەوە ئەم کارە دەکەم.

 

قسەکەرێک بەناوى (حەسەن) لە رێکخراوى هاوره‌گه‌زبازانی عێراق کە ئێستا پەناى بۆ به‌ریتانیا بردووە دەڵێت لە ترسى کوشتنم رام کردووە ئێمە رێکخراوێکى قەدەغەکراوین لە عێراق بە دەست خۆشمان نیە پەنا دەبەینە ئەم کارە چونکە لە مندلیەوە راهاتووین لەسەرى دوایش دەڵێت بۆیە لە عێراق رام کردووە چونکە چەند جارێک میلشیا چەکدارەکان هەرەشەیان لێکردووم لە پاشا دەڵێت لە ماوەى رابردوو نزیکەى 63 لەوانەى هاوجنسى دەکەن لە ناوچە جیاجیکانى بەغدا بە که‌تیره‌ى ئێرانى کۆمیان داخرا زۆر لە ئەوان گیانیان لە دەست دا هەندێکیشیان پاش نەشتەرگەرى بۆیان لە عێراق رایان کرد و ئێستا لە رێگاى رێکخراوەکەى ئێمە داواى مافى پەنابەرى دەکەن ، ئینجا دەربارەى رێکخراوەکەیان دەڵێت هەر تەنها عێراق دیاردەى نێربازیی یان هاوڕه‌گه‌زبازیی تێدا نییه‌ بەڵکو ئەم دیاردەیە لە زۆربەى وڵاتان هەیە پاشان دەڵێت ریکَخراوەکەى ئێَمە لە عیرَاق رێکخراوێکى قەدەغە کراوە چونکە داکۆکى لەم دیاردەییە دەکەین بەڵام لە به‌ریتانیا و سوید رێگامان پێدراوە بە ئاشکرا چالاکیەکانمان بکەین و هەمیشەش داکۆکى لەو عێراقیانە دەکەین کە کارى هاوره‌گه‌زبازییان کردووە و لە ترسى کوشتن پەنایان بۆ وڵاتێکى تر بردووە ، حەسەن ژمارەى ئەندامانى رێکخراوەکەشان بۆ ژمارەیەکى زۆر دەبات و دەڵێت وەک دەزانین لە نێو هەر کۆمەڵگایەک لە دونیا نزیکەى سەدا دەى کارى هاوره‌گه‌زیی دەکەن بۆیە ناتوانین ژمارەیەکى راست و دروست دەربارەى ئەندامانمان بدەین بەڵام دڵنیاین کە ژمارەیەکى زۆرى مرۆڤ لە عێراق کارى هاوره‌گه‌زیی دەکەن ، پاشان ئەو کورە دەڵێت ئێستا دیاردەى هاوره‌گه‌زبازیی لە زۆربەى زۆرى ناوچە هەژدارنشینەکانى عێراق بە شێوەیەکى پەرت و بڵاو هەستى پێوە دەکرێت و بڵاو دەبێتەوە، حەسەن پێى وایە ئەگەر میلشیا چەکدارەکان ئێستا هۆکارێک بن بۆ ترساندن و تۆقاندنى ئەو گەنجانە ئەوا هەر ئەو میلشیانەش هۆکارێکن بۆ بڵاوبوونەوەى ئەم دیاردەیە چونکە لە رابردوو بە هۆى کۆمەڵێک فەتواى جۆراو جۆر ئەم دیاردەیە رووى لە تەشەنە و زێدە بوون کردووە.

 

پاش بڵاوبوونەوەى لیستەکەى (ئه‌هل ئه‌لهه‌ق) لە ناوچەکانى سەدر و شعلە و سەدریە لە بەغد زۆر لە سەرۆک هۆزە عەربەکانى ئەم ناوچانە لە خوێنى گەنجان و کورەکانى خۆیان خۆش بوون و کور و گەنجەکانى خۆیان کە ئەم کارە دەکەن بە سەگ و مشک لە قەڵم دان و داواشیان لە گروپە چەکدارەکان کرد بە زووترین کات تەمبێیان بکەن.

 

دکتۆرى یەکێ لە نەخۆشخانەکانى بەغدا پاش ئەوەى چەند تەرمێکى ئەو گەنجانەى پشکنى بوو کە پاش ئازاردان گیانیان دەست دابوو دەڵێت لە زۆربەى زۆرى کۆمى ئەم گەنجانە مادەیەکم بینى بریتى بوو لە جۆرێک لە که‌تیره‌ ئەم که‌تیره‌یه‌ پێى دەگوترێت که‌تیره‌ى ئەمیرى کە مادەیەکى ئێرانییه‌ بۆ داخستن و چاکردنى کەلوپەلە ناوماڵیەکان بەکار دەێت ئینجا دەڵێت تەواوى کۆمى ئەو گەنجانە بەم که‌تیره‌یه‌ داخرا بوو تا هیج جۆرە بۆشاییه‌ک نەبێت بۆ دەرکردنى پاشماوەکانیان.

 

لەگەل باسکردنى کوشتنى هاوره‌گه‌زبازه‌کانی بەغدا و ناوچەکانى خوارووى عێراق (رەوتى سەدر) لەسەر زارى قسەکەرێکى بەناوى (وەدیع عەتەبى) بە (ئه‌لحه‌یات)ی راگەیاند کە (موقته‌ەدا سەدەر) پێى راگەیاندوون دەبێت ئەو گەنجانە ئامۆژگاریی بکرێن نەک بکوژرێن تا لە رێ لانەدەن ...