کێشە و ململانێی دامەزراندنی پارێزگاری
سلێمانی لە ماوەی پتر لە ٤
مانگ بێجگە لەوەی گاڵتەپێکردنێکی بێ
ئابڕووانەیە وە دەنگی دەنگدەران و
دیموکراسییە درۆیینەکەی حیزبەکانی
کوردستان.. بەڵگەیەکی زۆر رۆشنیشە لەسەر
ئەوەی کە ئەو حیزبانە نەک هەر دژ وە ماف و
ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان و ئامانجی
سەربەخۆیی کوردستانن بەڵکە رێگرێکی زۆر
گەورەشن لەبەردەمیاندا، ئەگەر ئەو حیزبانە
یەک قیچ وە دوای ئامانجەکانی میللەتەوە
بان و بەرژەوەندییە تەسکە حیزبییەکانی
خۆیان و سەرۆکە گەندەڵەکانیان لە سەرووی
هەموو شتێکەوە دانەنابا و مافیاییانە
هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کێشەکان نەکردبا ئەوە
هەرگیز وڵاتە زلهێزەکان و وڵاتانی ناوچەکە
وە تایبەتییش وڵاتە داگیرکەرەکانی
کوردستان نەیاندەتوانی وە ئارەزووی خۆیان
گاڵتە وە ژیان و چارەنووسی خەڵکی
کوردستانەوە بکەن و لەمێژبوو مافی
سەربەخۆیی کوردستان وەدەست دەهات. |