ناکۆکیی و
ململانێی نێوان پارتی و پەکەکە
درێژکراوەی هەمان ئەو پاشکۆیەتییەیە
کە چەندین سەدەیە سیاسەتمەدارە
خێڵەکیی و دینییەکانی کوردان لە نێوان
داگیرکەرە سەفەویی و عوسمانییەکان
دابەش بوونە و هەردەم بوونەتە رێگر لە
پێش سەربەخۆیی کوردستان و هزر و
سیاسەتی پێشکەوتنخوازانە و ماف و
ئازادییەکانی دیکەی خەڵک، لەبەرئەوە
پێویستە هەر کەسێک کە بە ئاستەم دڵی
بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی لێدەدا بە هیچ
جۆر و شێوەیەک خۆی لەو ملاملانێیە
ناڕەوایەی نێوان ئەوان نەگلێنێ و بە
پێچەوانەوە پێویستە هەڵوێستی
راشکاوانە بنوێنێ تا هەر دوو لایان
ملکەچی رەوتی ئازادییخوازانە و
یەکگرتووانەی میللەت دەبن.