په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

ململانێى نەوشیروان مستەفا لە هەرێمەوە بۆ بەغداد.


فەرهەنگ جەلال  


چەند مانگێکى تر رووبەرووى هەڵبژاردنێکى چارەنوسساز دەبینەوە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە نزیک بوونەوەدایەو وەک بەرپرسانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاماژەى پێدەدەن زیاتر لە (250) قەوارەى سیاسى عێراق بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى عێراق ناویان لە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە کە بریارە لەرۆژى 16/1/2010 بەرێوە بچێت، هەر لەو رووەوە فەرەج حەیدەرى سەرۆکى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاماژەى دا کە نزیکەى 20 قەوارەى سیاسى لە هەرێمى کوردستان ناوى خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، هەڵبژاردنى داهاتووى عێراق وەک ئاماژەى پێدەدرێت زۆربەى هاوپەیمانێتى هەڵبژاردنەکانى پێشووى لەبەر یەک هەڵوەشاندۆتەوە چونکە هەڵبژاردنى داهاتووى عێراق، هاوپەیمانێتى نێوان لایەنە سیاسیەکانى کوردیشى هەڵوەشاندەوە بەجۆرێک وەک لایەنە سیاسیەکان پێشبینى دەکەن رەنگە ببێتە هۆى " کەمبوونەوەى سەنگى سیاسى کورد لە عێراق" چونکە لە ئێستاوە لیستى گۆران بانگەشەى ئەوە دەکەن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى دەنگ بە هیچ کاندیدێکى کورد نادەن چونکە سەرکردایەتى گۆران پێیان وایە بەرپرسانى کورد لە بەغداد بەکارەکانى خۆیان هەڵنەستاون و ئەدائیان بە پێى پێویست نەبووە و داکۆکیان لە مافەکانى کورد نەکردووە پێدەچێت سەرکردایەتى گۆران دەنگ نەدەن بەو کەسانەى کە کاندید دەکرێت بۆ پۆستى سیادى بەتایبەت ئەو کەسانەى ماوەى 4 ساڵە لە بەغدان و لە کارەکانیاندا سەرکەوتوو نەبوون، رەنگە بزووتنەوەى گۆڕان لەناو خۆیاندا رێکەوتنێکى مەبدەئیان هەبێت، بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق، دەنگ نەدەن بەو بەرپرسە کوردانەى ئێستا لە بەغدان ئەم بریارەش لایەنە سیاسەکانى دیکەى هەرێمى کوردستانى نیگەران کردووەو پێیان وایە زیان بە بەرژەوەندى کورد دەگەیەنێت یەکێتیش ئەو هەڵوێستەى گۆران بە تۆڵەکردنەوە لە حزبەکەیان و خودى تاڵەبانى دەزانن.


پرسیار لەوەدایە ئایا ئەگەر سەرکردایەتى لیستى گۆران بچێتە بەغداد چى دەکات ؟! رەنگە ئەو جۆرە بیر کردنەوانەى بزووتنەوەى گۆران بازرگانیەکى سیاسى بێت بۆ لیستەکەى بۆیە پێویستە ئەو گیروگرفتانە لە پەرلەماندا باس و تاوتووێى لەسەر بکرێت، وەک دەبینین بەرپرسانى بزووتنەوەى گۆران و هەردوو حزبە دەسەڵاتدارەکەى هەرێمى کوردستان زۆرجار لە راگەیاندنەکاندا هۆشدارى ئاشکراکردنى نهێنیەکانى یەکتر دەکەن هەرچەندە بەرپرسانى گۆران نەیانتوانیووە تا ئێستا خۆیان یەکلاى بکەنەوە ئەوان وەک تێکەڵ و پێکەڵ دەردەکەون هەندێکیان دەڵێن یەکێتین و هەندێکیشیان دەڵێن لەدەرەوەى یەکێتین پێدەچێت هەڵوێستەکانى بزووتنەوەى گۆران وەک تۆڵە کردنەوە بێت چ لە یەکێتى چ لە خوودى بەرێز تاڵەبانى، ئەوان دەیانەوێت یەکێتى و خودى بەرێز تاڵەبانى لاواز بکەن و چونکە لەسەرەتاوە هەر لەسەر ئەو ئاراستەیە هەنگاویان ناوەو ئێستاش بەهەمان ئاراستە تێپەر دەبن خۆ ئەگەر لیستەکانى کورد پەرش و بڵاو بن ئەوا بەدڵناییەوە پۆستى سەرۆک کۆمارییەکەشمان بەرنەکەوێتەوەو ئەوەى کە بەدەستیشمان هێناوە لێمان دەسەندرێتەوە .

 


سلێمانى
Farhang_jalal@hotmail.com