٢٤\١\٢٠٢٢
ململانێی نێوان
ئوکرانیا و رووسیا!

هاوڕێ نەهرۆ
رووسیا و ئوکرانیا ململانێیەکی میژووییان ھەیە، ڕەگی ئەم ململانێیە
دەگەرێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست، ئوکرانیا بەدرێژایی میژوو بەشیک بووە
لەسەرزەمینی ئیمپراتوریەتی رووسی، گەرچی ئوکرانیا و رووسیا وێرای
نزیکایەتییان بەڵام دوو کەلتور و زمانی جیاوازن، وەک ئاشکرایە لە
ئاکامی ھەڵگیرسانی شوڕشی ئەکتوبەر ئیمپراتوریەتی رووسی رووخێندرا،
ئوکرانیا بۆ کاتێکی دیاریکراو سەربەخۆ بوونی خۆی وەرگرت بەڵام زۆری
نەخایاند یەکیتی سوڤیەت لە رێگای بەکارھینانی سوپاوە داگیری کرد بەم
شێوەیە دیسان بووە بەشێک لە خاکی یەکیتی سوڤیەت.
لە دیسەمبەری ١٩٩١ ئوکرانیا یەکێک بوو لەو کۆمارانەی کە دوا بزماری لە
تابووتی یەکیتی سوڤیەتی دا، دوای ئەو ماوەیە حکومەتی ئوکرانیا بەردەوام
چاوی لە ھاوکاری رۆژئاوایە بە تایبەتی ئەمەریکا.
جگە لە ئوکرانیا بیلارووسیاش یەکێک بوو لەو کۆمارانەی کە سەربەخۆ بوونی
خۆی وەرگرت بەڵام رووسیا توانی ھاوپەیمانییەتی پتەوی لەگەڵ دروست بکا
بەھەمان شێوە رووسیا پێ وابوو لە رێگای ناردنی گازی ھەرزانەوە
ئوکرانیاش لە ژێر ھەژموونی خۆی دەھێڵێتەوە ئەوە بوو ساڵی ١٩٩٧ مۆسکۆ بە
شێوەیەکی فەرمی دانی نا بە سنووری دیاریکراوی ئوکرانیا کە تیایدا نیمچە
دوورگەی قەرەم بوو کە زۆربەیان بە زمانی رووسی قسە دەکەن.
لە ساڵی ٢٠٠٣ لەناکاو رووسیا کەوتە دروست کردنی بەنداوی کرتیش بە
ئاراستەی دوورگەی کوسا توسلای ئوکرانی بەڵام لە دوای چاوپێکەوتنی
ھەردوو سەرۆکی رووسیا و ئوکرانیا دروستکردنی بەنداوەکە ڕاگیرا چونکە
ئوکرانیا پێ وابوو ئەم ھەنگاوە سەرلەنۆی دابەشکردنەوەی سنوری
ئوکرانیایە.
لەساڵی ٢٠٠٤ کاتێ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئوکرانیا، رووسیا پاڵپشتی
کاندیدی سەر بە رووسیای (فیکتور یانوکوفیتش) کرد کە چی ھەڵگیرسانی
شوڕشی پرتەقاڵی وای کرد کە ناوبراو دەرنەچی لە شوینی ئەودا کاندیدی
سیاسی (فیکتور یو شتشنیکو) دەرچوو، ھەر بۆیە لە کاتی سەرۆکایەتییدا
رووسیا دوو جار بۆڕی گازەکانی داخست ھەروا لە ساڵی ٢٠٠٦-٢٠٠٩ رووسیا
ھەناردەی گاز بۆ ئەوروپا لە ریگای ئوکرانیاوە ڕاگرت.
لە ساڵی ٢٠٠٨ جورج بوش دەیویست ئوکرانیا و جورجیا بخاتە سەر وڵاتانی
ناتۆ کەچی مۆسکۆ ناڕازی بوو دانی بە سەربەخۆبوونی تەواوی ئوکرانیا نەنا.
فەرەنسا و ئەڵمانیا رێگر بوون لە بەردەم خەونەکانی جورج بوش بەڵام لە
کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ناتۆ جاریکی تر ئەندامیەتی ئوکرانیا و
جورجیا خرایە بەرباس بەڵام کاتی وەرگرتنیان بە تەواوەتی دیارنەکرا.
لە ھاوینی ٢٠١٣ ئوکرانیا ھەوڵی دا پەیوەندی لەگەڵ رۆژئاوا پەیدابکا لە
رێگای ریککەوتنامەی ھاریکاری لەگەڵ یەکیتی ئەوروپا.
کەچی رووسیا گوشاری ئابوری خستە سەر لە رووی ھاوردەی رووسی یەوە.
لە مارتی ٢٠١٤ رووسیا بۆشایی دەسەڵاتی کییف ی قواستەوە لە پێناو
داگیرکردنی نیمچە دوورگەی قەرەم ئیدی لەو رۆژەوە رووسیا کەوتە ھاندانی
ھاوڵاتیانی ناوچەی دونباس کە لە رۆژھەڵاتی ئوکرانیایە و دەوڵەمەندە بە
خەڵوز، ئەوە بوو ڕاپەڕینی سەرتاسەری ئەنجام درا ئاکام دوو کۆماری میللی
یان ڕاگەیاند کە ئەوانیش (دونتیسک ولوھانسک)ن کە سەرۆکەکانیان رووسە !
بەڵام حکومەتی ئوکرانیا ڕاوەستا ھەتا ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تەواو بێ،
پرووسەیەکی سەربازی دەستی پێکرد بە نێوی (شەڕ لە دژی تیرۆر) بەڵام
ئاکام شەڕ لە نێوان ھەردوو وڵات بە رێککەوتنامەی (مینسک) کۆتایی پێھات.
لە ساڵی ٢٠١٥ جوداخوازەکان (مەبەست ھەردوو کۆماری میللی دونیتسک و
لوھانسکە ) ھێرشێکیان بەرپا کرد بە پاڵپشتی ھێزەکانی رووسیا لەم
ھێرشەدا ھێزەکانی ئوکرانیا دووچاری شکست بوون تەنانەت لە شاری ستراتیژی
دیبالتسیفی ھێزەکانی ئوکرانیا ھەڵھاتن.
لە ساڵی ٢٠١٩ ئۆمیدیکی ئاشتی ھەبوو لە نێوان ھەردوو وڵات بەتایبەتی لە
لوتکەی نورماندی لە پاریس بەڵام ئێستا پوتین ڕازی نییە چاوی بە سەرۆکی
نۆیی ئوکرانیا بکەوێ کە ئەویش (ڤلودومیر زیلینسکی)یە، رووسیا پێ وایە
ئەم سەرۆکە پابەندی ریککەوتنامەی (مینسک) نییە.
لە دیسەمبەری ٢٠٢١ سەرۆکی رووسیا پوتین بە شێوەیەکی ئاشکرا داوا لە
ئەمەریکا دەکا کە رێگانەدا ئوکرانیا بێتە نێو پەیمانی ناتۆ یاخود
یارمەتی سەربازی نەدرێ بەڵام ناتۆ ملکەچی ئەم داخوازیانەی رووسیای
نەبوو.
شایانی باسە ئوکرانیا رێژەی دانیشتووانی چل ملیونە گلاوەتە ئەم شەڕەوە
لەگەڵ رووسیا قوربانیانی تا ئێستا گەیشتۆتە چواردە ھەزار کەس، رووسیا
دەیەوێ دەسەڵاتدارانی کییف کە پایتەختی ئوکرانیایە ناچار بکا کە
ئۆتونومی بۆ ئەم ناوچانانە دابینبکا ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەشبوونی
رۆژھەڵاتی ئوکرانیا بۆ چەند کۆمارێکی بچوکی نیمچە سەربەخۆ کە رووسیا
زاڵ بێ بەسەریاندا.
بەم شێوەیە رووسیا دەبێتە خاوەن ھەژموون و کاریگەر بەسەر سیاسەتی ناوخۆ
و دەرەوەی ئوکرانیا.
ئێستا لە ساڵی ٢٠٢٢ لەم رۆژانەی دواییدا رووسیا خەرێکی لەشکەرکێشی یە
بۆ سەر سنورەکانی ئوکرانیا، ئەگەری پێکدادان و شەڕ زۆرە وێرای ھەوڵی
دیبلوماسی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و ھوشداریی جەنەڕاڵی ناتۆ (یەنس
ستولتبیرگ) بۆ دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ.
٢١\١\٢٠٢٢
- نەرویج
ماڵپەڕی
هاوڕێ نەهرۆ
|