په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 من ..                                                                         

په‌روين محه‌مه‌د فه‌ره‌ج 

ئای له‌نێوخه‌وه‌ بزڕکاوه‌کانمدا

چه‌نده‌ تاريکه‌ دڵم..

من ..

حه‌زم به‌..ڕێگايه‌کی دوورو درێژه‌

حه‌زم به‌..که‌نارێکی پڕ له‌ شه‌پۆله‌

که‌ چی..

په‌ناو په‌سار..گۆشه‌و..

لاديواره‌ڕوخاوه‌کان..،که‌لاوه‌کان..،

دێنه‌ڕێم

بـــۆ..؟ديسانه‌وه‌ ده‌بمه‌وه‌،

په‌ڵه‌هه‌ورێکی ڕه‌ش و..

چــيه‌..؟وا خه‌ياڵم ده‌چێته‌ سه‌ر

لوتکه‌و به‌رزاييــــه‌کـــانی غـــــه‌م.

*****      *****

ئێواران نينۆکه‌کــانم ئاڵ ده‌که‌م..

شه‌وان.له‌ نێو ته‌ونی جاڵجاڵۆکه‌کاندا

په‌نجه‌کانم ده‌رده‌هێنم.

که‌وتومه‌ته‌ نێوخه‌ونه‌ئاڵه‌کانی

کـــه‌ژاڵـێکــــــــه‌وه‌و..

پيره‌ژنه‌کانيش له‌نێو..

خه‌ونه‌ ئه‌فسوناويه‌کــــاندا

پــيــــرم ده‌کـــــه‌ن

****        ****

کاميان منم..؟

له‌شه‌قامه‌ڕوناکه‌کانی ڕۆژگاردا..

هــيچ نابـيـنـــم و..

کـــاتێ خه‌به‌رم ده‌بێته‌وه‌  ،..

چـــاوه‌کــــانــم..

له‌ژوره‌ ته‌نيا که‌مدا

هه‌مـــــووشــــتێک ده‌بينێ

****      ****

مــــــــــــن.. !!

ئه‌وه‌ مـــــــن نيـــم

(مــــــــــــن) کــچێـکـــــــــه‌..

کـــه‌ سه‌رتاپای خه‌ونه‌کانی

له‌چــــــاوه‌ (گـــــــه‌شــــــــــه‌کانيدا)

ڕه‌ش ڕه‌ش ده‌بـيـنـــێ.