١\٨\٢٠١٣
من ئاسۆی
وێنه‌کانتم.
دەریا
من دێم
له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌کانی
تۆ
گه‌شه ده‌که‌م
من ئاسۆی رۆناکیی
هه‌موو وێنه جوانه‌کانتم
من میهره‌بانم...
ئه‌و وێنه‌ی
بۆ
منی ده‌گری
رۆشه‌نه به قه‌د ناخی ده‌ریا..
چه‌ند مه‌زن ده‌رده‌که‌وی؛
کاتێک وه‌ک باران
لێم ده‌ڕوانی و
تنۆک.. تنۆک
ده‌ڕژێیته نێو رۆحمه‌وه.
نزیک به‌ره‌وه...
ته‌نها له چاوی تۆدا
خۆم بۆ کۆده‌کرێته‌وه و
ده‌توانم
هه‌ناسه‌ی گوڵ
له تۆدا هه‌ڵبمژم!
کەنەدا
deriyarewandzi@hotmail.com
|