٣١\٣\٢٠١١
من باوکم
(تورک)ه!!

هه‌ردی ئه‌حمه‌د
به وته‌ی پارتیه‌کان باوکی ڕوحی نه‌ته‌وه‌یمان بارزانییه، ئه‌وه‌ی
بارزانیش کردنی به تورکستاندنی هه‌ولێر، هه‌موو تاکی کوردی کرده نۆکه‌ر
و خزمه‌ت کاری تورکه تۆرانییه‌کان، ئه‌م سه‌ردێڕه‌ش ته‌نها "ته‌علیق"ێکه
بۆ سه‌رۆک بارزانی و هیچ په‌یوه‌ندنی به که‌سایه‌تی نوسه‌ر(من)ه‌وه
نییه!
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕویدا، که نه‌ده‌بوو به هیچ شێواز و جۆرێک، ڕێگای بۆ
خۆشکرایه، بۆ هه‌تا هه‌تایه، مێژوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، واته نه‌ته‌وه‌ی
کوردی ناشرین و بێ رێز پیشاندا، بێڕێزیه‌ک، که ده‌ستی ده‌ره‌کی و
دوژمنانی هیچ وڵات و گروپ و ناوچه‌و خێڵێکی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانی تێدا
نه‌بوو، به گروپه تیرۆریستیه‌کانیشه‌وه، به عه‌ره‌به شۆڤێنی و
تورکه تۆرانی، و فارسه نازیزستیه‌کانیشه‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێری
پایته‌ختدا، کرا وه‌ک داکه‌ندنی که‌رامه‌تی هه‌موو تاکی کورد وابوو، وه‌ک
ئه‌و هه‌موو ده‌رپێیانه وابوو، که له کاتی پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالدا،
جاشه خۆفرۆش و کوردکوژه‌کان ده‌یان نا به سه‌ر چه‌مچه‌ی تراکتۆره‌کان
و زیله سه‌ربازیه‌کانه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بنامه‌ڵه‌ی بارزانی و حاکمه‌کانی هه‌ولێر و به‌رپرسه
نۆکه‌ر و چه‌لاوخۆره‌کانی بنه‌ماڵه‌و خێڵ، له پێناوی چه‌ند دۆلارێکی
بازرگانی و ڕازیکردنی ته‌نها تاکه که‌سێکی گه‌وره‌ترین نه‌یار و
دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه و هه‌رێمی کوردستان وه‌ک خاکێکی
فه‌رمی کوردان و وه‌ک به‌شێکی ئازادکراو سه‌ربه‌خۆی کوردستانی گه‌وره،
کردیان، جگه له بچووکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌بات و شۆڕشه‌ی که له
ڕابردودا کراوه و ئه‌و هه‌موو پیاهه‌ڵدانه‌ی حیزب و میدیای ده‌سه‌ڵات
ناوی لێنابوو ئه‌زموون، خستنه ژێر پێی بچووکترین و پیسترین بوونه‌وه‌ری
تورک، که بۆ مێژو بووه لاپه‌ڕه‌یه‌کی قێزه‌وه‌ندی دیکه بۆ بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینم، هیچی له ئاشبه‌تاڵی 74 و 31 ئابی1996
که‌متر نه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینم شه‌ڕی خێڵ بوو له گه‌ڵ هه‌موو
کوردستاندا، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینم، رێز نه‌گرتن بوو له خوێنی شه‌هیدا،
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینیم، بێڕێزیی بوو به تاکی کورد، له هه‌موو جیهاندا،
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینم جه‌نگی ساردی ده‌روونیی بوو، که بنه‌ماڵه ده‌رحه‌ق
به خه‌ڵکی کوردستان کردیان.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینینم، پێشوازی کردن بوو له گه‌وره‌ترین نه‌یاری گه‌لی
کورد، سه‌رسه‌خترین دوژمی گه‌لی کورد له سه‌د ساڵی ڕابردودا، تورکه،
به ئێستاشه‌وه، ئه‌وه‌ته هه‌ر ئه‌و سه‌رۆکه‌یه که
هاونیشتمانییانمان له باکوری کوردستاندا قه‌تڵ و عام ده‌کات، زمانی
دایکمان ده‌بڕێ، مێرمنداڵه‌کانمان ئه‌شکه‌نجه ده‌دا، به تانک و تۆپ
شاخ و چیا‌و کێو مێرگی کوردستان بۆردومان ده‌کات، سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یه‌که،
هه‌تا ئه‌م چرکه ساته‌ش داننانێن به بوونی گه‌لێکی پتر له 40 ملیۆنی،
ئه‌و سه‌رۆکه‌ی ئه‌مڕۆ پێشوازی لێ‌کرا، جگه له بچووککردنه‌وه‌ی گه‌لی
کورد له سه‌ر ده‌ستی خێڵێکی 100 نێریدا، هیچی دیکه نه‌بوو، سیاسه‌تێک
بوو بۆ ترساندنی گه‌لی کورد له هه‌موو جیهاندا، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بوو له
خه‌ڵکی کورد، تا بڵێ، من ده‌توانم له هه‌موو کاتێکدا بڕیار بده‌م بۆ
هاتنی دوژمنان، بۆ ترساندنی خه‌ڵکی هه‌ولیر بوو، تا بڵێ، له هه‌ر
جووڵه‌یه‌کدا، جه‌یشی تورکتان بۆ ده‌هێنم ، بێڕێزیی بوو به دانیشتوانی
هه‌ولێری پایته‌خت و ته‌واوی کوردستانییان.
لێره‌دا کاری ئۆپۆزیسیۆن و ئۆرگان و ڕێکخراو کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نیه ئازاد
و سه‌ربه‌خۆکان، ده‌بوو به شێوازێکی توند له به‌رده‌م ئه‌م شاڵاوی به
تورکستاندنی هه‌ولێری پایته‌خته، هه‌ڵوێست و ئیراده‌یان پیشان بدایه،
کوردستانی باشوور و هه‌ولێری پایته‌خت، به ته‌نیا، هی ماڵی مه‌سعود و
خێڵه‌که‌ی و حیزبه مرۆڤ کوژه‌که‌ی نییه، ئه‌وه ئه‌و حیزب و خێڵه
نین که له مێژوودا خه‌باتیان کردبێ بۆ ئازادیی کورد و کوردستان، به
بێ هیچ ڕێز گرتنێک له تاکی کورد، هێنانی سه‌رۆکی تورکیا بۆ کوردستان و
به تورکتاریک کردنی شه‌قام و کووچه‌کانی هه‌ولێر له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
خیانه‌تێکی نوێ و گه‌وره و بێ نموونه بوو، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سته‌مکاری
نیشاندا بۆ ئه‌و هێز و لایه‌ن و کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییانه‌ی که هه‌ڵگری
بیر و ئایدۆلۆجیای سه‌ربه‌خۆی و ئازادن، له هه‌رێمی کوردستاندا.
به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و هێز و لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆن و ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆیانه‌ی
که له کوردستاندا بوونییان هه‌یه، ده‌بێت پارتی کرێکارانی کوردستان(
پ ک ک ) هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌ی خێرا‌و پێویستیان هه‌بێ، به وه‌ڵامدانه‌وه
و هۆشداریکردنی مه‌سعود و حیزب و خێڵه‌که‌ی، ده‌بێت زیاتر له هه‌موو
لایه‌ک پارتی کرێکارانی کوردستان هه‌ست به‌م پلانه چوارقۆڵییه‌ی ئێران
تورکیا، تاڵه‌بانی و بارزانی بکه‌ن و له ئاماده‌باشی و وه‌ڵامی به
هێزدا خۆیان خڕبکه‌نه‌وه، کوردستانیانی کوردستانی گه‌وره و باشوری
کوردستان، ده‌بوو به ناڕازایاتی ده‌ربڕین و خۆپیشاندان رێگریان
بکردایه له‌م بازرگانی کردنه به خه‌بات و قوربانیدانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه
، ده‌بوو بڕژانایه‌تنه ناو شه‌قامه‌کان و به هوتافی ئه‌ردۆغان تۆ
تیرۆرستی، شه‌رمه‌زار و ڕیسوایان بکردایه.
تا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانیش زاتی ئه‌وه‌یان نه‌کردایه جارێکی
دیکه به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان و جه‌ماوره کاری بازرگانی و
سیخوڕیی له خاکی کوردان‌دا ئه‌نجام بده‌ن و هیچ حسابێک بۆ تاکی کورد نه‌کرێ.
مه‌سعود بارزانی له سه‌ردانێکیدا بۆ تورکیا، ته‌نها ئاڵایه‌کی
کوردستانییان پێ راوه نه‌بینی و وه‌ک سه‌رۆکی عه‌شره‌تێک و سه‌رۆک
حیزبێکی تیرۆرستی و هاوخه‌بات و نۆکه‌ر و به‌کرێگیراوی خۆیان ته‌ماشایان
کرد بڕوانه ئه‌م لینکه:
http://www.youtube.com/watch?v=XHt48PXJcPE&feature=related
چۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیان ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو به‌م سه‌رۆکه
ساخته و بچووک و هیچ له‌باردانه‌بوو و نۆکه‌ر و ترسنۆکه، پێده‌که‌نێ
و هیچ حیسابێکیان بۆ نه‌کرد، ئه‌م داب و نه‌ریته ته‌نها له و کاتانه‌دا
به‌دی ده‌کرێت، که نۆکه‌ر و سه‌رۆک به یه‌ک ده‌گه‌ن، گه‌یشتنی نۆکه‌رێکی
عه‌یاره 24ی وه‌ک مه‌سعودی کورد کوژ، که خودی خۆی و خێزان و حیزبه‌که‌ی
ده‌ستیان سووره به خوێنی هاونیشتمانیناینی کوردی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی
کوردستان.
بۆ سه‌نگی نووسینه‌که‌ش له سه‌ر هه‌مان ته‌وه‌ر بڕوانه خوێندکارێکی
ره‌گه‌زپه‌رستی تورک له میانی پرێس کۆنفرانسکدا له زانکۆی کۆلۆمبیا،
که چۆن ته‌نها به دێڕێکی ره‌گه‌زپه‌رستانه په‌ستانی خوێنی سه‌رۆک
کۆماری عێراقی عروبه ده‌گرێت و له پرانسیپی ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانی و
مۆڕاڵی کاره‌که‌ی خۆی وه‌ک سه‌رۆک کۆمار، ده‌شڵه‌ژێ و بوونی کوردستان
به ده‌وله‌ت و گه‌لی کورد وه‌ک میلله‌تێکی پتر له 40 ملیۆن که‌س به
بوونی ئه‌و هه‌موو خه‌بات و شۆرش و قوربانیدان و ئه‌نفال و کیمیابارانه،
ده‌ڵێ، بڕۆ له خوا پرسه کوردستان بۆ بوونی هه‌یه؟! ئه‌وه‌ی مه‌خسه‌ره
و مه‌زهه‌له‌یه سه‌رۆک تاڵه‌بانی هه‌میشه له میدیاکانی ده‌سه‌ڵات و
خۆماڵییه‌وه خه‌بات و شۆڕش و جاشایه‌تی و کوردکوژییمان پێده‌فۆشنه‌وه،
و له هه‌ندێ بۆنه و یادی مێژویی و میللییدا به زیاده‌شه‌وه باس له
که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانیش ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ک موزایه‌ده‌کردنێک.
بفه‌رموون بۆ ئه‌م گرته ڤیدیۆییه:
http://www.youtube.com/watch?v=6TDLOWmck6M
بزانن پتر له نیو کاتژمێر چۆن جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقی
عروبه به پێوه وه‌ستاوه و قسه فڕێده‌دا، به‌ڵام به داخه‌وه بۆ
میدیاکانی کوردستان، به وانه‌ی خۆشیانه‌وه هیچ کات نه‌یتوانیوه ته‌نها
5 خوله‌ک بۆستێ و له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌واناندا بێ، نموونه‌ش ئه‌م مه‌خلوقه
ناحاڵی و هه‌ڵخاڵاتاوانه‌ن که تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ بۆ نوقڵ و وه‌حده‌ی
ته‌له‌فۆن هاوار ده‌که‌ن مامه، مامه‌ش ڕه‌هری مار ده‌کا به قورگیان،
بڕوانن و به چاوی خۆتان سه‌رۆکه نۆکه‌ر و بچووک و خۆفرۆشه‌کانی کورد
ببینن، بزانن له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه سه‌نگ و مه‌حه‌کیان چه‌نده‌یه؟
http://www.youtube.com/watch?v=XuOhouuV15w
ئه‌وه‌ی که ماوه بۆ گوتن، ئێوه‌ش ده‌توانن له ڕێگای کۆمێنت و سه‌رنج
و بۆچونه‌کانی خۆتانه‌وه بدوێن.
ئه‌و لینکانه‌ش کرته بکه:
مه‌سعود بارزانی و نۆکارایه‌تی له تورکیا:
http://www.youtube.com/watch?v=XHt48PXJcPE&feature=related
جه‌لال تاڵه‌بانی له حزوری منداڵێکی ره‌گه‌زپه‌رستدا، که ده‌ڵێت
کوردستان به‌شێکه له عێراق نه‌ک خاکێکی ئازادکراو و سه‌ربه‌خۆ، که
خۆم و خێزانه‌که‌م و له گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی بارزانیدا تێدا حوکمه‌تین:
http://www.youtube.com/watch?v=XHt48PXJcPE&feature=related
مام جه‌لال نوقڵ و نه‌بات ده‌به‌خشێته نۆکه‌ره‌کانی له سلێمانی:
http://www.youtube.com/watch?v=XHt48PXJcPE&feature=related
29\3\2011
ماڵپه‌ڕی هه‌ردی
ئه‌حمه‌د
|