من بڕوام هه‌یه به ... درکاندنی شه‌ش بیروبڕوای جیاواز .
گوڵاڵه پشتده‌ری
چۆن و بۆ چی ئه‌م هه‌موو جۆره ئایینانه درووست بوون؟ کامیان به که‌ڵکی مرۆڤ دێت و یاخود کامیان باشتره؟ یان هه‌ر بێ بڕوایی (بێ‌دین) چ به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت یان لیی که‌م ده‌کاته‌وه؟
به‌ڕاستی ئه‌م خاڵانه زۆر هه‌ستیارن و له‌وانه‌یه وڵامی ئه‌م پرسیارانه، ناخی هه‌ندێک مرۆڤ بڕوشێنێت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له ڕووی نه‌زانینه‌وه یان خوود بێ ئاشنایی به ئه‌و ئاینانه و یان خوود به شێوه‌یه‌ک بیر و بڕوا به سه‌ر بیر و بڕوای که‌سان یان گروپێکی تر سه‌پاندن ئه‌بێته ئاریشه. رووداوه‌کان و ئه‌زموونی مێژوو پێشانی داوین که له‌م هۆکاره‌وه، چه‌ندین کاره‌سات ڕووی داوه وکو شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ر نه‌ک له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که زیاتره به‌ڵکو له سه‌رتاسه‌ری جیهانیش. لێره‌دا پێویسته بزانین که ئایا ئایین بۆ چیه؟ ئایا هه‌ر ئه‌وه نییه که یارمه‌تی مرۆڤ بدات بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤێکی باشتر و به‌خته‌وه‌رتر بێت؟ ئایا هه‌ر ئه‌و یاسا و ڕێسانه نین که کۆمه‌ڵگا خۆی دایده‌نێت؟ یانخوود ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی زۆری به ده‌سته‌ڵات و هێز(قودره‌ت) و کورسی نیه‌و ئه‌گه‌ر نا په‌یوه‌ندیان له چی دایه و بۆ چی له گه‌ڵ یه‌کترا ململانێ ده‌که‌ن. ئه‌ی ئه‌وه نیه‌که ئێستا له‌م پارچه وڵاته ئازادکراوه‌مان کوردستان کێشه له هه‌ندێک خاڵ دا هه‌یه، یاسا له سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌ت ئیسلام ده‌بێت بنووسرێت،ئینجا ئه‌وکه‌سه یان گروپه‌ی که ئه‌و باوه‌ڕه‌ی نیه، ڕه‌چاوی بیر و بڕوای'' ئه‌و'' ده‌کرێت؟ ئه‌گه‌ر وایه چۆن؟ ئایا ئاینه‌کانی ئاسمانی به ره‌و په‌ره‌ساندنن یان خوود کاڵ بوونه‌وه دان و له کام شوێنه‌ی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه؟ بۆ نموونه ئه‌وه‌ی که من تا ڕاده‌یک ئاشنام له کۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندی و په‌یوه‌ندی خه‌ڵک به ئاینه‌وه ، ئه‌وه‌یه که به‌روه کاڵ بوونه‌وه ده‌ڕوات.له سه‌ر کاره‌که‌م وه‌ک په‌رستیار کاتێ وه‌رگرتنی نه‌خۆش، یه‌که‌م هه‌نگاو 11 پرسیارکه ئاراسته‌ی نه‌خۆش ده‌کرێت، که له سه‌ر بنه‌مای یاسای په‌رستاری Nanda Gordon کاری پێده‌کرێت، پرسیاری کۆتایی یان یانزده‌هه‌مین پرسیار باوه‌ڕ و ئایین ده‌گرێته‌وه. ئینجا بۆم ده‌رکه‌وه‌ت که له نێوان 11 که‌س ته‌نیا 2-1 که‌س (هه‌روه‌ها له نێوان به ساڵاچووان) باوه‌ڕی به ئایینێکی ئاسمانی هه‌یه و 3 -4 که‌س بڕوا به ئاینه‌کانی خاکی و 7-8 که‌س بێ ئایین
- بێ ئایین: 62 - رۆم - کاتۆلیک:16 - هۆڵه‌ندیه‌کانی ڕێفۆرم کراو(اصلاحی): 7 - رێفۆرم کراوه‌کان یان نوێگه‌راکان: 5 - ئیسلام: 5 - پاشکۆ: 5
- بێ ئایین: 68 - رۆم- کاتۆلیک: 13 - هۆڵه‌ندیه‌کانی ڕێفۆرم کراو: 4 - رێفۆرم کراوه‌کان/ نوێگه‌راکان: 3 - ئیسلام: 6 - پاشکۆ: 6
ئایین ته‌وه‌رێکی فراوان و پته‌وی پێ ده‌وێت و که‌سانی پسپۆر،ئینجا به ئۆمێدم و ده‌خوازم که له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی کورد دا زیاتر له‌م باره‌وه مرۆڤ وورد بێته‌وه ولێکۆڵینه‌وه‌ی تێدا بکات.به تایبه‌تی خوێندکارانی زانکۆ ده‌توانن ئه‌وه بۆ scription (باسه‌که‌یان) هه‌ڵبژێرن و کاری له سه‌ر بکه‌ن. لێره‌دا بۆ ئاشنایی به هه‌ندێک ئاینی ئاسمانی و خاکی شه‌ش جۆر بیر و باوه‌ڕ ( کاتۆلیک،رێمۆنسترانتس، هیندوو،موسڵمان،هومانیست،بوودیسم) به‌یان ده‌که‌م که له گفتوگۆیه‌ک له گه‌ڵ شه‌ش که‌سه به بیر و بڕوای جۆرا و جۆر کراوه و ئه‌وان هه‌ستی خۆیان ده‌رده‌بڕن به: شانازی، ئارامی و هێز وه‌رده‌گرن له ئایین. ئه‌و چاوپێکه‌وتنه به هاوکاری گۆڤاری Zin هاتۆته چێ کردن و له ژماره‌ی هه‌یڤی ژانیوه‌ری ئه‌مساڵدا دا بڵاو بۆته‌وه.
Chris Stapel ته‌مه‌ن: 52 ساڵ پیشه:کارمه‌ندی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆلیژی (WSKO) ئایین: Katholiek ''گفتووگۆ له گه‌ڵ خوایه‌کی مێهره‌بان''
من بڕوام به خوا هه‌یه،خوایه‌کی میهره‌بان.من نازانم که ئه‌و له شێوه‌ی ئینسان دایه به‌ڵام من ئه‌و به وێنه‌ی ئینسان ئه‌ژمار ده‌که‌م،چۆنکه به ئاسانیتر ئه‌توانم له گه‌ڵیا په‌یوه‌ندیم هه‌بێ و بدوێم.به‌م شێوه‌یه ڕێگای خۆم خۆش ده‌که‌م. من له گه‌ڵ خوا قسه ده‌که‌م.رۆژانه ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێ چه‌ند چرکه‌یه‌کیش بێت.ئه‌وه ئارامی و پشتیوانیم پێ ده‌به‌خشێت. بیر و بڕوای من جۆرێک له هه‌ستی متمانه به خۆ و پارێزراویم پێ ده‌به‌خشێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌رده‌م ئاسان نیه. جاری واشه بێ ڕێزیم به خوا کردووه(جنێو).وانیه که : من داوا ده‌که‌م و ئه‌ویش بۆم هه‌ڵده‌سووڕێنێت.به دڵنیای وانیه. هه‌ندێک جار ئه‌وه‌نده بێده‌نگییه که مرۆڤ ده‌ترسێت،به‌ڵام من ده‌زانم که ئه‌و(خوا) گوێ له من ڕاده‌گرێت و به ڕێز وه‌ر‌م ده‌گرێت. بڕوای من به کاتۆلیک هه‌ر له ڕیشه‌وه هاتووه.ئه‌وه‌م له بنه‌چه‌که‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه،له گه‌ڵ یاسا و ڕێساکان.به‌ڵام من ئازادی ئه‌وه‌م وه‌رگرتووه که خۆم کلێشه‌ی پێ بده‌م واتا بڕیک گۆڕان.ئه‌وه‌یه که باوه‌ڕم هه‌یه به به‌هه‌شت به‌ڵام به جه‌هه‌نه‌م نیه. ئه‌گه‌ر چی من له گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌که‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی فه‌رمی نیم،به‌لام هه‌ر ده‌مه‌وێت له گه‌ڵ کلیسای کاتۆلیک به‌شدار بم.کاتۆلیک بوون بۆ من واتای ئه‌وه‌ی نیه که پیرۆزه به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که من پاپا یان بیسکۆپ بم. ناوه‌ڕۆکی یان واتای کاتۆلیک بۆ من ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت: مێهره‌بانی،میوانداری،جه‌ژنگرتن، بیده‌نگی و ئارامی و له‌و کاته بێده‌نگه‌دا مرۆڤ ده‌توانێت له دوای په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ خوا بگه‌ڕێت.
Marianne Waling ته‌مه‌ن:53 ساڵ پیشه: /Verpleegkundigeپه‌رستیار و پسپۆر له بواری Ethics /فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆح ئایین: Remonstrates ''ته‌واوی ژیان گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه''
من بڕوام هه‌یه که هێزێک هه‌یه که ڕابه‌ری ژیانی من ده‌کات.ئه‌وه‌ش خوا نیه،ئینسان نیه،به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی هێز و توانایه،خۆراکێکی به هێزه که یارمه‌تی من ده‌دات،ڕیگام بدۆزمه‌وه. من له که‌رکی(کلیسا) ڕێمۆنسترانتس دا گه‌وره بووم. ئه‌م که‌رکه یاسایه‌کی گرانی نیه،مرۆڤ ئه‌توانێت خۆی بیر بکاته‌وه؛ لێره‌دا ڕێگا به هه‌ر شێوه بیرکردنه‌وه‌یه‌ک دراوه. ئینجا ئه‌وه شتێکه که من به دوای دام و ده‌مه‌وێت و وام لی ده‌کات هه‌تا ماوم به دوای دۆزینه‌وه‌دا بم. ئه‌م پڕۆسه گه‌شه‌پێدانه ی زۆر به نرخ ، زۆرم پێ ده‌به‌خشێت.من زۆر له‌م باره‌وه ده‌خوێنمه‌وه و له سه‌ری گفتوگۆ ده‌که‌م. له گه‌ڵ گروپه‌کانی جیاواز قسه ده‌که‌م و هه‌روه‌ها ده‌ستیشم به کردنه‌وه‌ی Philosophy café کردووه. دیالۆگه‌که‌م له گه‌ڵ خه‌ڵکان له باره‌ی نه‌ریته‌کان،واتا یان گرنگی ژیان و باوه‌ڕ/ئایین زۆر سرنجم ڕاده‌کێشێت. رێمۆنسترانتس بوون یارمه‌تیم ده‌دات که وورد ببمه‌وه له لایه‌نه ڕوحیه‌که‌ی ژیان نه‌ک مادییه‌که‌ی و مرۆڤ تێڕوانینێکی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی که چی ده‌توانی بۆ خه‌ڵکانی تر بکه‌ی. ئینجا به‌م شێوه‌یه خۆم ته‌رخان ده‌که‌م له کاره‌که‌مدا بۆ لایه‌نه مرۆڤایه‌تیه‌که‌ی، خه‌م هه‌ڵگرتن له مرۆڤ به ته‌واوی واتا. بۆ نموونه ڕاویژی په‌رستیاره‌کان ده‌که‌م له باره‌ی لایه‌نه هه‌ڵبژاردنی ڕیگه دژواره‌کانی ژیان .Dilemmas & ethicئه‌زموونه‌کانی ڕۆحی ناوه‌رۆکی بیر و بڕوای منه. سیمبۆله‌کانی داستانه‌کانی ئایینه جۆراوجۆره‌کان بنه‌مایه‌کن بۆ پشتیوانی من.ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه‌کی گه‌رمی ئینسانی دا ده‌بینمه‌وه.
lach Doergram Tewarie ته‌مه‌ن: 56 ساڵ پیشه: European Reporting Manager& Plant Controller bij a Aamericans multinational ئایین: Hindoeïsme ''زیندوو بوونه‌وه ڕۆح له جه‌سته‌یه‌کی تردا و ڕزگاری''
من باوه‌ڕم هه‌یه که ڕۆح زیندوو ده‌بێته‌وه(param leswar )،و ئه‌و ده‌سته‌ڵاتداره،که Laxmi Narayan Shri ره. پارام له‌سوار هه‌موو شتێکه: ئه‌و ئافه‌رینه‌نده‌یه(درووستکه‌ر)، ده‌توانیت هیلال ڕابگرێت و یان له ناوی ببات. پارام له‌سوار وونه(دیار نییه) به‌ڵام زۆر له کرده‌وه‌کان وه‌ربگرێت.ئێمه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م کرده‌وانه ده‌پاڕێینه‌وه/نوێژ ده‌که‌ین.من هه‌موو ڕۆژێک چه‌ند چرکه یه‌ک نوێژ ده‌که‌م. رۆژانی شه‌مه له ماڵی ڕێ و ڕه‌سمی تایبه‌تیمان هه‌یه. به‌شێک له په‌ڕتووکه‌کانی پیرۆز ده‌خوێنینه‌وه و خواردن به خێر ده‌به‌خشینه‌وه.رۆژانی یه‌ک شه‌مه ده‌ڕۆمه tempel شوێنی پیرۆز و بۆ جێ به‌جی کردنی ئه‌رکی ئایینی. یه‌کێک له نیشانه‌کانی هیندوویسم ، باوه‌ڕ هه‌بوون له دووباره زیندوو بوونه‌وه‌ی ڕۆح له جه‌سته‌یه‌کی تردایه: جه‌سته ده‌مرێت، به‌ڵام ڕۆح ده‌گه‌ڕێته‌وه له جه‌سته‌یه‌کی تردا بۆ سه‌ر زه‌وی.رۆح پیرۆزه و هه‌ر ئینسانێک ڕۆحێکی هه‌یه. ئینجا بۆیه زۆربه‌ی هیندوویسمه‌کان ڤیجیتارین(گۆشتخۆر نین)،ئینجا منیش ڤیجیتاریم.مه‌به‌ست له‌وه‌دا ڕزگارییه.واتا ئیتر ڕۆح زیندوو نه‌بێته‌وه و بڕواته وه لای له‌س وار. به هه‌ڵگرتنی ئه‌م ئایینه و کردوه‌ی باش،ئازار نه‌دانی خه‌ڵک،ژیان بردنه سه‌ر هیوادارین که ئه‌وه به ده‌ست بێنین. من له‌و باوه‌ڕه‌دام که Shri Laxmi-narayan من ڕابه‌ری ده‌کات. ئه‌م ئایینه ئارامیم پێ ده‌به‌خشێت.ئه‌ڵبه‌ته که خۆت ده‌بێ کاری بۆ بکه‌ی،به‌ڵام به نوێژکردن،هێز وه‌رده‌گری.من له‌و بڕوا‌یه‌شدام که هه‌رچی من هه‌مه له ژیانمدا،ئه‌وه له ئه‌نجامی باوه‌ڕه‌که‌مه‌وه به ده‌ستم هێناوه.
Frank William ته‌مه‌ن: 61 ساڵ پیشه: به‌رپرسی مێدیایی (رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن)موسڵمانانی هۆڵه‌ندا ئایین: موسڵمان '' اڵڵه وه‌کو هاوڕێیه''
من له‌و بڕوایه‌دام که شتێک یان که‌سێک یان هێزێکی بێ هاوتا،زانا،ده‌ست لێ‌نادرێت و ڕاستگۆ که هه‌ڵه ناکات هه‌یه. من ناوی ده‌نێم خوا یان الله.ژیان خوودی خۆی بۆ من نیشانه‌یه‌ک یان سه‌لماندنێکه که خوایه‌ک هه‌یه. من له‌و بڕوایه‌دام له ناوه‌ڕۆکدا هه‌رچی که ڕووی ده‌دات ئه‌وه بۆت ته‌رخان کراوه یان له چاره دا نووسراوه.ئه‌م باوه‌ڕه هه‌ستێکی یه‌کجار زۆر له ئارامی و شانازیم پێ ده‌به‌خشێت.به‌ڵام خوا ئینسانی درووست کردووه و ئه‌رکی به‌رپرسیاره‌تی و ویستی خۆی داوه‌تێ.ئه‌و هه‌ڵگری هه‌موو شتێک نییه،ئینجا له‌و شوێنه‌ی که قران که ده‌ڵێت هیچ شتێک شاراوه نییه و ئینسان ئازاده و خۆی ڕیگا هه‌ڵده‌بژێرێت. من ئایینی اسلامم له مناڵییه‌وه وه‌رگرتووه،له گه‌ڵ ته‌واوی پڕینسیپه‌کانی ، زۆرداری که‌سم له سه‌ر نه‌بووه.گرنگترین خاڵ که من له دایک و باوکم فێر بووم له‌م ئایینه‌وه ئه‌وه‌ی که ڕێز له ئینسان بگرم و کاری باش بکه‌م به‌رامبه‌ر به که‌سانی هه‌ژار و پێویست. بۆیه ئه‌وان هه‌میشه به کرده‌وه خۆیان نموونه‌ی باشیان نیشانم ئه‌دا. هه‌وڵ ئه‌ده‌م کا‌تی خۆم به خۆ به‌خش ته‌رخان بکه‌م بۆ که‌سانیک که پێویستیان به من هه‌یه و نموونه‌ی باشی ئینسان بم. ته‌وای کات وا هه‌ست ده‌که‌م خوا له ده‌ورووبه‌رم دایه.ئه‌و نزیکترین و باشترین هاوڕێمه.ئه‌و چاوی له کرده‌وه‌کانی منه،به‌ڵام ئه‌و به‌خشه‌نده‌یه و ئینجا بۆیه زیاتر له سه‌ر هه‌ستم که به خواستی ئه‌و بکه‌م.ئه‌وه ده‌نگی ئه‌وه که ده‌ڵێت: 'کرده‌وه‌ی شێتانه مه‌که'.ئه‌و سه‌رچاوه‌ی هێزێکی ڕۆحییه که هانم ئه‌دات بۆ کرده‌وه‌ی باش''.
Maritte den Bieman-Smithhuis ته‌مه‌ن: 57 پیشه: پارێزه‌ر له بواری ڕۆحی ئینسانی‌دا باوه‌ڕ: Humanist '' هێزی ئینسان''
من له‌و باوه‌ڕه‌دام که ئێمه هه‌بوونمان خۆش بکه‌یین و خۆمان به خۆشه‌ویستی ببه‌ستینه‌وه. هومانیسم ناوه‌ڕۆکی ئه‌وه‌یه که باوه‌ڕی به هێزی مرۆڤه‌کان هه‌یه،به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌تیش ده‌دات به ئینسان که به شێوه‌یه‌کی باش بژییه‌ت: په‌یوه‌ندی هه‌بێ له گه‌ڵ خوودی خۆت،که‌سانی تر و له گه‌ڵ دوونیا دا. ئه‌و بیرۆکه‌ی که خوایه‌ک هه‌یه،له من دووره.به‌لام له‌و باوه‌ڕه‌دام که هێزێک گه‌ردوونی ڕاگرتووه.من هه‌رده‌م له دوای ئه‌وه گه‌ڕاوم که هه‌بوونمان له چییه‌وه‌یه و چێمان ده‌وێت.له ئه‌نجامی ئه‌و گه‌ڕانه‌دا من ئێستا که دوایی 30 ساڵ به ده‌ستم هێناو له کاتۆلیکه‌وه تا هوومانیست و بڕوانامه‌ی زانکۆ به‌شی هومانیستیک م وه‌رگرتووه.من خۆم زیاتر له‌م بیر و بڕوایه‌دا ده‌بینمه‌وه،به‌ڵام من بیر وبڕوا له ئایینی خوایی جیا ده‌که‌مه‌وه.بۆ من بیر و بڕوا بیرێک/هه‌ستێکی قوول که له ناخدایه و تێڕوانین و لێ ووردبوونه‌وه ئه‌دات به هه‌بوون. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر من هونراوه‌یه‌ک ده‌خێنمه‌وه و یان ده‌ڕۆمه ناو که‌رکێکی رۆمانی کۆن،ئینجا هه‌ستێکی گه‌وره له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ جیهان و ئه‌و هه‌موو جیله‌ی که پێش من، ئه‌وانیش له گه‌ڵ ئه‌و پرسیاره‌یان گرفتیان هه‌بووه که ئه‌بێ ژیان بۆ چی بێت،باش و خراپی و شاراوه‌کانی تایبه‌ت به هاتنه سه‌ر جیهان و کۆچکردن چین''.
Milly van Praag-Lopez ته‌مه‌ن: 54 پیشه: هه‌یکه‌ل ساز/ شێوه‌کار ئایین: (Buddhist ) ''ژیان له ئێستادا''
من باوه‌ره‌م هه‌یه به بوودیست و هه‌موو ڕۆژێک هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌و باوه‌ره‌دا بم که من بوودام ،هه‌روه‌ها خه‌ڵکانی تریش .بوودیسم ئاینێکی فه‌لسه‌فه‌ییه که 2550 ساڵه هه‌یه و له جیهاندا 415 ملیۆن که‌س بڕوایان به‌م ئایینه هه‌یه. ژیانی بوودایی ژیانێکی ئه‌وه‌نده به‌رزه که له وه زیاتر نابێ و ناکرێ.ئه‌م ئایینه چوار چێوه‌یکی هه‌یه ئه‌وێش ئه‌م چوارخاڵه ده‌گرێته‌وه: زانایی،ئیراده،دڵسۆزی/به‌زه‌یی و هێزی ژیان.ئه‌گه‌ر تۆ دارای ئه‌م خاڵانه بی یه‌کجار زۆر ئه‌توانی بکه‌ی و به ده‌ست بهێنی.له‌م په‌ناگایه‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌م ئه‌رکه‌کانی بڕوایه‌که‌م به جێ بگه‌یه‌نم وه‌کو نوێژکردن و پاڕانه‌وه،هه‌موو به‌یانی و ئێواران ڕسته‌یه‌ک وشه ده‌خوێنمه‌وه که پێی ئه‌ڵێن chanten .به‌م شێوه‌یه هاوار ده‌به‌م بۆ بوودای گه‌وره.ئه‌گه‌ر گوومان یان ترسم هه‌بوو،ده‌ڕۆم ده‌پاڕێمه‌وه.پاڕانه‌وه بارگرانی که‌م کردنه‌وه ئاسان نییه، به‌ڵام مرۆڤ ده‌بێت شه‌ڕی دژ به شه‌یتانی ده‌روونی خۆی بکات.ئه‌و ئایینه‌م ماوه‌ی 27 ساله هه‌یه، و ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتر هه‌ست به ووریایی/زانایی و ئیراده و باوه‌ڕ به خۆ هه‌بوون ده‌که‌م رێک له‌و شوێنه یان کا‌تی که پێویسته،هه‌روه‌ها خۆم به هیز ده‌زانم وهه‌ستی دڵسۆزیشم هه‌یه.بوودیسم یارمه‌تیم ئه‌دات که مرۆڤێکی باشتر بم و به‌خته‌وه‌رتر بم. بژیم له‌م کاته‌دا و ڕانه‌که‌م له ئاریشه‌کان،ئه‌وه‌یه که بوودیسم بڕوایی پێیه. هاتنه ئارای کێشه و ئاریشه‌کانی ژیان، هه‌ل و مه‌رج ره‌خساندنن بۆ کارکردن له سه‌ر ئاشتی و ته‌بایی. ناوه‌رۆکی بڕوای بوودیسمی ئاشتی-ته‌بایی له ناو جیهان ده‌گرێته‌وه، که ئه‌وه ته‌نیا کاتێک ده‌توانی به ده‌ستی بهێنی که چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ژیانی خۆت بکه‌ی.
سه‌رچاوه: گۆڤاری Zin هه‌یڤی ژانیوه‌ری 2007
12 دێسه‌مبر 2007 هۆڵه‌ندا Goli-67@hotmail.com
|