|
٩\١١\٢٠٢٥
منـداڵانی
ئەمـڕۆمان.. منـداڵانی دوێـنێـمان نیـن.

رەزا سـاڵح
ئەگـەرچی
(دوێـنی و ئەمـڕۆ و سـبەیـنێ) ئـەڵـقە تـێکهـەڵـکـێـشراوەکـانی
مـێـژوون و ئەمـڕۆمـان لەسەر پەرگەمـای دوێـنـێـمان چـنراوە و
سبەیـنێـشمان لەسەر دوا ریـزی چـنراوی ئەمـڕۆمـان دەچـنرێـت؛ بـەڵام
نـە ئەمـڕۆمـان دوێـنی یـە، نە سـبەیـنـێـشمان ئەمـڕۆمـان دەبـێت.
چونکە پـێچکەی رەوڕەوەی ژیـان وەستانی نـییە و هـەمیـشە بـۆ پـێشەوە
دەخولـێتەوە. هەموو داهـێنانەکانی ئەمڕۆ، لە ئەنجامی پێویستییەکانی
ژیـانی ئەمڕۆمان داهـێنراون. وەک دەڵـێن (پـێـویستی دایـکی داهـێـنانە).
ئەوانەی کە ئەمڕۆ بەلامانەوە سەیـر و سەمەرن. لە سبەینـێدا دەبنە
شتگەلـێکی ئاسایی و ئـێکـسپایەر و باونەمـاو. چـونـکە شـتگەلـێکی
مـۆدێـرنـتر و سـەیـر و سـەمـەرەتـر دادەهـێـنرێـن.
بێگومان منداڵانی ئەمڕۆمان وەک منداڵانی بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر نین.
خواست و پێـداویستییەکانیشیان، هەمان خواست و پێداویستییەکانی منداڵانی
نەوەی رابردوو نـین.
خەون و خۆزگە و هـیوا و بەهـرە و ئارەزووەکانیشیان جیاوازن لەگەڵ
منداڵانی پێـشتر. منـداڵانی ئەمـڕۆمان زیـاتر کـنجکاویـن و دەیانەوێـت
زیاتر و زیاتر بـزانن و بـدۆزنەوە. منـداڵانی ئەمـڕۆمـان لـە
ژیـنگەیـەکی دیجـیـتاڵی هـەمەچەشنە و جیهـانیـدا گەورەدەبـن.
(ویـس سـتانـفـۆرد) دەڵـێت:"ئەگـەر خەونـەکـانی منـداڵان
لەبـەچـاوبگـریـن.. جـیهـان بەختەوەر دەبێت.. ئەگەر خەونەکانیان
لەناوبەرین.. چارەنووسی جیهان لەناوچوونە".
جـیهـانی منـداڵانی ئەمـڕۆمـان، جـیاوازە لەگەڵ جـیهـانی منـداڵانی
دوێـنـێـمان. منـداڵانی ئـەمـڕۆمـان، منـداڵانی سـەردەمی
ئـیـنـتەرنـێـت و ئـایپـاد و ئـایـفـۆنی زیـرەک و ژیـریی دەستکـردن.
نەوەی تەکنەلـۆژیای خـێرا و شۆڕشی دیجـیتاڵین. لە تەمەنێکی بجووکەوە
کارلیکـیان لەگەڵ ئامێرە زیـرەکەکاندا کردوون. بە خـێراییەکی زیاتر لە
نەوەکانی پێشوو کارامەییـان بەدەستهـێـناون. پێـویـسـتیشیان بـە
کـارامـەیی زیـاتـریـش هـەیە، تا لەگـەڵ گۆڕانکاریـیەکان و داواکارییە
جیاوازەکانی جیهـانی داهـاتوودا، بگـونجـین و دەربەرن.
منـداڵانی ئەمـڕۆمـان، وریـاتر و کـراوەتـر و زیـرەکـتر و زۆرزانتر و
رۆشنبیریـترن لە منداڵانی بیستەکانی رابردوو. منداڵانی ئەمڕۆمان
هـەڵـناخەڵەتین و بە بابەتی بێ بایەخ رازی نابـن. بە دوای شتگەلـێکی
مـۆدێـرن و هاوچەرخ دەگەڕێـن. بـۆیە رازیکـردن و دابینکردنی
پێداویستییەکان و خۆشگوزەرانی منداڵانی ئەمـڕۆ، نیگەرانییەکی سەرەکی
کـۆمەڵـگایە. چونکە منـداڵانی ئەمـڕۆ، زیاتر پـشت بە تەکـنۆلـۆژیا
دەبەستن و ئامـێرە تەکـنۆلـۆژییـەکان بوونە بە بەشـێک و بە
پێویـستییەکی سەرەکی لە ژیانی رۆژانەیـان.
بڕواننە منداڵێکی دوو ساڵان، کە چۆن کاتێکی زۆر بە بەکارهێنانی ئایپاد
بەسەردەبات.
تا زیاتر بچـینە ناو جیهـانی وەنەوشەیی و ئەفسووناوی سەیر و سەمەرەی
منداڵانەوە، زیـاتر دەتـوانـین لـێیان تـێبگەیـن و هـاوڕێـتیان
بەدەستبهـێـنین. لـێـشیان تێـدەگەیـن کە چـییان خۆشـدەوێـت و چـییان
خـۆش ناوێـت. جیهـانی منـداڵان، جیهـانـێکە سەرتـاپا لە جـوانی و لە
دڵپاکی و لە راستگۆیی و بێتاوانی. دڵە قـنجەکانیان لە پەڕەی گوڵ پاکترن.
پـڕن لە سـۆز و خـۆشـەویستی و لە ئاشـتی و لە میهـرەبانی و لە
لـێـبووردن. جیهـانی منـداڵان، جیهـانـێکە پـڕە لـە خـەونی سـەوز و لە
هـیوای بـەرز و لـە راز و لـە نیـازی پاک. پـڕە لە بـزەی ناسک و لە
پـێکەنـینی شـیریـن. لە قـسەی قوت و خـۆش. جیهانی پاکـیزەیی منـداڵان،
جیهـانێکی بێ ئەستەم و بێ سـنوور و بێ سانسۆرە. پێـویستە ئـەم جیهـانە
خـۆشـەیان لـێـتـێکـنەدەیـن و ژیـانی ساوێـلکەییان لێ تـاڵـنەکەیـن.
پێویستە بە هـەنـدیـان بـزانـین و گـرنگی رۆڵـیان لـە ئەمـڕۆ و لـە
داهـاتـوودا لەبـەرچـاو بـگـریـن. نابێت بەری ئازادییان لـێبگریـن، وەک
منداڵان، با چـێژ و خۆشییەکانی لە تافی منداڵیی خۆیان وەربگرن. با
راکەن و هەڵـبەزنەوە و وەک پەپـوولە هەڵـفـڕن و بە کامی دڵیان مەسـتی
یـاری و شـادی بـن. نابـێـت بـەو پێـوەر و شێـوازە پـەروەردەیـان
بکەیـن، کە ئێمەیـان پەروەردەکردووە. دەبێـت ئەوە بـزانین کە سەردەمی
ئێـستا، لەگەڵ سەردەمی منـداڵی ئـێـمەدا زۆر جـیاوازە. لە ئەمـڕۆدا،
گـۆڕانکاری و چـاکـسازییەکی ریـشەیی لە پەروەرەکردنی منـداڵانی
مـۆدێرنـدا هاتووەتەدی. لەبەر گـرنگی رۆڵی چارەنووسسازی منداڵان، ئەم
سەردەمە، بە سەردەمی منداڵان ناودەبرێت. گەر بمانەوێت هەر چاکسازی و
گۆڕانکارییەکیش بۆ داهاتوویەکی باشتر بکەیـن. دەبێت لە منداڵانەوە
دەستپێبکەین. چـونکە داهـاتـوومـان لە دەستی منـداڵانی ئەمـڕۆمان دایـە.
(ئـیـلیانـور رۆزفـڵـت) دەڵـێت:" منـداڵانی ئەمـڕۆ، ئەنـدازیاری
داهـاتـوون".
(جـۆن کـنـێـدی) یـش دەڵـێت:"منـداڵان بەنـرخـتریـن سـەرچـاوەی
جیهـانـن و باشتریـن هـیوا بـۆ داهـاتـوو".
ئەم هـیوا و داهاتـووە دڵخوازەشـمان، لە سایەی پەروەردەکـردنێکی
مۆدێـرنی راست و دروستی منـداڵەکانـمان و پـلانێکی پەروەردەیی
ستراتـیژی و مامۆستایانی مـۆدێـرزم و گـۆڕانکاری لە پەیـڕەو و لە
پـروگـرامـەکانی خوێنـدنی قوتـابخانەی بنەڕەتـیدا دێـتەدی. (کۆنـفـۆشیۆس)
دەڵـێت:"منـداڵان، منداڵانی سەردەمی ئـێـمە نین.. منـداڵانی سەردەمی
خـۆیـانـن".
بـەڵام ئایـا پـرۆگـرامـەکـانی خـوێـنـدن و ئـاسـتی مامـۆسـتایان و
شـێوازی فـێرکـردن و پەروەردەکـردن و وتنەوەی وانەکان لە
قـوتابخانەکانی کوردستان، لە ئاستی ویـست و هـیواخـوازی و
پێـداویستییەکانی منـداڵانی مۆدێـرنی کوردستانن؟ ئایا پلاداڕێـژراوی و
پـرۆگرامـسازی کـراوە، بـۆ ئـەوەی ئینـتەرنێـت و ژیـریی دەستکـرد، ببـن
بە بەشـێک
لە پرۆسەی فێرکردن و خوێندن؟ بەداخەوە تا ئەمـڕۆش، بەشێکی زۆری
مامۆستایان شیوازی تەڵقینی و رێبازی کلاسیکیی ئێکسپایەر، لە وتنەوەی
وانەکاندا پەیڕەودەکەن. لە راستیدا هـەست بە چـاکسازی و گۆڕانکارییەکی
کەم دەکـرێت. قوتابخانەی بنەڕەتی لە پـەروەردەی نـوێ و سـەردەمـدا، رۆڵ
و گـرنگی و پـێگەیـەکی گـەورەی هـەیە، لە راهـێنان و ئامادەکردنی
قـوتابیان بۆ کۆمەڵگایەکی بەختەوەر و بۆ داهاتوویەکی باشتر
و ئاسوودەتر. بۆیـە پێویستە بـە وردی و بە بایەخـەوە لـە هەمـوو کـار و
پـرۆگـرام و بەرنامەکان و چالاکییە پـێشکەوتووەکانی قوتابخانەکانی
بنەڕەتی بـڕوانین و بە وردی هەڵـیان بسەنگـێنین. قـوتابخانە تا ئەمـڕۆش
کەناڵێکی گـرنگە و هـەڵگـری رەهـەنـدە رۆحی و رەوشـتی و داهـێنان و
هـونـەر و وێـژە و بەهـا تایـبەتی و گەردوونییەکانە.
ئەگەر فـێرکـردن و پەروەردەکـردنێکی راست و دروست و مۆدێـرنی
قـوتابییەکانمان دەوێـت، کە بتـوانن پێـداویستییەکانی داهـاتـوو
بەدیبهـێـنن و بتوانـن بەرپـرسیارێـتی هـەڵـبگـرن و کوردسـتانـێکی
شـیاوتـر و دڵخـوازتـر بەڕێـوەبـبەن. پێـویــستە بـیر لە شـێواز و
رێبـازی مـۆدێـرنی وانـەوتنـەوە و فـێرکـردن و پـەروەردەکـردن
قـوتـابیـان بکەیـنەوە، گـۆڕانکاری و چـاکـسازی لە پـروگـرامەکـانی
خـوێنـدن بـکەیـن، ئـامـێرە مـۆدێـرنەکانی وەک ئینتەرنێـت و ئایپـاد
بکرێـن وەک هـۆکانی مۆدێرنی فـێرکردن. لە قـوتابخانەکانـدا
بەکاربهـێنین. سێ ساڵ جـارێکـیش، پێـویستە ماموستایان بۆ مـاوەی
مانگـێک بەشـداری لە خـولی هـاوینەی راهـێنانی مامۆستایان بکەن. تا لە
تازەتریـن تيـۆر و رێبـاز و شـێواز و ستایـلی مـۆدێـرنی فـێرکـردن و
وانـەوتـنەوەی وانەکـان و گـۆڕانکاریـیە پەروەردەییـەکان و لە هـۆیـە
داهـێـنراوکانی فـێرکـردن بە ئـاگابـن. بـۆ ئـەوەی قـوتـابـییەکانیـان،
لە رەوتی پـێـشکەوتـن و لە شارستانی نـوێ، دانەمـێـین.
لە ئەمڕۆدا، پەروەردەی منداڵان بریتی نییە، لە تەنها فـێرکردن وەرگرتنی
زانست و زانیاری، بەڵکو ئەم سنوورەی تێپەڕانـدووە و هەمـوو ئـەو
لایەنانە دەگـرێتەوە، کە پەیـوەنـدییان بە ژیـانی منـداڵانی ئەمـڕۆ و
بە داهـاتـوویانەوە هـەیە. بۆ ئەوەی ئەو ئامـانجە بەرزانە بهـێنێتەدی
کە پـەروەردە مودێرن خـوازیـاریـانـێـتی.
لە ئەمڕۆدا، پەروەردەکردنی منداڵان شۆڕشێکی بێدەنگی بەخۆیەوە بینیـوە.
ڕۆژانی شـێواز و رێبـازی پەروەردەکردنی تاکـڕەوانە ڕۆیـشت، کە بە یاسای
تـونـدوتـیژی و چاوسوورکرنەوەی دوور لە سـۆزداری و لە میهـرەبانی
منـداڵانیان پەروەردە دەکرد. دەبوایە منـداڵان گوێـڕایەڵی ڕەهـای
گەورەساڵان بوونایە. وا لە منـداڵانیان دەڕوانی،
کە پیاوی بچووک و ژنی بچووکن. شتێک نەبوو بە ناوی منداڵی و چێژی
منداڵییەوە.
لە ئەمـڕۆدا، دایـکان و بـاوکانی مـۆدێـرن وا منـداڵـەکانیان پـەروەردە
دەکـەن، کـە لە ڕووی سۆزدارییەوە، گەشبینتر و هـیواخوازتر و زیرەکتر و
گونجاوتر و خۆڕاگرتربن.
(جـۆن دێـوی) دەڵـێت:"منـداڵ ئـەو خـۆرەیە، کە هەمـوو دامـودەزگا
پەروەردەییەکان
بە دەوریـدا دەسـووڕێـنەوە".
(لـیۆ تـۆڵـستـۆی) یـش دەڵـێت:"هـەمـوو شـتـێک.. بەنـدە بـە
پـەروەردەکـردنەوە".
٢٠٢٥
- نەرویـج
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|