په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٤\٢٠٢٦

منـداڵانی ئەمـڕۆمان هـیوای داهاتـوومانـن.*


رەزا سـاڵح       


گـەلانی پـێـشکەوتـوو، داهـاتـووی خـۆیـان، بـە منـداڵانی ئەمـڕۆیـان دەبـەسـتـنەوە. کوالـیتی پەروەردەکـردن و ئامـادەکـردنی ئەمـڕۆی منـداڵان، رووخـساری سـبەینـێی نیشـتمان دیـاری دەکەن. منـداڵانی ئەمـڕۆ بنیاتنەرانی داهـاتـوون. ئەمـە راستییەکی سادەیە و لە هـەمـان کاتیـشدا قـووڵە. تیـشک دەخـاتە سـەر، ئـەو رۆڵـە سـەرەکی و چارەنووسسازەی کە منداڵانی ئەمڕۆ لە داڕشتنی داهاتووی نەتەوە و نیشتمانەکەیان دەیگێڕن. فەرامـۆشکردنی رۆڵی منـداڵان، واتە بەفـیڕۆدانی بەنرخترین و گرنگترین سامانی نەتەوەیی و نیـشـتـمانییە. زیانێکی گەورە بە ئەو نەتەوەیە و دەگەیەنێت کە فەرامـۆشیان دەکەن. قەرەبـووش ناکـرێتەوە. نیـشتـمانمانەکانیـش تەنیا بە بلـۆک و چـیمەنتـۆ بنیاتـنانـرێـن. بەڵکـۆ بـە ئەقـڵ و بە ژیـری و بە وێـژدان بنیات دەنـرێـن.


(نـێلسـون مانـدێلا) دەڵـێت:"منـداڵەکانمان ئەو بناغـەیەن کە داهـاتوومان لە سەری بنیات دەنرێـت. وەک نەتەوەیەک منـداڵەکانمان گەورەترین سامانی ئـێـمەن. ئـەوان دەبنـە سەرکردەکانی وڵاتەکەمـان و بە دروستکەری سامانی نیـشـتـمانیمان. ئەوان گەلەکەمـان بەڕێـوەدەبـەن و دەیپـارێـزن".


(ماریـان رایـت ئیـدلـمان) دەڵـێـت:"نەتەوەیـەک پارێـزگاری لە منـداڵەکانی نەکات، پارێـزگاری لە هـیچ شـتـێک ناکات و لە داهـاتـووشـدا پـێـشـناکەوێـت".


ئـەم قـسە بەهـێزەی ماریـان رایـت، تیـشک دەخـاتە سەر گـرنگی، دانانی پـێـشبەنـدی بـۆ پەروەردەکـردن و خـۆشگـوزەرانی منـداڵان، لـە هـەر نەتـەوەیـەک بـن. ئەوەمـان بـیـردەخـاتـەوە کـە منـداڵـەکـانـمان تەنیـا دڵی نەتـەوەکەمـان نیـن، بەڵکـو داهـاتـووی نەتەوەکەشـمانن. قـسەکەی دیلمان جەخـت لەسەر ئەو رۆڵە سەرەکـییە دەکاتەوە، کە منـداڵان لە داڕشتنی چارەنـووسی هەر نەتەوەیەکـدا دەیگـێڕن. ئەم لێـدوانەی ماریان بانگەوازێکە و داوا لە گەلان دەکات کە پەروەردە و پێـداویستییەکانی منداڵەکانیان لە پـێـشینەی خزمەتگوزارییەکانیان دابنێن. بەبێ جـێبەجـێکـردنی مافـەکانی منـداڵانیش، منـداڵان نابنـە هـیوای داهـاتـوو نەتەوەکەیـان.


جـیهـانی داهـاتـوو ناتـوانێـت گـەشـە بـکات، ئەگـەر منـداڵانی ئەمـڕۆ تـەنـدروسـت و خۆشگوزەران و خوێنـدەوار و پارێـزراو نەبـن. بە کورتی منداڵان کـلیلی داهـاتوون.

منداڵانی کوردمان گرنگترین و بەنرخترین سامان و سەرمایە و ژێرخانی نەتەوەییمانن. هـیوا داهـاتووی کوردستانن. بـەردی بناغـەی گەشەکردن و پێشکەوتنمانن. داهاتـووی کـورد و کـوردسـتان، لـە دەسـتی منـداڵانی ئەمـڕۆمـان دایـە. کەواتە گرنگـیـدانمـان بە منـداڵانی ئەمـڕۆمان، گـرنگـیـدانـمانە بە داهـاتـوویەکی گەشـتر بـۆ کورد و کوردستان.


منداڵەکانمان، تۆوی ژیان و مانمانن. دەڕوێن و شین دەبن. ساڵ لە دوای ساڵ گەورەتر دەبـن. دەبنە نەمامی تـەڕ و ناسکی هـیوامان. تا زیاتر بەیاخ بەم نەمامانەی ئەمڕۆمان بـدەیـن، تا زیاتر خـزمەتیان بکەیـن، جوانـتر دەڕسکـێن و باشـتر چـرۆ و گـەڵا دەکەن. بـەری باشـتر دەگـرن. دەبنـە کەڵـەداری بەهـێز و رەگ داکـوتـراو. دەتـوانـن لەبـەردەم رەهـێـڵە و رەشەبـا و گەردەلوول و زریـان و تـۆفـانی رۆژگـارە سـەخـتەکـانـدا خـۆیـان بگـرن و هـەڵـنەتەکـێن. دەتوانـن لەگەڵ گـۆڕانکارییە خـێراکانی ئەم سەردەمە جەنجاڵە و لەگـەڵ داهـاتـووی جەنجـاڵـتردا دەربـەرن. لە کـاروانی خـێـراڕەوی شـارسـتانی و لە شۆڕشی تەکـنەلـۆژیا و پـێشکەوتـن دوانەکەون. لەگەڵ داهـێـنانە سەیـر و سەمرەکانی رۆژانـەی ئـەم سەردەمەدا، نامـۆ و نابەڵـەد نـەبـن.


لەم روانگەیەوە، دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی گەشتر و شیاوتر بۆ کورد و کوردستان و هـێنانەدیی هـیوا و ئاوات و خۆزگە و خەونەکانی ئەمڕۆمان، لە سایەی بیر و هـۆش و هـزری گـەش و بـە مەچـەک و بـازووی منـداڵـەکانی ئەمـڕۆمـان دێـنەدی.


ئەرکی پێویـست و پیـرۆزی ئێـمەش ئەوەیە، کە دڵسـۆزانە و کوردانە و سەردەمییانە، منداڵەکانی ئەمـڕۆمان پەروەردە بکەیـن، بە کوردایەتی گۆشیان بکەین، تا شانازی بە ناسنامەی خۆیانەوە بکەن، بە سۆز و خۆشەویستی و هـاوبەستەبوون بۆ کوردستانی نیشـتمانی شـیرین و پیرۆزمـان پەروەردەیان بکەین. هەمـیشەش گەشـبینی و بـڕوا و متمانە بەخـۆبـوون و هـیوای سەرکـەوتـن لە دڵـە قـنجەکانیان بـڕوێنین. ئەمـانەش لە ئامـانجـە گـرنـگەکانی پەروەردەی دروستی منـداڵانـن.

منداڵە چاوگەشەکانی ئەمڕۆمان، لە سبەینـێدا دەبنـە: شاسواری مەیـدانی کوردایەتی و مەردایەتی. ئـاڵای سەربەخـۆیی کوردسـتان بەرزدەکەنەوە. ئەم کاکەلە روحسووکانەی ئەمـڕۆمانن لە سبەینێـدا، دەبنـە پیـاوانی مێـرخـاس و جـوامـێر و دلـێر و بـوێـر. دەبنە باوکانی دڵسۆز. ئەم خونجەگوڵە گەشانەی ئەمـڕۆمانن، لە سبەینێدا دەبنـە شۆڕەژنانی خـان و مـان. بە شیرەژنـانی ناوداران. دەبنە دایکانی بەسـۆز و میهـرەبان. منداڵەکانی ئەمـڕۆمانـن لە سبەینـێـدا، شکـۆی نەتـەوە و نیـشـتمانەکەمان دەپـارێـزن. منـداڵەکانی ئەمڕۆمانن لە داهـاتـوودا، کاروبارێکی کوردسـتان دەگرنە دەست و بەڕێـوەیان دەبەن. منداڵەکانی ئەمڕۆمانن لە سبەینێدا، دەبنە دەسەڵاتـدار و کارمەنـد و فەرمانـڕەوا. دەبنە رابـەر و سەرکـردە و پـێـشەوا. دەبنـە دکـتۆر پارێـزەر و ئەنـدازیار و مامۆسـتا. دەبنـە نووسەر و رۆشنبیر و سیاسەتمەدار. دەبنە هـونەرمەنـد. دەبنە زانا و دانا و بیرمەنـد. دەبنـە هـەڵگـری مەشخەڵی شۆڕشێکی گۆڕانکاری و چاکـسازی و نـوێخـوازی. دەبنە باڵیۆزانی کوردستان و چەپکە نێرگـزی خوشەویستی و پەیـامی ئاشتیی گەلی کوردمان بە گەلانی جیهـان دەگەیەنـن. دەبنـە... هـتـد.


بـێگومـان فـێرکـردن و پەروەردەکـردن، رۆڵـێکی سەرکـییان لە هـێنانەدیی ئـەم هـیوا و ئامانجانەدا هەیە. تا پوختر و دروستر منداڵەکانی ئەمڕۆمان پەروەردە بکەین، تۆکمەتر فـێریان بکەیـن، راسـتر ئاراستەیان بکەین، باشتر رێنـماییان بکەیـن، گەشبینتر دەبـین لەوەی کە رەنـج بێـوەر نابین. دڵـنیادەبـین لەوەی کە نـەوەی ئـەمـڕۆمان داهاتـوویەکی باشتریان دەبێت و چارەنـووس و داهاتـووی کورد و کوردستانیش گەشتر دەبێت. دڵـنیا دەبیـن لـەوەی، کـە منـداڵانی ئەمـڕۆمـان دەبـنـە تـاکی مـتـمـانە بەخـۆ و سـوودبەخـش. دەبـن بە کاریتـە و کـۆڵەکە بەهـێزەکانی، کۆمەڵگایەکی بەخـتەوەر و تەبـای کوردیـمان. هـەمـوو ئـەم هـیوا و ئاوات و ئامانجـانەش، لە سایـەی فـێرکـردن و نەخـشەڕێـگایەکی پەروەردەیی دروست و پلانـێکی سـتراتیـژی و تـۆکـمەی سـیستەمـاتیکـیـدا دێنـەدی.

لـەم رووەشـە هـەریەکە، لە خـێزان و لە باخچـەی منـداڵان و قـوتابخـانەی بنەڕەتی و راگەیانـدنەکان و میـدیـاکان و ئـەو رێخـراوانەش کە چاودێـریکـردنی جـێبەجـێکـردنی مافەکانی منـداڵان دەکەن. رۆڵـێکی گرنـگ و کاریگەریان لە پەروەردەکردنی دروست و لە ئاراستەکردنی پێویست و راستی منداڵـەکانمان، بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەیە.

دەبـێـت ئـەوە بـزانـین، کە چ ئەرکـێکی پیـرۆز و هـەستـیار و چ بەرپـرسـیارێتـییەکی چارەنـووسسازمـان، بەرامبەر بە منـداڵەکانی ئەمـڕۆمان و داهـاتـووی گەلەکەمان لە ئەستـۆدایە. هـەر هـەڵەیەک و کەمتەرخەمییەک لە پەروەردەکردنی جگەرگـۆشەکانی ئەمڕۆماندا بکەین، کارەساتی نەخـوازراو و ئەنجامی نەرێنـییان لێـدەکەوێتەوە. زیـان بە ئەمـڕۆ و داهاتـووی گەلەکەمان دەگەیەنێت. لەوانەیە راستکردنەوەی ئەو هەڵە و کەمتەرخەمییانەمان ئاسان نەبێت. حەز بە ئاکامکی وا ناکەین. بەڵام لێی بەرپـرسین.


(ئەلـیزابێـت ماخـت) دەڵـێـت:"لە کاتی ئەنجـامـدانی پەروەردەکـردنی منـداڵەکانـمانـدا، هـەر هـەڵەیەک بکەین، دەبێتە هـۆی دۆڕانـدنی جەنگێک، کە لە پێناوی دواڕۆژێکی باشتردا دەستمان پێکردووە". پێویستە لەم جەنگە چارەنووسسازەدا سەرکەوتووبین.


(گـۆسـتاڤ لـۆبـۆن) یـش دەڵـێـت:"بە لای نەتـەوەوە، هـەڵـبژاردنەکانی رێـبازەکانی پـەردوەردە، لەپـێـشـترە لە هـەڵـبژاردنی پـێکهـاتەی حکـومـەت".

ئەگەر بەپێی بنەما راست و دروستەکانی پەروەردەی مۆدێرن، منداڵەکانمان گۆش و پەروەردەیان بکەین. بێگومان سەرکەوتوو دەبین و ئەو داهـاتووە باشتر و گەشترە دڵخـوازەشـمان بـۆ کورد و کوردستان مسـۆگەردەکەیـن.


بە مەرجێک کە مافەکانی منداڵەکانمان جـێـبەجێ بکـرێن و پێـداویستییەکانی ژیـان و خۆشگـوزەرانییان بۆ دابـین بکـرێـن و لە کەشـوهـەوایەکی ئـازادی و ئاسـوودەییـدا بـژین. وەک یەک دەستیان بە خوێندن و فێربوونی کوالـیتی باش بگات و هـۆیەکان و پێـداویستییەکانی گەشەکـردن و پـێـشکەوتـن و داهـێنانیان بـۆ ئامـادە بکـرێـن.


لە ئەمـڕۆشـدا ئـێـمە لە سـەردەمـێکی دیجـیـتاڵـیـدا دەژیـن، کە تەکـنەلـۆژیـا نـزیـکەی هەموو لایەنەکانی ژیانمانی گۆڕیوە. لە شێوازی پەیوەندیکردنەوە تا پەروەردەکردن و کارکردنمان. منداڵەکانیشمان کە نەوەی ئەمـڕۆ و داهـاتـوومانن، پێویستە بە دروستی فـێریان بکەیـن و تـێیانـبگەیەنـین. کە چـۆن بە شـێوەیـەکی دروسـت و بەرپـرسیارانە تەکنەلـۆژیـا بەکـاربهـێـنن.


سـەرەڕای ئەو دەرفـەتە زۆرانـەی کە لە بەردەسـتـدان بـۆ گەشەکردن و پێـشکەوتـن.


لە ئەمڕۆدا منداڵانێکی زۆر، لە زۆر شوێنی جیهاندا، لە قەیراندا دەژین. رووبەڕووی چەنـدیـن بەرۆکگـیری و بەرهـەڵـستی دەبنـەوە. زۆرتـریـن زیـانیان بەردەکـەوێـت. تا ئەمڕۆش منداڵانێکی زۆر، بە هەژاری و بە برسێتی و بە ئاوارەیی و بە کوێـرەوەری دەژین و لە خوێندن دابڕاون. شەڕ و تونـدوتیـژی و ترس، کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەروونیان هـەیە. دەستـیان بە سادەتـریـن پێـداویستییەکانی ژیـان ناگات، وەک: ئاوی پاک و خۆراکی باش و خـوێنـدن. ئازاد نـین و پـارێـزراو نـین و پەراوێـز خـراون. لە چـێژ و خۆشـیەکانی تـافی منـداڵـییان بێبەشـن و بە کوێـرەوەری ژیـان بەسەردەبـەن.

_______________________________________________________

* سوپاس و پێـزانیـنی زۆرم بۆ ماڵـپەڕی ئەمـڕۆ.
بە بـۆنەی گەیشتـنی ژمـارەی نووسـینە بڵاوکـراوەکـانـم بە ٦٠٦ بابـەت لە ماڵـپەڕی (ئەمـڕۆ)دا، زۆر زۆر سوپاسی کارمەندەکانی دەکەم کە هـەچ نووسینێکم بۆیان ناردبێت رەتیاننەکردۆتەوە و هەمـوویان وەکو خۆیـان بـڵاوکـردۆتەوە. لە ماڵـپەڕە تایبەتەکەشم (ماڵـپەڕی رەزا ساڵح)دا دایانیگـرتـوون هاوکاتیش بەستەری هەر بابەتێکم کە بڵاویانکردۆتە بە ئێمێل بۆمیان ناردوە، پـێزانیـن و رێـزێـکی زۆرم بـۆیان هـەیە. ٦٠٦ جـوانـترین و بۆنخـۆشـترین گـوڵی ئـەم بەهـارە هـاتەی کوردسـتانیان پـێـشکەش دەکـەم کە لە (٢٠٠٧)ەوە وەک ماڵپەڕ درێژپێدەری هەمان ئەو رۆژنامەیەن کە لە ئابی ١٩٩٤ وەک یەکەمین رۆژنامەی ئازاد و ناحیزبیی بە ناوی (ئەمڕۆ) دامەزرا، ئەمەش کەمترین شتە بەرامبەر کاری خۆبەخـشانە و دڵسۆزیی و مانـدوونەناسییان، لەشساغی و تەمەندرێـژییان بۆ دەخـوازم.
لە ساڵی (٢٠١٠)ەوە کە ئاشـنای ماڵپەڕی ئەمـڕۆ بـووم. هەفـتانە بەسەری دەکەمەوە و نووسینە تازە بڵاوکراوەکانی دەخوێنمەوە، لە راستیـدا زۆر سوودم لێی وەرگـرتـوە. خـوشکان و بـرایـانێکی نووسـەرانی ناسـراوی ئـازاد، نـووسـینی بابـەتی هەمەڕەنگ لە ئەمـڕۆدا بڵاودەکەنەوە. ٦٠٠ سەد پەرتووکـێکی بابەت هەمەجـۆرەش، لە پەرتووکخانە دیجیتاڵییە دەوڵەمەندەکەی ماڵپەڕی ئەمڕۆدا، بە خۆڕای بۆ خوێندنەوە دانراون. وەک من ئاگادارم بابەتەکانی ماڵپەڕی ئەمـڕۆ، خوێنەرانێکی زۆریان هەیە. بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەمـڕۆ وەک ماڵـپەڕێکی سەربەخۆی ئازاد، بابەتی هەمەجـۆرەی بەسـوود بـڵاودەکـاتـەوە، رێـی لە روانـگەی ئازادیی دەربـڕینی بڵاوکـردنەوەکانی هـیچ نـووسـەرێـک نەگـرتـووە. ماڵـپەڕی ئەمـڕۆ سەکـۆیەکی ئـازادە بـۆ ئازادیخـوازان.
شایەنی باسیشە ماڵپەڕی ئەمڕۆ، گرنگییەکی زۆری بە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی وێژە و پەروەردەی منداڵان داوە. هەموو هەفتەیەک بابەتێک یان زیاتری پەیوەندار بە وێژە و پەروەردەی منـداڵان بڵاودەکاتەوە. ئەمەش بۆ دەستەی ماڵپەڕی ئەمـڕۆ دەگەڕێتەوە، کە بـڕوایـان بـە گـرنگی و بە چارەنـووسسازیی رۆڵی منـداڵان هـەیە، لە ئەمـڕۆ و لە داهـاتوودا. کە منـداڵانی ئەمـڕۆمـان.. هـیوای داهاتـووی کورد و کوردستانن. بێگومان هەموو گۆڕانکاری و چاکـسازییەک، لە رێی پەروەردەکردنی دروست و ئاراستەکردنی راسـت و بنیاتنای کەسایەتـیی بەهـێز و هـاوسەنگی منـداڵانی ئەمـڕۆمـانـدا دێنـە دی.
زۆر جار پێـویستیم بە نووسینـێکی پـێـشتری خـۆم هەبـووە، لە ماڵـپەڕە تایبەتییەکەی خۆم لە ماڵـپەڕی ئەمـڕۆدا کردوومەتەوە. تا ئێستاش زیـاتر لە ١٥ خوشـک و برای خـوێنـدکـاری خـوێـنـدنی بـاڵا، لە زانکـۆکـانی باشـوور و رۆژهـەڵاتـی کوردسـتان، کە بابەتەکانی ماستەرنامـەکانیان دەربارەی وێـژەی منـداڵانی کورد و راگەیاندنی منـداڵان نووسیون. داوای هـاوکاری و یارمەتییان لـێکـردم. ناونیـشانی ماڵپەڕەکەم لە ماڵپەڕی ئەمڕۆ داونەتێ. ئازاد و سەرپشکم کردن، کە چۆن سوود لە بابەتەکانی نووسینەکانـم وەردەگـرن. بـۆیـە ئـەو ماڵـپەڕە ئەرشـیـفـیـیە، بـۆ مـن گـرنگـییەکی زۆری هـەیە.
خوێـنـدنەوە و نـووسـین، خـووی رۆژانـەمـن و بەشـێکی سـەرەکـین لە ژیـانـم. بەبێ خوێندنەوە و نووسین، هەڵناکەم و ناتوانـم بـژیـم و چـێژ و خۆشی لە ژیان وەربگـرم. تا پـێـم بکـرێـت و پەنجـەکانـم پێـنووس بگـرن و تەمـەن بـوارم بـدات، درێـغی ناکـەم. هـیوادارم بتـوانـم بـە دەیـان نـووسـینی تـرم، لە مـاڵـپەڕی ئـەمـڕۆدا بـڵاوبکەمـەوە و ژمـارەی نـووسـینە بڵاوکـراوەکانـم، زیـاتـر و زیـاتـر بـکەم.
ئـەم نووسـینەم (منـداڵانی ئەمـڕۆمـان هـیوای داهـاتـوومـانن) بابـەتی بـڵاوکـراوەی ژمـارە (٦٠٦)ە لە ریـزبەنـدیی نـووسـیـنە بـڵاوکـراوەکانـم، لە مـاڵـپەڕی ئەمـڕۆدا.


٢٠٢٦ - دوبـەی
 
ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک