٧\۴\٢٠١٠
منداڵانی سه‌رشه‌قامه‌کان
و که‌مته‌رخه‌میی
ده‌سه‌ڵاتداران.

شنه پێنجوێنی
منداڵی سه‌ر شه‌قام ئه‌و منداڵانه‌ن که
به هۆی تێکچوونی باری ده‌روونی و ئابووری و و
کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیان له‌گه‌ڵ خێزانیاندا به‌سه‌ر نابه‌ن ، به‌ڵکو
له‌نێو کوچه و
شه‌قامه‌کاندا په‌رش و په‌ڕه‌وازه ده‌بن و دوور ده‌که‌ونه‌وه له
خوێندنگاکان و نامۆ ده‌بن به ژیانی ئاسایی منداڵیه‌تی.
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانیان په‌یدا بکه‌ن کۆمه‌ڵێک
کاری ده‌ستگێڕیی ده‌که‌ن و
تووشی هه‌ندێك کاری خراپ ده‌بن ، هه‌ندێ
جار ئه‌وانه‌شیان که نزیکی پله‌کانی پێگه‌یشتنن
به‌کار ده‌هێنرێن بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و کاره نابه‌جێکانی نێو کۆمه‌ڵگه.
له‌سه‌ده‌کانی ناوه‌راستدا منداڵ وه‌ک مرۆڤێکی ناسک و
بێگه‌رد سه‌یر نه‌ده‌کرا، به‌ڵکو وه‌ک که‌سێکی گه‌وره مامـه‌ڵه‌ی
له ته‌ک ده‌کرا. له شۆڕشی پیشه‌سازیدا منداڵ وه‌ک گه‌وره‌یه‌ک کاری
ته‌واوه‌تی پێده‌سپێردرا، هه‌رچه‌نده ئه‌م دیارده‌یه تا ئێسته‌ش له
زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهاندا ده‌بینرێ بۆ نموونه ئه‌مریکای ناوه‌راست و
خواروو، که‌مبۆدیا، پایته‌ختی کینیا، سمۆکی له فیلیپین ده‌یان
هه‌زار منداڵ له‌ناو زبلخانه‌کاندا به‌دوای پارووی رۆژانه‌یاندا ده‌گه‌رێن
، له مۆسکۆ له ناو زێرابه‌کاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له زائیر،
به‌رازیل،کۆلۆمبیا، فه‌نزویلا،
هندستان، به‌نگلادش، ئه‌فریکا، رواندا، زمبابۆی، ئه‌سیوبیا، مۆزه‌مبیق،
له خوارهه‌ڵاتی ناوه‌راستیشدا به‌شی شێری به‌رکه‌وتووه ، ئه‌م دیارده‌یه
ته‌نها له ووڵاته دواکه‌وتووه‌کاندا
نییه به‌ڵکو له ئه‌مستردام پایته‌ختی
هۆڵه‌ندا 7000منداڵی سه‌رشه‌قام هه‌یه، له‌ته‌مه‌نی (14-18)
ساڵن به‌ڵام ئه‌م منداڵانه جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ منداڵانی
تردا، له‌لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگا حکومیه‌کانه‌وه هه‌موو جۆره
هاوکارییه‌کیان ده‌کرێ، شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان، خواردنیان جلوبه‌رگ
گۆرێن و شتنیان بۆ ئاماده ده‌کرێ،
هه‌رچه‌نده له هه‌موو بارودۆخێکدا
دوورن له گه‌رمیی و خۆشه‌ویستی و
ئارامیی ناو خێزانه‌کانیان.
ئاماره‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که له هه‌موو
جیهاندا 100ملیۆن تا 150 ملیۆن منداڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان هه‌یه، هه‌روه‌ها
لێکۆڵه‌ره‌کان ده‌ریانخستوه تا ساڵی 2020 ئه‌م رێژه‌یه ده‌گاته 800
ملیۆن منداڵ و له پێنج منداڵ یه‌کێکیان له‌خوار هه‌ژده ساڵه‌وه‌یه،
هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتووه له‌نێو ده
منداڵ یه‌کێکیان کچه .
یونیسێف مندالانی کردوه به دوو به‌شه‌وه:
یه‌که‌میان: ئه‌ومنداڵانه‌ن که کاری سواڵ یان ده‌ستگێری ده‌که‌ن و شت
ده‌فرۆشن وه‌کو رۆژنامه ، کیسه‌ی نایلۆن فرۆشتن، بۆیاخ کردنی پێلاو ،
کۆمه‌ڵێ کاری قورس و کرێکاری و ....هتد ، ئێواره که گه‌ڕانه‌وه بۆ
ماڵه‌وه ده‌سکه‌وتکه‌یان ده‌که‌نه ده‌ست خێزانه‌کانیان ، له زۆربه‌ی
کاتدا ئه‌م خێزانانه له‌باری ئابووریه‌وه ژیانیان جێگیر نیه به
ناچاری منداڵه‌کانیان به‌ره‌و شه‌قامه‌کان ده‌نێرن.
دووه‌میان: ئه‌و منداڵانه‌ن که خێزانیان هه‌یه به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی
رۆشنبیری وگرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی وکه‌می لێپرسینه‌وه‌و توند‌و تیژی به‌رامبه‌ریان
ناچار ده‌بن روو له شه‌قامه‌کان بکه‌ن.
زۆربه‌ی منداڵانی سه‌رشه‌قام له شاره هه‌ژار نشینه‌کاندان و مه‌رج
نیه ئه ومنداڵانه بێ دایک وباوک یان خێزان بن، به‌ڵکو له شوێنێکدا
ده‌ژین که هه‌ست وسۆزو خۆشه‌ویستی وئارامی تێدا به‌دی ناکه‌ن ،یان
چاودێری به‌رده‌وامیان نیه له لایه‌ن گه‌وره‌کانه‌وه بێگومان ده‌بنه
قوربانیی ده‌ستی رۆژگار .
ژیان به‌سه‌ر بردن له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ خۆی درامایه ، ناخی هه‌موو
مرۆڤێک ده‌هه‌ژێنێت وفرمێسکی پێده‌بارێنێ ، زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه ده‌نالێنن
به‌ده‌ست نه‌بوونی بارێکی ته‌ندروستی باش و نادروستی خواردنه‌وه ، نه‌بوونی
گه‌رمی خێزان کێشه‌ی ده‌روونی بۆ دروست کردوون له پاشه‌رۆژدا ده‌بنه
که‌سێکی نامۆ به‌خۆیان و کۆمه‌لگاکه‌یان ، فێری کۆمه‌ڵێ ره‌فتاری
ناشڕین و دزێو ده‌بن، وه‌کو درۆکردن، دزی کردن، ئاماده‌بوون و نه‌سڵه‌مینه‌وه
له توشبوونی ده‌ستدرێژی سێکسی و توند‌و تیژی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی و
لاسایکردنه‌وه‌ی ره‌فتاری گه‌وره‌و وونبوونی سیمای منداڵی و نه‌بوونی
باوه‌ر به خود و دواتریش رووانی چه‌مکی شه‌ره‌نگێزی له نێو ده‌روونیاندا
.
ده‌کرێ له‌ناو ئه‌و مندالانه‌دا خاوه‌ن به‌هره‌و
سه‌لیقه دار هه‌بن و رۆژانی تاڵی ژیان که‌سێکی زۆر به‌هێزو به‌تواناو
مرۆڤ دۆستیان لێ دروست بکات ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ده‌گمه‌نه وه‌کو (چارلی
چاپلین) که نمونه‌ی جوانی مرۆڤه‌و کاره‌کانی تا ئێسته‌ش خزمه‌ت به‌هه‌موو
مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن . وه‌لێ ده‌کرێت که‌سێکی شه‌ره‌نگێزی وه‌کو (هێتلر)
یش له‌نێویاندا دروست ببێ که ببێته مایه‌ی ئازار بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی،
به‌لام به‌شیوه‌یه‌کی گشتی باری ده‌روونی هه‌موو ئه‌و منداڵانه له قه‌یراندایه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌ی زانستی منداڵ له پێنج ساڵی یه‌که‌میدا سه‌رده‌می
دانانی به‌ردی بناغه‌ی که‌سایه‌تی خۆیه‌تی ، به‌دوای ئه‌مانه به‌چاودێری
به‌رده‌وام و لێپرسینه‌وه‌ی خێزان و خوێندنگا‌و پێدانی هه‌موو جۆره
پێویستیه‌ک تا له ئاینده که‌سێکی ئاسایی په‌روه‌رده‌کراو ده‌رچێت ،
دیاره له‌هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتنخوازدا هه‌موو هه وڵه‌کان له‌گه‌ر
ده‌خرێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته که‌سانێکی شیاو و داهێنه‌ربن
و‌سوود به خۆیان و کۆمه‌ڵگه‌یان بگه‌یه‌نن ،منداڵانی کۆمه‌لگه‌ی
کوردیش به‌هه‌رچوار پارچه‌که‌ی بێبه‌ش نین له‌م دیارده دزێوه و پێوه‌ی
ده‌ناڵن . رۆژانه رێژه‌یان له زۆربووندایه چونکه به‌پێی پێویست به‌دواچوونێکی
زانستیانه بۆ کێشه‌که‌یان ناکرێ و نه‌بووه‌ته خه‌مێکی گه‌وره لای ده‌سه‌ڵاتداران
.
به‌رزبوونه‌وی رێژه‌ی منداڵانی سه‌ر شه‌قام به‌تایبه‌تی له باشووری
کوردستان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی زه‌مینه‌ی دیمۆکراسی و سته‌می ده‌سه‌ڵاتداران
و نه‌بوونی یاسا ، به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری و بێ‌کاری و نایه‌کسانی
له دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و میلله‌ته‌و گیر‌و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی
ونه‌بوونی هۆشیاری و په‌یره‌و پرۆگرامی نوێ بۆ په‌روه‌رده‌و فێرکردن
وخۆپه‌رستی وکۆمه‌ڵی هۆکاری تر بوونه‌ته هۆی ئه‌و دیارده‌یه‌ی که له‌ناو
کوچه‌و شه‌قامه‌کاندا به‌دیده‌کرێ که چۆن ئه‌و منداڵه چاو گه‌شانه
له‌ناو بێبه‌زه‌یی و جه‌نجاڵی بازاردا گه‌مه به‌ژیان وچاره‌نووسی
خۆیان ده‌که‌ن به به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌یان خه‌ڵکی ده‌وڵه‌مه‌ند
و به‌دارای شاره‌وه له کاتێکدا که ئێمه‌له باشوور نیمچه
ئازادیه‌کمان به‌ده‌سته، که ده‌بوو باشووری کوردستان ببووایه
به داڵده‌یه‌کی گه‌وره و خه‌می مندالانی
هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی به بێ جیاوازی له کۆڵ بگرتنایه‌و کاریان بۆ چه‌سپاندنی
هزری نه‌ته‌وه‌یی بکردایه جێی ی داخه ئێمه‌ی کورد ئاوا ده‌ڕوانینه
نه‌وه‌ی داهاتوومان و ئیتر چۆن ده‌توانین داوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
بکه‌ین له‌کاتێکدا که گرێیه‌کی بچوک و دیارده‌یه‌کی دزێوی نه‌وجوانه‌کانمان
پێناکرێته‌وه .
ئێمه‌ی کورد گه‌ر له‌لایه‌نی تیوریه‌وه شڕۆڤه‌ی بابه‌تێک بکه‌ین شتی
زۆر گه‌وره‌و باش ده‌لێێن به‌لام کاتێ دێینه سه‌ر پراکتیزه‌کردنی به
پێی پێویست ناگه‌یه‌نه مه‌به‌ست، چه‌ندین رێکخراو بۆ منداڵان هه‌یه
وه‌کو مناڵپارێزی کوردستان، لانه‌ی منداڵان، رێکخراوی ئه‌ستێره ،
رێکخراوی لاوان و چه‌ندینی تریش، ئایا وه‌کو پێوسیت چی کراوه تا ئه‌م
دیارده‌یه بنه‌بڕ بکرێت و یان که‌متر بێته‌وه ؟ به پێچه‌وانه‌وه تا
ژماره‌ی رێکخراوه‌کان زۆر بن رێژه‌ی منداڵانی سه‌ر شه‌قام له زیاد
بووندایه.
به پێیی یاسای ناوخۆ و نێو ده‌وڵه‌تی کار کردن به
مندالانێ له خوار 18 ساڵه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ر
دوکاندارێک منداڵ به‌کار بهێنێ بۆ کار سزای خۆی هه‌یه، ئایا حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان ئاگای له‌م جۆره یاسایانه هه‌یه ؟ یان خۆی گێل ده‌کا،
ئه‌ی نایبینێ و نابیسێ زۆربه‌ی منداڵان له شه‌قام وکوچه‌کاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن
وله‌رووی ره‌چاو نه‌کردنی رێنماییه‌کانی هاتو و چۆوه ژیانیان به‌به‌رده‌وامی
له مه‌ترسیدایه.
ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتداران ورێکخراوه‌کانه که ئه‌م
منداڵانه بگه‌رێننه‌وه ناو کۆمه‌ڵگه‌و هه‌وڵ بده‌ن سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ
ژێنگه‌یه‌کی دروست ئاشتیانکه‌نه‌وه و بیانگونجێنن ، به‌رپرسیاریه‌تی
حکومه‌تی هه‌رێمه بژێوی ژیانی دانیشتوان چاک بکات و بێ‌کاری که‌م بکاته‌وه‌و
هانی ئه‌و خه‌ڵکانه بدات که بگه‌رێنه‌وه ناو لادێکانی خۆیان و کار
ئاسانیان بۆ بکات له رووی کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵ داریه‌و ه، به‌رنامه‌و
پرۆژه یاسایه‌ک له و شیوه‌یه دابنرێت که ئه‌و منداڵانه‌ی بێ دایک
وباوک وبێ خێزانن ، هه‌وڵ بدرێ خێزانی تازه‌یان بۆ دابێن بکرێت ولانه‌ی
تایبه‌تیان بۆ بکرێته‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی ته‌واوه‌تیان بۆ بکرێت وبتوانن
برۆن بۆ قوتابخانه‌و وخولی راهێنانی وه‌رزشی وهونه‌ریان بۆ ئاماده‌بکات
، هه‌روه‌ها گوێگرتن له منداڵان و چاره‌سه‌رکردنی گیر‌و گرفته‌کانیان
گه‌ڕانه‌وه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی بۆیان و کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی ته‌ندروستی و
جاره‌سه‌رکردنی ئه‌و مندالانه‌ی تووشی گرفتی سێکسی و ماده سرکه‌ره‌کان
و خواردنه‌وه وجگه‌ره کێشان بوون به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دکتۆرو
توێژه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ده‌روونیی تا بتوانن له کۆتادا ئه‌و
منداڵانه له‌گه‌ل کۆمه‌ڵگا ئاشت بکه‌نه‌وه‌و ئیدی وه‌کو که‌سێکی نامۆ
به‌کۆمه‌ڵگه ، ره‌فتار نه‌که‌ن .
دیاره رۆشنبیری بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک پێویسته به‌تایبه‌تی له
رووی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیه‌وه کاتێ خێزان پێک ده‌هێنرێ و مندال
دروست ده‌کرێ ، ده‌شێ باسی کێشه‌ی ئه‌و منداڵانه بکرێ که بێ خێزان و
چاودێریکردن په‌روه‌رده ده‌کرێن ، پێچه‌وانه‌ش له‌پاشه‌ڕۆژدا کۆـه‌ڵگه
باجی ده‌دا .
میدیاکان ، که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیه‌کان بێ له‌ده‌رگادان خۆیان ده‌که‌ن
به‌هه‌موو ماڵێکدا ، ده‌بووایه پلانی پوخته
داڕێژن بۆ ئه‌و به‌رنامانه‌ی پێشکه‌ش به بینه‌ری کوردی ده‌که‌ن . من
لێره‌دا پێم باشه تیشکێک بخه‌مه سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌ڤین ژین و
ژیان، که جێێ داخه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش به‌رنامه‌یه‌کی به‌ناو
(له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانه‌وه) پێشکه‌ش کرد، چه‌ند میوانێکیشی بانگهێشت
کردبوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌وه ئێمه‌ین
ناوێرین باسی کرۆک بکه‌ین و به‌ڵکو باسی
توێکڵ ده‌که‌ین به‌واتای حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن.
ئه‌ڤین تا کۆتا نه‌یتوانی دان به‌و راستیه‌دا
بنێت و په‌نجه‌ی سۆز بخاته سه‌ر ئازاره‌کان که به‌رپرسی یه‌که‌م له‌م
ئاریشه‌دا حکومه‌ت و ده‌ساڵاتدارانی ئێمه‌ی
کورده، ئه‌وه سته‌می ده‌سه‌لاتدارانمانه ئه‌و منداڵانه له ژێر باری
قورسی ژیاندان، ئه‌وه نه‌بوونی و هه‌ژاری و
بێکه‌سییه پاڵ به‌و په‌پوولانه‌وه ده‌نێت
روو له دڕنده‌یی بازه‌ره‌کان بکه‌ن وسه‌رماو
گه‌رمی دنیا بجێژن ، ئه‌وه نه‌بوونی یاسایه له‌ناو وولاته‌که‌ماندا،
ئه‌وه دڕنده‌یی
ئه‌و که‌سه چاوتێرنه‌بووانه‌یه بۆ قازانجی
تایبه‌تی خۆیان منداڵ به‌کار ده‌هێنن ، ئه‌وه تاڵی ژیانی ئه‌و منداڵ و
خێزانانه‌یه، ده‌نا کێ پێێ خۆشه منداله‌کانی له باوه‌شی گه‌رمی
خۆیدا و به‌ناز په‌روه‌رده‌یان نه‌کات، پێم
سه‌یر بوو ئه‌ڤین و میوانه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌وه سوور بوون
که ده‌بێت خێزانه‌کان منداڵاکانیان نه‌نێرن بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان به‌ڵکو
بابچن بۆ خوێندن، له کاتێکدا زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه نانیان
نییه بیخۆن ، بێکه‌س و کار
و لانه‌ن، من پێم وایه چه‌نده ژیان غه‌دری له چاره‌نووسسی ئه‌و
منداڵانه کردوه ، ئه‌ڤین به خۆی و به‌رنامه‌که‌ی
غه‌درێکی تری لێکردن ، ئه‌مه‌یه کاری که‌ناڵه‌کان، که ده‌بوو ئه‌ڤین
بۆ خۆی به بیرکردنه‌وه‌ی خۆی شیکردنه‌وه‌ی نه‌کردایه ، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ
چاوی کامێرادا له گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه چاوپێکه‌وتنی بکردایه و
لێیبپرسینایه هۆی چیه تۆ کار ده‌که‌یت، خێزانت هه‌یه، به‌دواچوونێکی
زانستی بۆ بکردایه و توێژه‌ری ده‌روونیی و
کۆمه‌لایه‌تی بانگهێشت بکردایه و راڤه
کردنێکی زانستیانه‌ی ده‌رباره‌ی ده‌روونی منداڵ هه‌بووایه و کاردانه‌وه‌یان
له پاشه‌رۆژدا و شیکردنه‌وه‌یان تا بینه‌ری
کوردی بتوانێ سوودی لێوه‌ربگرێ .
ئه‌رکی میدیاکانه که ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیارانه بوروژێنن که له‌ناو
کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌یبین وده‌یبیستن که خه‌ریکه ده‌بێته‌قه‌یران ، هه‌روه‌ها
بتوانن له که‌ناڵه‌کانه‌وه داوا له به‌رپرسان بکه‌ن که هاوبه‌شی
کۆمه‌ڵێ به‌رنامه بکه‌ن تا راسته‌وخۆ بینه‌ر تێبگات و داوا له وه‌زاره‌تی
ناخۆ بکرێت تا به‌دواچوونێکی پێویست دروستی بۆ بکا تا به‌م شێوه‌یه
بابه‌ته‌کان دیار وروون بێت لای خه‌لکی وئاگادار بن ، پلان بۆ کۆمه‌ڵی
بابه‌تی به‌پێزی منداڵان ومێرمنداڵان دابنرێت که هه‌ست به‌بوونیان
بکرێت وه‌ک تاکێکی گرنگی کۆمه‌لگا نه‌ک
وه‌لاخستنیان .
ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو کوردێکه ، به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که
بژێوی ژیانیان له ئاستێکی زۆر به‌رزدایه ئاوڕێکی
دلسۆزانه به‌رامبه‌ر به خاک و رۆڵه‌کانی نیشتمانه‌که‌یان بده‌نه‌وه
و هاریکاری و یارمه‌تیی پێشکه‌ش به‌و منداڵانه
بکه‌ن هه‌ر که‌س له جێێ خۆیه‌وه، به‌شداری له‌ناوبردنی ئه‌و دیارده
دزێوه‌ی ناو کۆمه‌لگه بکا رێگه نه‌درێ نه‌وه‌کانی داهاتوو بۆ په‌رژه‌وه‌ندی
تاکه‌که‌س به‌کاربهێنرێن ، هه‌رچه‌نده دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه ئه‌مه
به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته
و دواتر خه‌لکانی تره .
منداڵ سونبولی پاکی و ئاینده‌یه‌کی گه‌شی میلله‌تانه ، دیارده‌ی به‌رده‌وامبوونی
کۆمه‌ڵگه‌یه و دواتریش پێشڕه‌و و داهێنه‌ره
.
له کۆتایی په‌یڤه‌کانمدا هیوادارم چه‌وساندنه‌وه‌ی
منداڵان به‌گشتی له‌هه‌موو جیهاندا بنه‌بڕ بکرێ و و
نه‌مێنێت به تایبه‌تی منداڵه خێرنه‌دیوه‌کانی
نیشتیمانه‌که‌م له‌هه‌ر چوارپارچه‌که‌یدا.
_______________________________
سه‌رچاوه‌کان، به‌سوپاسه‌وه:
بیره‌وه‌ریه‌کانی چارلی چاپلین - نوسینی چارلی
چاپلین: وه‌رگێرانی عه‌لی ئه‌کبه‌ر مه‌جیدی.
Nederlandstalige Wikipedia
خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ بابه‌تی
زانستی.
هۆله‌ندا
3\4\2010
shnapenjweny@live.nl
|