په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٦\٢٠١٨

منداڵان مافى خۆیانە کە ئاسوودەبن بەڵام ناهێڵن.

عەبدولڕەحمان رەسول  

 

منداڵان ئەو مرۆڤە بچوکانەى سەردەمى ئەمرۆن بەڵام بەنرخترین و جوانترین وگەورەترین بەهایی سەرمایەی مرۆڤایەتین,ئەگەر سیستەم ویاساکانى دەسەڵات لە سەردەمى ئەمرۆدا بۆسوود و بەرژەوەندى وچەسپاندنى مافە جیهانى یەکانى منداڵان کاربکات ئەوا بەدڵنییایەوە داهاتوویی کۆمەڵگا بەرەو کۆمەڵگایەکى سیکۆلار و شارەستانى و پێشکەوتوو دەچێت. ساڵانە لە ڕۆژى جیهانى منداڵاندا چەندین ئاهەنگ و بۆنەى جۆراوجۆر سازدەکرێت و بەیاننامە و نووسین و قسەى بریقەدارى جۆراوجۆر دەکرێ کە هەمووشى لە چوارچێوەى خۆنمائیش کردن وخۆ دەرخستن وبەرژەوەند خوازى شەخسى و حکومى وحیزبى دەرناچێت واتە ڕۆژى جیهانى منداڵان تەنها وەک کاڵایەک بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان بەکاردەهێندرێت نەک بۆ سوود و بەرژەوەندى منداڵان و چەسپاندنى مافەکانى منداڵان.

۱/٦ ساڵڕۆژی جەژنی منداڵانە ،پیرۆزبێت چەژنی جیهانی منداڵان، لەسەرجەم منالانى جیهان .چەند ساڵە منداڵان لە ئێران وعێراق وسووریا و وڵاتانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وێڕای ئەوەی ناتونترین ئاهەنگ وشادییان بۆسازبکرێت لەهەمانکاتدا بەهۆی هەبوونى سیستەم و یاساکانى دژە ئینسانى و بە هەبوونى دزى و گەندەڵى وبە فیڕۆدانى سەروەت وسامانى دارایی زۆرى وڵات بەشێکى زۆرى منداڵان لەسەر شەقام و قەراغ جادە و شوێنە گشتى یەکانى شارەکان ژیان بەسەر دەبەن و بەشێکى زۆر یان لەناو کارتۆن و زبڵ و غاشاکەکان دەخەون و ژیان بە کولەمەرگى بەسەردەبن,بەشێکى زۆریشیان بۆهۆى گەشەى بێکارى و هەژاری یەوە لە خوێندنگاکان دەردەهێندرێن یاخود هەر لەسەرەتاوە بەهۆى هەژارى خانەوادەوەکانیان ڕێگاى چوونە قوتابخانەیان پێنادرێت ناچارى کارکردن دەکرێن لەگەڵ گەورەکاندا.بەشێکى ترى منداڵان بەهۆى شەڕی نەگریسی دیینی و قەومی وحیزبى و تائیفی یەکانەوە دەکرێنە قوربانی ،ڕۆژانە لە تەلەفیزۆن وڕۆژانەمە و ڕادیۆ و ماڵپەڕ وفەیسبووکەوە لەگەڵ هەواڵی تەقینەوە و کۆمەڵکوژییەکان هەواڵی قوربانی بوون وبرینداربوون و کەم ئەندام بوونی منداڵان دەبیستترێت و دەخوێنرێتەوە و سەیر دەکرێت.

سیاسی یەکان لەگەڵ دروست کردنی جەنگەکان منداڵان بۆبەدەستهێنانی ئامانجەکانیان بەکاردەهێنن ،زۆر جار بۆ بانگەشەى و کارى حیزبایەتى و سیاسی بەکاردەهێندرێن,هەتا زۆرجار ناچاری چەک هەڵگرتن دەکرێن یان ناچاری فێرکردنی بیروباوەڕی کۆنەپەرستی دەکرێن بەبێ ئەوەی خواستی خۆیان لەسەربێت وڕەچاوی ژیانی منداڵیان بکرێت ،بێ بەشدەکرێن لەیاری وخۆشی یەکانی منداڵییان ئەمەش بەهۆی تەدەخولکردنی ژیانیان لەلایەن سیاسی یە ئایینی یەکان و سیاسی یە قەومی یەکان،لەخوێندنگە ومزگەوتەکان بەزۆر بەشێوەی فرێودان ڕاپێچی فێرگەکۆنەپەستی یەکان دەکرێن.هەروەها زۆرێک لەمنداڵان لەکاتى ئاوارەبوونى خانەوادە و بنەماڵەیان ئەوانیش تووشى ئازار و ئەشکەنجەى دەروونى و جەستەیی جۆراوجۆردەبنەوە تەنانەت زۆرێک لەمنداڵان لە رێگاى ئاوارەیی و کۆچ کردنى خانەوادەکانیاندا دەبنە قوربانى لە ناو ئاوى دەریا و ڕووبارەکاندا دەخنکێن یاخود لەکاتى بەزاندى سنوورەکانى دەوڵەتاندا لەلایەن پۆلیس و سوپای دەوڵەتانەوە بەر دەست ڕێژى فیشەک دەدرێن و دەبنە قوربانى,هەموو ئەمانە پێچەوانەی چاڕنامەیی مافەگشتی یەکانی منداڵانە لەڕووی ئینسانی یەوە.

هەربۆیە لەپێناوی باشترکردنی ژیانی ئایندەی منداڵان گەورەکان و دایکان وباوکان لەدژی ئەو سیاسی یە کۆنەپەرستانەی کەمنداڵان لەپێناو ئامانج وبەرژەوەندی یە سیاسی وئابووری وئایینی وقەومی یەکانیان بەکاردەهێنن پێویستە بێنەمەیدانی تێکۆشان بۆبنیاتنانی کۆمەڵگایەکی باشتر و سیکۆلار ودوورلەچەوسانەوەی منداڵان.پیویستە ئەم یادە بەرزڕابگیرێت ،وێڕای پیرۆزبایی کردن و ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی چەژنی جیهانی منداڵان،لەهەمانکاتدا پێویست دەکات لەپێناوی کۆتاییهێنان بەچەوسانەوە و کۆمەڵکوژی وقوربانی منداڵان نەفرەت بکرێت لەشەڕو ئاوارەیی ونابەرابەری.

منداڵان مافى خۆیانە فێربکرێن بەپەروەردەوزانست وزانیارى سەردەم بەڵام هەرگیزناکرێت بێ بەش بکرێن لەیارى وژیانى منداڵانەیان.ناکرێت پەلکێشى بیروباوەڕى سیاسى و ئایینى بکرێن.بەڵکوتێکەڵکردنى ئایین وسیاسەت ومنداڵان تاوانەدژبەمافەکانى منداڵان.هەبوونى بێ دەنگى لەئاستى چەوسانەوەوبێ مافى منداڵان شەرمەزارى یە بۆ تەواوى مرۆڤەکانى کۆمەڵگا بەتایبەت ئارەزوومەندانى بەدیهێنانى کۆمەڵگایەکى سیکۆلاروشارەستانى وئازاد.
 

ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان رەسول

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک