١٨\٦\٢٠١٠
وەکو خۆى:
منداڵێکى کرێکار
لە رۆژى جەژنى منداڵاندا.
دواندنى: شێرزاد عومەر
*
تۆ لە قوتابخانە دەخوێنى.؟
* نەخێر من لە
قوتابخانە ناخوێنم.
* چەند برات هەیە.؟
* دوو برام هەیە.
* باوکت لە ژیان ماوە.؟
* بەڵێ باوکم ماوە.
* ئەى دایکت.؟
* دایکیشم ماوە.
* باوکت چ ئیشێک دەکات.؟
* باوکم هیچ ئیشێک ناکات.؟
* لەبەرچى باوکت ئیش ناکات ، باشە ئەى بۆ
باوکى ئێمە ئیش دەکات.؟
* ئاخر باوکى من دەست و قاچێکى لە کار
کەوتووە ئیشى پێ ناکرێت.
* ئەى کێ لە ماڵەوە ئیشتان بۆ دەکات.؟
* من و برایەکى لە خۆم گەورەتر ئیش
دەکەین.
* بەیانیان کاتژمێر چەند لە ماڵ دێنە
دەروە بۆ ئیش و کار، واتە سەعات چەند.؟
* بەیانیان کە لە خەو هەڵستاین یەکسەر
دێینە دەرەوە بۆ ئیش کردن.
* ئەى ئێواران سەعات چەند دەچنەوە بۆ
ماڵ.؟
* کەى دونیا تاریک بێت ئینجا دەچینەوە بۆ
ماڵ.
* نیوەڕۆیان لە کوێ نان دەخۆن.؟
* هەندێک جار دەچینەوە ماڵ و هەندێک جار
لە بازار لەفە دەخۆین.
* رۆژانە چەند ئیش دەکەى.؟
* هەندێک رۆژ 3هەزارە و هەندێک رۆژ
4هەزارە هەندێک جار دەگاتە 5هەزار.
* دایک و باوکت لەو پارەیەى کە
دەیبەیتەوە چەندت دەدەنێ بۆ خۆت.؟
* رۆژانە کە دەچمەوە 250دیارم دەدەنێ
جاریش وایە 500دینار.
* تۆ حەز دەکەى بچیتە قوتابخانە.؟
* زۆر حەز دەکەم چونکە قوتابخانە خۆشە و
هەموو منداڵًەکانى تر ئەوانەى برادەرمن دەچنە قوتابخانە.
* باشە ئەگەر تۆ سەرۆکى هەرێم ببینى چى
پێ دەڵێى.؟
* وەلا پێى دەڵێم ئێمە هیچمان نیە.
* ئەگەر سەرۆکى هەرێم گووتى پارەم پێ نیە
چ دەکەى.
* هیچى پێ ناڵێم.
* تۆ یاخود برایەکەت کاکەتان زۆرتر ئیش
دەکەن.؟
* من زیاتر لە برایەکەم ئیش دەکەم.
* رۆژانە
چەند پارە خەرج دەکەى.؟
* رۆژانە 500دینار خەرج دەکەم.
* ئەو 500دینارە بە چى دەدەى.؟
* بە کێک و بیبسى دەدەم.
* باشە تۆ هەموو رۆژ لەسەر شەقامەکان کار
دەکەى خەڵک لێت نادەن.؟
* نەخێر خەڵک لێم نادەن هەندێک جار پێڵاو
بۆ خەڵکى بۆیاغ دەکەم پارەم زیاتر دەدەنێ دەڵێن هەموو رۆژ وەرەوە بۆ
ئێرە. دوێنێ پیاوێک یەک دەبە نەفتى دامێ گووتى بۆ خۆت بۆ ماڵ بیبەوە.
|