٥\٢\٢٠١٠
منداڵ و
کاریگه‌ریی توندوتیژیی
خێزانیی بۆ سه‌ر منداڵ.

(منداڵ و کاریگه‌ری توندوتیژیی
خێزانیی بۆ سه‌ر منداڵ)
ناونیشانی کۆڕێکه یانه‌ی کوردی میدیا له رۆتردام و یه‌کێتی
ژنانی کوردستان له هۆڵه‌ندا بۆ نووسه‌ر
و ڕاوێژکار (بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید)ی
ساز ده‌که‌ن.
توندوتیژیی خیزانیی
له هۆله‌ندا کێشه‌یه‌که، پانتایه‌کی گه‌وره‌ی داگیرکردووه
و له ئاستێکی چردا به‌دی ده‌کرێ. له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا
ده‌رکه‌وتووه که توندوتیژیی خێزانیی
کاریگه‌ریی له‌سه‌ر
منداڵ و گه‌شه‌کردنی منداڵدا ده‌بێ .
بابه‌تی سه‌ره‌کی کۆره‌که‌ی خاتوو "بێریڤان"ه.
ئه‌و ده‌رباره‌ی زه‌مینه و شێوازه‌کانی
توندوتیژیی ده‌دوێ، چ ڕۆڵێکی له سه‌ر ته‌ندروستی
و ڕه‌فتاری منداڵ ده‌بێ؟ ئه‌و کێشه
جۆرواجۆرانه چین که منداڵ له ئاکامی توندوتیژیی
خێزاندا رووبه‌ڕووی
ده‌بێته‌وه.
رۆژی یه‌کشه‌ممه: 07/ 02 / 2010 - کاژێر
: 13.00 پاشنیوه‌ه‌ڕۆ.
ئادرێس: s-Gravendijkwal
28 ، 3014 EC Rotterdam
بۆ گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ست:
له سه‌نترالی رۆتردامه‌وه (Rotterdam c.s) به ترامی(21 یان 23
لهA) سه‌رده‌که‌وی و له دووه‌مین ویستگه
(Tiendplein) داده‌به‌زی له‌وێش پێنج خوله‌ک
به پێ ده‌ڕۆی.
|