په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١١\٢٠١٤

    من دەمەوێ و تۆ هەرگيز ناتەوێ.

سابات

من هەڵەم ئەو کاتانەی دەمەوێ

هەموو جیهان لە تۆ دوور بخەمەوە
گیانم بخەمە سەر رایەخی بەر پێت و
تۆش بەو هەموو دڵڕەقییەی خۆتەوە

هەنگاوی بە سەردا بنێی.
 

من هەڵەم

هەرچەند تۆ دەمشکێنی من هەر دێمەوە
دەمەوێ لە شوێنک

روخساری فريشتە ئاسای تۆ ببینم
هەموو جارێش

تۆ چەشنی بيابانێکی وشک و بێ بەزەیی

دەردەکەوی
تۆ ئەو خۆرەی

هێندەی روخسار و ناخم دەسوتێنی
هێندە ژيان بە بەر لاشەی مردووم نادەی
هێندەی پەتی سێدارە بۆ وشەکانم دادەمەزرێنی
هێندە بەهرەبەخش نی بۆ من...
من هەميشە لام وايە

تۆ چەشنی ئاوی کانیی سازگاری
بەڵام کە دەتخۆمەوە

لە سوێریی ئاوی دەرياکان دەچی
هەموو جار دەڵێم

ئيتر من تۆم ناسی
بەلام دووبارە

بە شوين هەنگاوکانت وێل دەبمەوە
تۆش برين لەسەر دڵـم نوێ دەکەيەوە
دواتر پێم دەڵێی دەزانی

تۆ سنوورت بەزاند...
 

من هەڵەم

هەميشەش هەڵەکانم دەکەمەوە
تۆم خۆشدەوێ و

تۆش لات وايە ئەوە بەڵای سەر گيانتە
من دەمەوێ کڕنۆشت بۆ بەرم

تۆش لە نوێژەکانم پەستی
من دەمەوێ و تۆ هەرگيز ناتەوێ
چەشنی دوو هێڵی تەریبین

من هەرچەند دەمەوێ
لە خاڵێکدا يەکتر ببڕین

تۆ هەرگيز ناتەوێ.

 

هه‌ولێر

sabatazad1@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک