٢٩\٣\٢٠١٥
من هێڵی سوورم.

هیوا
ناچار
من هێڵی سوورم
من هێڵی سوورم
نەکەی هێڵم ببەزێنی
یاخود بڕۆی ناوم بێنی
خۆ ئەگەر بشکێنی سنوورم
ئەوا بۆکست لێدەوەشێنم
یان ئەگەر بێنی ناوی پیرۆزم
لە خوێنی خۆتدا ئەتگەوزێنم،
جا بزانە من چەند پیرۆزم
بۆ کۆیلەکان هەمیشە فەرزم
هەر کە بووم زانیم پیرۆزم
چونکە خاوەنی خێڵ و هۆزم
وەسیەتی باوکم شوێنی بەرزە
لەگەڵ کورسی زۆر پیرۆزە.
جا تکام لێتان
جەماوەری گوێگر
بزانن من چەند پیرۆزم
کە من مردم..
کوڕەکەم پیرۆزە
کە کوڕەکەشم مرد..
کوڕەکەی پیرۆزە
کە کوڕەکەشی مرد..
کوڕەکەی پیرۆزە..
.. ........ ..
....... ......
دووبارە تکام لێتان
پاسەوان و کۆیلەکان
نەکەن دڵیان بشکێنن
چونکە ئەوان پیرۆزن
جا هەتا لە دونیا ماون
هەر سوژدەیان بۆ بەرن.
٢٧\٣\٢٠١٥
|