من هه‌م كه‌واته نابێ تۆ هه‌بیت.
محه‌مه‌دی مشیر ’’مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌وانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه بگۆڕێن، به‌ڵام هیچ گۆڕانێك بێ رووبه‌ڕووبوونه‌وه نایه‌ته‌دی’’" (گوته‌یه‌كی به‌سوود)
یه‌كێ له‌و دیاردانه‌ی كۆسپێكی بونیادییه له‌به‌رده‌م ره‌وتی به‌ره‌و پێشچوون و گه‌شه‌كردنی ره‌وتی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستاندا دیارده‌ی دیموكراسی نه‌بوونی خودی پێكهاته هه‌مه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه ( تاك، خێزان، حزب ، سه‌ندیكا ، یانه كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كان ... تاد) هه‌ر یه‌ك له‌م پێكهاتانه تارادایه‌ك سیمای نادیموكراسیبوونی پێوه‌دیاره و له یه‌كێكیان بۆ ئه‌وی دیكه‌یان رێژه‌كه ده‌گۆڕێ، ده‌رهاویشته‌ی سروشتیی ئه‌مه‌ش (به هه‌مان ئه‌ندازه) دیموكراسی نه‌بوونی خودی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و سیاسیی وڵاته .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دیتنه گشتییه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا گۆڕانێكی رێژه‌یی به‌رهه‌ستی به‌سه‌رداهاتووه، به‌ڵام هێشتا به پێی پێویست نییه و هه‌نگاوی دیكه‌ی گه‌ره‌كه.
رامكردن و (راهێنانی) خه‌ڵك له‌وه‌ی كه فۆڕم و ناوه‌ڕۆكی هه‌ر بزاڤێك ئه‌گه‌ر مۆری (حزبی ده‌سه‌ڵات) ی پێوه نه‌بێت ئاسته‌مه گۆڕان له پڕۆسه‌ی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا رووبدات په‌تایه‌كی كوشنده‌ی واقعی ئه‌م وڵاته‌یه كه‌ناكۆكه له گه‌ڵ ره‌وتی جوڵه‌ی بزاڤی بابه‌تیی و زووبێت یا دره‌نگ ده‌بێ ئه‌وه بزانرێت كه حزب جگه له فاكته‌رێكی یاریده‌ر و رێكخه‌ر له‌م پڕۆسه‌یه‌دا هیچ رۆڵێكی دیكه‌ی نییه و به‌شێكه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌كه نه‌ك هه‌مووی بێت، ئه‌ویش به‌بێ به‌شداری كارای به‌شه‌كانی دیكه هیچی پێناكرێت.
ئه‌گه‌ر بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان نه‌یانده‌زانی له خواردنگه گشتییه‌كاندا به چه‌نگاڵ و چه‌قۆ خواردن بخۆن و به ده‌سرۆكی كاغه‌زی ده‌موپلیان پاكبكه‌نه‌وه، ئه‌وا ئه‌مڕۆ به خۆشی بێت یا ناچاری، بێئه‌وه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵات ئاگای له‌وه بێت، رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك كه زۆر زۆرترن له‌وانی ئه‌وكات ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و هیچ گرفتێك له‌مه‌دا نابینن. ئه‌م گۆڕانه ده‌ره‌نجامی سروشتیی خۆسه‌پاندنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌یه كه مرۆ پێشتر هه‌میشه به‌به‌رچاوی خۆیه‌وه نه‌یده‌بینین و ره‌وتاری رۆژانه‌ی له گه‌ڵدا نه‌ده‌كردن، به‌رده‌وام هه‌بوونی چه‌نگاڵ و چه‌قۆ وه‌ك ئه‌ته‌كێتێك - كه پێشتر له خواردنگه گشتییه‌كانی كوردستاندا هێنده باوی نه‌بوو- وای له كه‌سی بخۆر كرد هورده هورده ده‌ست و قامكه‌كانی رابێن و فێربێت كه چۆن له شوێنی ده‌سته‌كانی به‌كاریان بهێنێت و ببێته خویێَكی كۆمه‌ڵایه‌تی و له فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوری شێوازی خواردنی تاكی كوردستانی جێی خۆیان بكه‌نه‌وه. كه‌واته ئه‌م گۆڕانه رێژه‌ییه زاده‌ی شه‌و و رۆژێك نه‌بوو، به‌ڵكو زه‌رووره‌تێك هێنایه ئارا ئه‌ویش زه‌رووره‌تی به‌ره‌وپێشچوون و گونجانه له گه‌ڵ ده‌رهاویشته تازه‌كانی سه‌رده‌م و فێربوونی به‌كارهێنانیانه.
ئه‌م نموونه‌یه‌م بۆ ئه‌وه نییه كه خه‌ڵك فێركه‌م چۆن چه‌نگاڵ و چه‌قۆ بۆ خواردن به‌كاربهێنن،به‌ڵكو ده‌مه‌وێ بڵێم كه تاكی كوردستانی به زه‌رووره‌ت و دوای چه‌ندباره بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه( ئه‌گه‌ر به‌سستییش بێت!) فێر ده‌بێ بزانێ كه چۆن و به چ شێوازێك ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ سه‌رجه‌م دیارده و ده‌رهاویشته تازه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌كات، به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده و چه‌مكانه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌خۆیان به ژیانی ئێستا‌و ئاینده‌یه‌وه هه‌یه، مه‌رجیش نییه حزب له هه‌موو جۆڵه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بوونێكی كاریگه‌ری هه‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌بێت هیچ گۆڕانێك روونه‌دات.
زۆری نه‌ماوه، هه‌موومان ده‌چینه پرۆسه‌ی ده‌نگدان و ئه‌و كاته له‌وێدا له جیاتی خواردنگه‌ی گشتی ده‌چینه بنكه‌كانی ده‌نگدان و له جیاتی چه‌نگاڵ و چه‌قۆش ده‌نگ به‌كارده‌هێنین، به‌ڵام نه‌زانینی به‌كارهێنانی چه‌نگاڵ و چه‌قۆ كاریگه‌ری ته‌نها به‌سه‌ر كه‌سی بخۆره‌وه هه‌یه و خۆیشی به ته‌نها ته‌حه‌موولی ئاكامه‌كانی ده‌كات، ئه‌وپه‌ڕیشی پێی ده‌ڵێن تۆ كه‌سێكی كلاسیكی یان هه‌ر شتێكی تر، لێ نه‌زانینی به‌كارهێنانی ده‌نگ كاریگه‌ری به سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی دوای ده‌نگدانه‌وه ده‌بێت و كار ده‌كاته سه‌ر ئاینده‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پرسگه‌له گشتییانه‌ی كه ئاینده و ژیانی هه‌موومانی پێوه به‌نده و ئه‌گه‌ر دروست به‌كاربێت ئه‌و گۆڕانه‌ی خۆمان ده‌مانه‌وێت دێته‌دی نه‌ك ئه‌و گۆڕانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ڕا به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنرێت.
به‌كارهێنانی ده‌نگ له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بۆ خۆی پرۆسه‌یه‌كی رۆشنبیرییه و پێویستی به ئاستێكی به‌رزی هوشیاری هه‌یه، بۆیه گرنگه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بزانین چۆن ئه‌م ده‌نگه به‌كارده‌هێنین و ئازادانه ئاراسته‌ی ئه‌و ئاقاره‌ی ده‌كه‌ین كه خزمه‌تی ئه‌زموونی دیموكراسی گه‌لی كوردستان بكات و یه‌كسانی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رجه‌م كایه‌كانی وڵات‌دا سه‌قامگیر بكات.
|