٢٩\١٢\٢٠٠٩
من هۆکارم.

ئه‌حمه‌د مه‌ته‌ر
و. جه‌لال ده‌باغ
من هۆکارم
هه‌رچیتان به‌سه‌رهاتووه
ئه‌ی عه‌ره‌ب!
من هۆکارم
رووباره‌کانم لێ زه‌وتکردن
هه‌نجیرو زه‌یتون و ترێ
لێتانده‌برێ
منم هه‌موو خاکی ئێوه‌م زه‌وتکرد
ئابڕوتان و
هه‌موو شتی نرخدارتانم برد
من بووم ئێوه‌م
له‌به‌رزایی (جۆلان) ده‌رکرد
له (جه‌لیل) و (نه‌قه‌ب) ده‌رکرد
له (قودس)یشتان شاربه‌ده‌رم کردن
له‌ده‌ستمدان
من هۆکاربووم
به‌ڵێ هه‌ر من..خۆم هۆکاربووم
که‌من هاتم..مه‌سجیدولئه‌قێاتان رۆیشت
له هه‌موو جه‌نگه‌کانتاندا
به سوپاکه‌م فه‌رمانم دا
پاشه‌کشه‌بکات.. کردی
من بووم هۆکار که‌هه‌مووتان
دوای به‌زینتان، تێتانقووچان
هه‌مووتانم ئاواره‌کرد
ئابڕوتانم به‌با‌دا برد
له‌بازاردا وه‌ک دار قامیش
هه‌ر به به‌خشیش
ئێوه‌م فرۆشت
تا په‌نجه‌ی خۆتان بۆ کرۆشت
هه‌رکه‌سێکتان ده‌می واڵا بکردایه
نیازی وشه‌یه‌کی بووایه
خۆم پێمده‌گوت:
ده‌مت داخه
Shut up
*
* *
به‌ڵێ هه‌رمن..خۆم هۆکارم
جا ئه‌ی عه‌ره‌ب!
هه‌رچی به‌سه‌ر ئێوه هاتووه
هه‌رکه‌س شتیتری گوتووه
نا ماقووڵ و
درۆیکردووه
کێ خاکتانی داگیرکرد..؟
کێ ماڵتانی به تاڵان برد..؟
وه‌ک من کردم کێیتر ئاوا
ده‌ستی درێژکرده سه‌رتان؟
منم به ئاشکرا ده‌ڵێم
چه‌ند بتوانم به‌بێ شه‌رمی
به ئازایی..
به که‌م زه‌وقی و که‌مڕه‌وشتی
ده‌ڵێم من خۆم تاڵانمکرد..
له‌هیچ که‌سێکیش ناترسم
ئه‌وه نییه
به‌بێ خواستی خۆتان
بوومه سه‌رکرده‌ی هه‌ڵبژارده‌تان.؟!
که‌ستان منی هه‌ڵنه‌بژارد
به‌ڵام گه‌ر رۆژێک له رۆژان
داوایه‌کم هه‌بوو، لێتان
که‌سێکتان هه‌یه بتوانێ
ته‌گه‌ره‌یه‌ک له‌پێش داوایه‌که‌م دانێ..؟
من ئه‌و که‌سه هه‌ڵده‌واسم
ده‌بڕم، ده‌یکوژم.. تا
له‌ناو خوێنی خۆی تلبدا
تا ده‌گه‌وزێ
ده‌بێ ئاوا به من
وه‌ک هه‌م قایلببن
ئه‌گه‌ر نا..ده‌چاوتانده‌رێ
با له "ده‌ریای عه‌ره‌ب"
تێر تێر ئاوتان بدرێ
له ده‌ریا ئاوبخۆنه‌وه
جا ئه‌گه‌ر به سه‌یرو سه‌مه‌ره
قایلنه‌بن
له (ره‌جه‌ب)دا رۆژونه‌گرن
هه‌ر تووڕه‌بن گه‌ر ده‌توانن
دوای ئه‌وه‌ی من
له‌ده‌روونی هه‌مووتاندا
گیانی سه‌رکه‌شی و توڕه‌ییم مراندووه
هانی هه‌مووتانمداوه
بۆ به‌دره‌وشتی.. بۆ شێتی.. بۆ رابواردن
دوای ئه‌وه‌ی قایلمکردن
ئاژاوه‌یه خۆپیشاندان
گیره‌شێوێنی و هیچیتر
دوای ئه‌وه‌ی من
فێرمکردن
که بێده‌نگبن
که " بێده‌نگی له زێڕه!"
دوای ئه‌وه‌ی که خۆم گۆڕیمن
به سه‌هۆڵ و به ئاسن و
به ته‌خته
پاش ئه‌وه‌ی من ماندوومکردن
تا شه‌که‌تبوون و ماندووبوون
له‌ناویانبردن
*
* *
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ناوده‌ستما
بوونه بووکه‌شووشه‌و یاری
به‌ڵێ هه‌ر خۆم..من هۆکارم
له گشت ئه‌وه‌ی به‌سه‌رتانهات
با له سایته ئاسمانییه‌کان
پڕجوێنمکه‌ن.. ئه‌گه‌ر ویستتان
له‌نوێژتاندا نزام لێبکه‌ن
هه‌موو بڵێن:
"ته‌به‌ت یه‌دا.. له‌بناگوێت دا
ئه‌بی له‌هه‌بین .. بیکا به‌برین
هه‌ر وه‌ک له ده‌ستی
ئه‌بی له‌هه‌ب کردی..!"
بڵێن من ناپاکی ئێوه‌م
سه‌گی کوڕی سه‌گی ئێوه‌م
بۆ من چ نرخێکی هه‌یه؟
چونکه هه‌ر یه‌ک له‌ماڵی خۆی
ده‌یه‌وێ من بڕوخێنێ به‌ده‌نگی خۆی
به‌هات و هاوارو قیژه من هه‌ر لێره‌م،
هێشتا هه‌موو نازناوه‌کان هه‌ڵده‌گرم
خاوه‌نی ناوونیشانم
خاوه‌نی گشت پله‌کانم.. پله‌دارم
له‌ناوه‌ندی کونه‌که‌مدا وه‌کو مارم
لێره‌وه لێتان ده‌ڕوانم
خۆ ئه‌گه‌ر له چرکه‌ساتێکدا
سه‌رم بڕوات و نه‌مێنێ
کلکم له‌دوای خۆم ده‌مێنێ.
j_dabagh@hotmail.com
|