من ژیانێکی
ئابڕومەند بە بنەما دەگرم
کەس ناتوانێ
پێچەوانەی ئەوانەمان بە سەردا بسەپێنێت.

عهبدوڵا ئۆجهلان
لێدوانەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیا بەشیر ئاتاڵای کەموکوڕِی تێدایە و
دەبێت ناوەڕۆکەکەی پڕِ بکرێتەوە. هەروەها پێویستە سەرۆک وەزیر
ئەردۆغان بۆ چارەسەری رسک بخاتە بەرچاو و هەڵوێستێکی بڕیاردەرانە نیشان
بدات.
دەکرێت پرسەکە وەها چارەسەر بکرێت، بە ئەرۆدغان دەڵێن سەرکێشی دەکات بێ
گومان دەکرێت ئەوەی دەیکات مجازەفە بێت، من بە کراوەیی ئەو نامەیە بۆ
ئەردۆغان و ئاکەپە دەنێرم دەبێت ئێوە لەو بابەتەکەدا رسک بدەنە
بەرچاوتان و ئەگەر وا نەبێت، بە تێگەی لێرە دەیدۆڕِینم و لێرە دەسکەوتم
دەبێت، هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنن، ئەو کێشەیەکی مەزنە، ئەگەر
هەڵوێستێکی بڕیاردەرانە نیشان بدرێت، دەکرێت کێشەکە چارسەر بکرێت،
پێویستە جەسور بن، ئەگەر نا ئەوا زیهنیەتی ئەرگەنەکۆن هەمووتان
لەناودەبات، پێویستە خۆتان یەکلایی بکەنەوە کە لایەنگری کودەتاچی و
ئەرگەنەکۆنەکانن یان لایەنگری دیموکراتیزەبوون دەبن.
پێویستە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی کە چارەسەری دەخوڵقێنن دیدار ئەنجام
بدرێت، ئەگەر پێکەوە قسە نەکەن پرسەکە چارەسەر نابێت، بە پێچەوانەوە
بەردەوام دەبێت، ئەوانە بە هێندەی من شارەزای پرسەکە و چارەسەرییەکەی
نین، من نالێم ئیلا دەبێت بێن و لەگەڵ من دیدار ئەنجام بدەن، من لەوانە
ناپاڕێمەوە، بەڵام ئەگەر ئێوە بڵێن من پرسەکە چارەسەر بکەم و مخاتەبیش
خۆم دەست نیشانی دەکەم، ئەوە مایەی پەسەند نییە، کورد ئەوە پەسەند
ناکات، من ناڵێم لە قۆناغی رابردوودا لەگەڵ من دیداریان ئەنجام نەداوە،
دیدار لەگەڵ من ئەنجام درا و من پێشتریش باسی ئەوەم کردبوو، بەڵام هیچ
هەنگاوێکی جددی نەنرا، من دیسانەوە دەڵێم ئەوە کارێکی ئاسان نییە،
پێویستی بە بوێری هەیە، رۆژانە مرۆڤ دەمرن، من لێرەوە هەوڵ دەدەم رێ
بەو مردنانە بگرم، بە هەڵوێستێکی هەرزان ناتوانن پرسەکە چارەسەر بکەن،
پرسەکە بە چەمکی کلاسیکیش چارسەر نابێت. پێویستە سەرەتا تەگەرەکان تەخت
بکرێن، تەمەنی من 60 ساڵە، ماندوو دەبم و سەختی دەبینم، بەڵام من
بەرپرسیاری خۆشم باش دەزانم، ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆم بەجێی دێنم، با هیچ
کەسێک نەڵێت نەیانگوت، من باس لە راستیەکان دەکەم، من پێشتریش گووتبووم
و دەیڵێم، ئەگەر پەرە بە چارەسەری نەدرێت و هەنگاوی بوێرانە نەنرێت،
شتێک نییە لێرە من بیکەم، ئەو کاتەش دەڵێم بەدوای چارەسەری خۆتاندا
بگەڕێن، پرسەکە بەترس چارەسەر نابێت، بەرێز سەرۆک کۆمار، بەرێز سەرۆک
وەزیر تکا دەکەم، وەرن پرسەکە چارەسەر بکەن، ئەگەر پرسەکە چارەسەر
نەبێت، شەڕ گوڕِتر دەبێت،من لێرەوە فەرمانی ئەوە نادەم، من تەنیا
ئەگەری روداوەکان باس دەکەم کۆتایی تامیلییەکان لەبەرچاوە، ماوەیەکی
درێژ لەگەڵ تامیلیەکان دیداریان ئەنجام دا، پاشانیش لەناوبران، ئەگەر
ئەوە گەمە بێت، پەرە بە چارەسەری نەدرێت، ئەوان من ناکەومە ناو ئەو
گەمەیەوە، دەبێت ئەوە باش بزانرێت.
وەک دەزانرێت کە سوڵتان سنجار، یاوز سەلیم و مەجید عبدولحەمید هەبوون،
لە سەردەمی ئەوان دا، سەردەمی بومین، سوڵتان و پاشاکانیان دا، نکوڵی
کردن لە کوردستان نەبوو، لە سەردەمی ئەوانەدا بێژەی کوردستان
بەکاردەهێنرا و دەستەڵاتیش بە پێی ئەوە پێک دەهات، سەلجوقیەکان و
عوسمانییەکان دانیان بە کورد دا دەنا، مستەفا کەمالیش باسی لە ئیدارەی
خۆجێی کورد کردووە، دەبێت داکۆکی لە میراس و مێژووی ئەوانە بکرێت،
دەڵێن ئێمە ئیسلامین، عوسمانین، ئاکەپە نە ئیسلامییە و نە عوسمانییە،
هەبێت نەبێت نەژاد پەرسته، نەژاد پەرستیش فاشیزمه، فاشیزم لە ناودەبات،
لەناوچوو حساب بۆ دەور و بەری خۆی دەکات، لەبەرئەوە هیوای چارەسەری لێ
ناکرێت، ئەوە چ موسڵمانییە؟ دەلێن ئێمە ئیسلامین، ئیسلام دەناسین،
بەڵام قورئان و حەزەرتی محەمەد لەوانە باشتر دەزانین.
من زۆر روون و راشکاوانە دەڵێم من جوداخواز و جیاکار نیم، من سەقفی
داواکان بەرز ناکەمەوە من ژیانێکی ئابڕومەند بە بنەما دەگرم کەس
ناتوانێ پێچەوانەی ئەوانەمان بە سەردا بسەپێنێت، ئێمە ئەوە قەبوڵ
ناکەین، کورد ئەوە قەبوڵ ناکەن، کەس ناتوانێت زماندرێژی لەسەر بوون و
بەهاکانمان بکات، هیج کاتێک ژیانێکی بێ نرخ قەبوڵ ناکەین، کەسێک بەناوی
دیاب ئاغا هەیە، خەڵکی دەرسیمە، نوێنەری دەرسیمە، هەموو کەسێک دەڵێت
بەهۆی داگیرکارییەوە هەڵدێت دەچێتە سیواس، ئەو سورە لەسەر ئەوەی کە لە
ئەنکەرە بمێنێت، دەڵێت من لە ئەنکەرە ناچمە هیچ جێیەکی تر، لە مەجلیس
بە کوردی قسەکانی دەکات، ئێستا ئێمە دەڵێین رێز لەو هەلوێستەی دیاب
ئاغا بگرن و چی پێویستە بیکەن، سەید رەزا کەسایەتییەکی زۆر گرنگە، من
بە دەرسیمییەکان دەڵێم با دەرسیمییەکان رێزیان بۆ یەک هەبێت، داکۆکی لە
مێژوو و بەهاکانیان بکەن و به پێی ئەوە قسە بکەن و بێنەوە هۆش خۆیان،
هەموو کەسێک ناتوانێت خۆبەخۆ هەستێ و بە ناوی دەرسیمییەکانەوە قسە بکات،
دەبێت دەرسیم نوێنەری خۆیان هەبێت و بەناوی ئەوانەوە قسە بکات.
بیر و رایەک کە ناوەندەکەی ئەوروپایە، کاریگەری لە منیش کردبوو، بەڵام
نەک تەنیا وازم لەو بیر و رایانەم هێنا کە پشتیان بە ناوەند و سیستەمی
ئەوروپی دەبەست، بەڵکو تێمپەڕاندن، ئێمە ژیانێکی هاوبەشمان لەگەڵ
ئەوروپادا نەبووە، بەڵام مێژووی پێنج هەزار ساڵی ناوەندی شارستانی ئەم
جوگرافیایە لە ئارادایە، ئەو کاتە ئەوروپا نەبوو، لە سەردەمی تاریکی دا
بوو، بەرلەو سەردەمەی کە پێنج هەزار ساڵی خایاند، کەلتووری چەرخی
بەردینی نوێ 10 هەزار ساڵ بوو هەبوو، شۆڕِشی کەلتووری هەبوو، ئەوروپا
دیسان نەبوو، ئێوە بۆ ئەو سیاسەتە خوێناویەی ئەوروپا قەبوڵ دەکەن کە لە
ماوەی ئەم 200 ساڵەی دواییەدا دروست بوو؟ من ئەوروپا بە گشتی رەت
ناکەمەوە، من لایەنە زانستییەکانی دەگرم، لایەنی پۆزەتیڤیستییەکەشی
رەخنە دەکەم، بیر و رام پشت قایمە بە ژیانێکی پێکەوەیی، دەڵێن ئێمە
هەزار ساڵە پێکەوە دەژین، ئەگەر ئەوە باش تێنەگەن، ناتوانن پرسەکانیش
چارەسەر بکەن، داخۆ دەتوانن خۆتان لە بیر و بۆچونێکی ناوەندەکەی
ئەوروپا رزگار بکەن؟ بۆ ئەوە بوێرییان هەیە؟ من ئەو پرسە دەکەم.
سیستەمی بیر و بۆچونی ئەوروپا پۆزەتیڤیستە، من ئەوەم لە بەرگرینامەکەم
دا دەربڕِیوە، لە بناغەی سیاسەتی ئەوروپا دا خوێن هەیە، لەسەر خوێندا
خۆی بونیاد ناوە، لە سەدەی 20 دا دوو شەڕی جیهانیان بەرپا کرد، بوونە
هۆی مردنی سێ سەد ملیۆن مرۆڤ لە نیو 200 ساڵی دوایی دا ئێمەیان کرد بە
گژ یەکدا، کاتێک ئەوروپا ئەوەی کرد، لە رۆژهەڵاتی ناوین، رۆژهەڵاتناسی
بەکارهێنا، بوونی خۆشی لە رۆژهەڵاتی ناوین بەو شێوەیە درێژە پێدا، ئەو
مێشکەی ئەرگەنەکۆن مێشکێکی چۆنە کە ئەو رووەی ئەوروپا نابینێت؟ لە
راستی دا من ئەوەم لە یەکلاییکردۆتەوە، لەبەرئەوەی ئەرگەنەکۆن لە
هەمانکات دا بەردەوامی چەمکی ئیتحادیە، سەد ساڵیشە دەستەڵاتدارە، بۆچی
لەوە تێناگەن؟ داخۆی نایبینن؟ دووپاتی دەکەمەوە داخۆ چۆن مێشکێکیان
هەیە؟ من لایەنە ئەرێنیەکانی مستەفا کەمال دەبینم، بەڵام چەمکی ئیتحاد
ئەو لایەنە ئەرێنیەی گەمارۆ دا.
شاری وان دەڤەرێکی هەستیارە و دەکرێت لە نێوان 7-8ساڵدا کۆشکی کەلتووری
لەسەر لێواری دەریاچەی وان دامەزرێندرێت. کۆشکێکی هاوشێوەش بۆ شاری
دێرسیم پێشنیار دەکەم. بەشی چوارەمی بەرگرینامەکەم کە تایبەتە بە
رۆژهەڵاتی ناوین وا خەریکە تەواو دەبێت. هەندێ لەو نامانەی کە لە
زیندانەکانەوە بۆم رەوانە دەکرێن، رادەستم ناکرێن.
سڵاوم بە هەموو گیراوانی زیندانەکان
رابگەیەنن. سڵاو بۆ هەرکەسێک.
|