٢٨\١٢\٢٠١٠
من
نازانم.

کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
من نازانم ژیان له‌کوێوه
دێ و
له ج کاپازێکی ئاسمانه‌وه مردن هه‌ڵدێ و
یه‌خه‌ی ده‌گرێ
نازانم گوڵ له ئامێزی به‌هاردا
له ژێر ده‌ستی کام مامان له‌دایک ده‌بێ و
خۆی و گه‌ڵاکانی بۆ له پایزێکی پڕ شیعرا
وه‌ک وشه‌ی پێنوسی شاعیرێ
شاعیرانه هه‌ڵده‌وه‌رێ
نازانم بۆ مانگه‌شه‌و
بۆته مایسترۆی ئاسمان و
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه کامێرامان
جموجۆڵ و گفتوگۆی ئه‌ستێره‌کان وێنه ئه‌گرێ
ناشزانم ئاسمان ئه‌م هه‌مو
ئه‌ستێره و هه‌ساره و هه‌وره‌ی
چۆن پێ به‌خێو ئه‌کرێ
نازانم (با) بۆچی
هه‌میشه حه‌ز ئه‌کا یاری به پرچم بکا و
نازانم بۆچی باران
حه‌ز ئه‌کا به‌ر لێوم که‌وێ
نا نازانم بۆچی مرۆڤ
کاتێ که چه‌ند هێڵێکی چرچی
ڕوخساری ده‌گۆڕن و تاڵه‌کانی پرچی
ڕه‌نگی به‌فر ئه‌گرێ و
به‌ره‌و پیر بون ئه‌چێ
بیری گه‌نجی ئه‌کا و
به گه‌نجی گه‌ره‌کیه‌تی منداڵ بێته‌وه و
کاتێکیش که منداڵه
خواخوایه‌تی زوو گه‌وره بێ
خۆ ناشزانم ئه‌م دڵه ناسکه‌ی کچێ
کاتێ ئاشقی کوڕێ ئه‌بێ
بۆ ناز به‌شی ناکا و
هه‌ر ئه‌بێ ترپه‌یه‌کی بشکێ
نا نازانم
تۆش نازانی
ئه‌ویش نازانێ
نا نا
که‌س نازانێ
نازانم بۆ له خۆمه‌وه جار جارێ
ئه‌تخه‌مه نێو شه‌پۆلی توڕه بونێ
پێم خۆشه کوڕ بمدوێنێ و ته‌ماشام کات
تاکو دڵم له نێو چاوتا
له نێو دێڕی وته‌کانتا
لافاوی غیره ببینێ
که‌چی کاتێ تۆ له‌گه‌ڵ کچێ ئه‌دوێی
هه‌ر ئه‌و غیره‌یه‌ی لای تۆ پێم جوانه
سه‌رتاپای خۆم ئه‌سوتێنێ
من نازانم
من نازانم ئه‌م خه‌ونه‌ی لێکی گرێ داوین
بۆ کوێم ده‌باو که‌ی جارێ پیاوانه
بونه ڕاستییه‌ک له گیرفانه پڕه‌که‌ی د‌ه‌ردێنێ
نازانم ئاخۆ ڕۆژێ هه‌بێ یا نا
لێوت به لێوه هه‌نارییه‌کانم بناسێنێ و
ده‌ستم له ده‌ستی پر سۆزت بئاڵێنێ
ره‌نگه ئه‌و ڕۆژه هه‌رگیز نه‌یه‌ت
ڕه‌نگیشه بێ
من نازانم
ئه‌وه شتێکه به‌و تارا سپییه داپۆشراوه
که نازانم کێ
له‌سه‌ر ڕوخسارم هه‌ڵی ئه‌بڕێ
ئه‌وه دواهاتووه
که وه‌ک داهاتووی وڵاته‌که‌م ته‌ماوییه
له ڕه‌نگی ئه‌و عه‌زیزییه سپییه ئه‌چێ
که نازانم بۆ کێی له‌به‌ر ئه‌که‌م و
کێ پێوه‌ی ئه‌مبینێ
من نازانم
هیچ نازانم
سه‌ر له نهێنییه‌کانی ئه‌م ژیانه فاڵچی و
جادوکاره ده‌رناکه‌م
نا نازانم بۆچی
دڵم شیعرت بۆ ئه‌نوسێ
نازانم ئاخۆ تۆ
به‌ڕاستی منت خۆش ئه‌وێ؟
نه ئه‌شزانم بۆچی به‌م جۆره خۆم
هه‌مو شتێکی تۆم
زیاتر له خۆم و
له هه‌مو شت خۆشتر ئه‌وێ.
هۆڵندا
ماڵپه‌ڕی کانی
هه‌ڵه‌بجه‌یی
|