٢٣\٢\٢٠١٠
من روه‌ند بۆ
خۆشه‌ویسى زنیك یا بیـوه‌زنیك ب1
جواب 440.
جه‌بار دووبزى
ئه‌و
مانشیَته‌ى سه‌ره‌وه به‌شى یه‌كه‌مى تایتڵى ژیَر نووسى(SMS) ى یه‌كیَك
له كه‌ناڵه ناوخۆیه‌كانى هه‌ولیَرى پایته‌ختى هه‌ریَمى كوردستانه,
كه‌ناوی شویَنه‌واریَكى دیَرینى سیماى ره‌مزو خۆراگری هه‌ڵگرتووه, كه‌چى
ئه‌مرِۆ بووه به كه‌ناڵیَك هه‌ولیَر ووته‌نى (پلكه پیَناو) بۆ خۆش
كردنى ره‌وتى خۆشه‌ویستى نا دروست كه رِه‌نگه مه‌به‌سته‌كه‌ش ته‌نها
ده‌ست كه‌وتیَكى مادى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كى گه‌یاندنى
په‌یوه‌ندیه‌كان بۆ گیرفانى تایبه‌تى خۆیان ریَگایان خۆش كردووه بۆ ئه‌وه‌ى
گه‌نجه هه‌رزه‌كاره‌كانمان به‌ره‌و ئاقاریَكى نادروست به‌رن بۆ تیَك
چون و شیَواندنى داب و نه‌ریتى گه‌له‌كه‌مان له ژیَر په‌رده‌ى
مۆدیَرنیزم .لیَره پرسیار ئه‌وه‌یه , ئایه بلاَو كردنه‌وه‌ى (SMS)
له ریَگاى كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌فزیۆنه‌كانى هه‌ریَمى كوردستان كه ئه‌مه‌ش
لاساى كردنه‌وه‌یه‌كى تره له بىَ به‌رنامه‌یى ئه‌م كه‌نالاَنه چ
سوودیَكى به كۆمه‌ڵى كورده‌وارى ده‌گه‌یَنىَ؟ ئایه به بلاَوكردنه‌وه‌ى
ژماره‌ى مۆبیلى گه‌نجان له سه‌ر رووى شاشه‌كانى ئه‌م كه‌نالاَنه
نابیَته ئه‌وه‌ى خۆشه‌ویستیَكى به‌ره‌لاَیى لىَ بكه‌ویَته‌وه ؟ من ده‌پرسم
ئایه هیچ سانسۆریَك هه‌یه له‌سه‌ر بلاَو كردنه‌وه‌ى ئه‌م (SMS)انه ؟یاخود
هه‌رچیه‌ك بنوسریَت بلاَوى ده‌كه‌نه‌وه به مه‌به‌ستى زۆر ترین ده‌ست
كه‌وت!
ئایه گه‌نجیَك یا هه‌رزه‌كاریَك كه بیه‌ویَت خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ (ژنیَك
یا بیَوه ژنیَك) دابمه‌زریَنیَت له سه‌ر چ بنه‌ماییَك ده‌بیَت؟
كاتیَك ژنیَكى خاوه‌ن ماڵ و میَرد و منداڵ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تیَت په‌یوه‌ندیه‌كى
نادروست دابمه‌زریَنیَت له ریَى ئه‌م (SMS)انه‌وه ئایه نابیَته هۆى
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خیَزان ؟ ئایه نابیَته هۆى دروست بوونى توند‌و تیژى
به‌رامبه‌ر به ژنان ؟
سالاَنیَكه له كوردستان بىَ هیچ به‌رنامه‌یه‌ك هه‌ر بۆ خۆشى سه‌ر
زارمان ده‌هۆڵى بن برِكردنى توند‌و تیژى به‌رامبه‌ر به ژن لیَ ده‌ده‌ین
بىَ ئه‌وه‌ى هیچ هه‌نگاویَكى بۆ بنیَین به‌ڵكو ریَگاش بۆ توند‌و تیژى
خۆش ده‌كریَت به‌وه‌ى كه ئیَمه‌ى كۆمه‌ڵى كورده‌وارى كه خاوه‌ن داب و
نه‌ریتى تایبه‌تى خۆمانین كه ره‌نگه وا ئاسان نه‌بیَت كه بتوانین به
ئاسانى هه‌موو ره‌وتیَكى نویَى گه‌لانى تر هه‌زم بكه‌ین به‌لاسایى
كردنه‌وه‌ى زۆر شتى ئه‌وان .
ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م هۆكاریَكى زۆر پیَویسته بۆ خۆش كردنى ژیانى
ئاده‌مبزاد ,به‌لاَم كاتیَك ته‌كنه‌لۆژیا به نادروستى به‌كاربیَت ده‌بیَته
چه‌كیَكى خۆ كوژ مایه‌ى مه‌ینه‌تى .
با سوود له ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ر بگرین بۆ به‌ره‌و پیَش چوونمان و گه‌ل
به (SMS) پیَش ناكه‌ویَت، میدیاى كوردى ئیَستا له‌وپه‌ری زۆرى دایه,
به‌لاَم كام له‌م كه‌نالاَنه توانیویانه به‌رنامه‌یه‌كى رۆشنبیرى
یاخود فه‌رهه‌نگى ئاماده بكات و پیَش كه‌شى بكات ؟
كاتى خۆی له‌سه‌رده‌مى پیَشوو ته‌نها یه‌ك كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى و
رادیۆیه‌ك هه‌بوو كه له ژیَر چه‌پۆكى به‌عسدا به ئاراسته‌ى ئه‌وان
كاریان ده‌كرد به‌لاَم واش هه‌رچۆنیَك بیَت بابه‌تى به‌پیَز و به‌رنامه‌ى
رۆشنبیری و درامای پرِ له واتاى نیشتمان په‌ره‌وه‌رى به‌سوودیان
پیَشكه‌ش ده‌كرد . به‌لاَم ئه‌مرۆ له‌سایه‌ى سه‌رى ئه‌م هه‌موو كه‌نالاَنه
پیَش برِكىَ ده‌كریَت بۆ به‌رهه‌م هیَنانى به‌رنامه‌ى ته‌رفیهى و
دۆبلاژ كردنى دراماى بیانى دوور له داب و نه‌ریتى گه‌له‌كه‌مان كه ره‌نگه
به لاسایى كردنه‌وه‌یان گه‌نجه‌كانمان به‌ره‌و ئاقاریَكى تر به‌ریَت و
ببیَته مایه‌ى توند و تیژى زیاتر‌و كاره‌ساتى لیَ بكه‌ویَته‌وه ,
پیَشكه‌وتنى گه‌ل له ریَى رۆشنبیری و زانست و فه‌رهه‌نگه نه‌ك له
ریَى ( SMS).
پیَشكه‌وتنى گه‌ل له‌ریَى پاراستنى خاك و نیشتمانه نه‌ك لادان له داب
و نه‌ریتى گه‌ل.
هه‌ولێر
2010
jabarsaber@yahoo.com
|