١٦\٤\٢٠١١
من و دایکم
له به‌ندیخانه‌ی نوگره سه‌لمان.
- زۆر به کورتیی له باره‌ی یادی ئه‌نفال -

شوان سدیق
به‌ر له‌وه‌ی ئاشنای ده‌نگی بۆمب و ناپاڵم و گریانی به‌خوڕ بم. دایکم
ئاشنای ئه‌و شتانه بوو بوو، چونکه ئه‌و ساتانه‌ی که هێشتا نه‌م ده‌زانی
کیمیایی و چه‌که مرۆڤ کوژه‌کان چین؟ ئه‌و ده‌یزانی رژێمی به‌عسی
شۆڤێنی ترس و تۆقاندن بوو بووه به‌شێک له پیشه‌ی هه‌میشه‌یی.
به‌عس له مێژ بوو وه‌ک کرداری هه‌میشه‌یی ئاشنای ئینسان کوشتن و قه‌تڵو
عامکردنی خه‌ڵکی عێراق و کوردستان بوو، چونکه به ئاشکرا خه‌ڵکی کوردی
قه‌تڵو عام ده‌کرد له لایه‌کی تریشه‌وه وه‌ک کرداری هه‌میشه‌ی خۆی و
به ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات و هێزه‌که‌ی خۆیشی ده‌زانی کلتوری سه‌پاندنی هێز
بکاته تاکه چه‌کی راسته قینه‌ی و هاوڵاتی وڵاته‌که‌ی پێ له‌ناو به‌رێت.
چونکه به‌عس جیاله‌وه‌ی هێزی چه‌کدار و تۆقاندنی به‌کار ده‌هێنا ئه‌و
په‌یامی تریشی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتبوو که به‌داخه‌وه خه‌ڵکی ئێمه به‌هۆی
ئه‌وه‌ی سه‌رکوت کراوین له لایه‌ن هێزه داگیرکراوه‌کانه‌وه، په‌یامی
ئه‌وانمان لا روون نه‌ده‌بۆوه که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی به‌عس و تورک و
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی شیعه له ئێران، سڕینه‌وه‌ی کورد بوونه وه‌ک نه‌ته‌وه
و کیانێکی سه‌ربه‌خۆ.
ئه‌مڕۆ یادی کاره‌ساتێک ده‌کرێته‌وه، که گه‌وره‌ترین تراژیدیایه له
ژیانی خه‌ڵکی کوردا، چونکه گه‌وره‌ی تاوانی ئه‌نفال و زیندانیکردنی
کورد و به‌کار هێنانی کیمیایی به‌ر له‌وه‌ی سه‌رنجی خۆمانی لێ بخه‌ینه‌ڕوو
پێویستی به‌وه‌یه که خوێندنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی و چاونه‌ترسانه‌مان هه‌بێ
بۆ ئه‌و پرسه گرنگانه چونکه ئه‌نفال و به‌ندکردن و قه‌تڵوعامکردنی
ئینسانی کورد له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه، ده‌بێت بکرێته پرۆسه‌یه‌کی
نیشتمانی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه له‌دوای نه‌وه‌کانی خۆمان له یادی نه‌که‌ن.
نابێ سڵ بکه‌ینه‌وه و بترسین له تراژیدیا یه‌کی وا و خاوه‌نی هیچ
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی مه‌عریفی خۆمان نه‌بین، چونکه ئه‌گه‌ر هاتوو مل بۆ
پرسه‌کان نه‌وی بکه‌ین، که‌واته توانای ئه‌وه‌مان نامێنیت، خۆمان
مێژووی رابردووی خۆمان بنووسینه‌وه.
له سه‌ور به‌ندی مانگه‌کانی سه‌ره‌تای ساڵی (1988) دوای ئه‌وه‌ی ئێران
و عێراق بارگرژی له نێوانیاندا په‌یدا بوو، که هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ک
سنووری نێوان ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته بو بووه، جێگه‌ی ململانێ پێشمه‌رگه
و هێزه‌کانی به‌عسی ئه‌و کاتی عێراق، خێزانی ئێمه‌ش وه‌ک هه‌ر خێزانێکی
دی له هه‌ڵه‌بجه بووین، کاتێک رژێم هه‌ڵه‌بجه‌ی به چه‌کی کیمیایی
بۆمباران کرد. ئێمه‌ش به‌ناچاری وه‌ک هه‌رماڵ و خێزانێکی دی ئه‌و شاره
روومان له ئێرانی هاوسێ کرد.
ئێران هه‌ڵبژاردنی وڵاتی ناچاریی بوو بۆ خه‌ڵکی کوردستان، به‌تایبه‌تی
هه‌ڵبجه‌ییه‌کان چونکه ئاواره‌یی بۆ هه‌موو ئینسانێک جێگه‌ی نیگه‌رانی
و نائارامی و په‌یدا بوونی ئاڵۆزییه‌کی ده‌رونی دێنێته کایه‌وه، بۆیه
هه‌موو وه‌خت و ده‌قه‌یه‌ک مرۆڤ واهه‌ست ده‌کات مۆته‌که‌یه‌ک به سه‌ریه‌وه
پاسه‌وانی ده‌کات.
هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکرد ئه‌و خێزانانه‌ی که له (16. 3. 1988) روویان
کرده ئێران، له ژیانێکی ناهه‌مواری پڕ له کێشه‌ی جۆراو جۆردا
گیرسانه‌وه، به‌ڵام چه‌ند مانگێک مانه‌وه له هه‌مان ساڵی )1988(
دوای چه‌ند مانگێک مانه‌وه. فریویی په‌یامێکی رژێمی به‌عسیان خوارد که
وایکرد به‌شێک له خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له ئۆدوگای سه‌ریاسی ئێران بگه‌ڕێنه‌وه،
بۆ سلێمانی به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان له
ئۆردوگای سه‌ریاس، به‌ناچاری له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌وکاتی به‌عسه‌وه
ره‌وانه‌ی نوگره سه‌لمانیان کردین.
وه‌کو چۆن ژێر زه‌مینی ماڵه دراوسێکه‌مان بۆ منداڵی من جه‌هه‌نمێک بوو
چونکه سورشتی منداڵ وایه له هیچ شوێنێک ئارام ناگرێت، بۆ دایکیشم وه‌ک
دۆزه‌خێک بوو له‌و دۆزه‌خانه‌ی که رۆژانه بۆمان روون ده‌که‌نه‌وه و
به‌گوێماندا ده‌درێن، به‌ڵام نوگره سه‌لمان زیاتر له ژێر زه‌مینه‌که
ساته‌وه‌خته ناخۆشه‌کانی دۆزه‌خی وه‌بیر ده‌هێنناینه‌وه.
بێگومان ساته‌وه‌ختی نوگره سه‌لمان هه‌مووکاتێکی ساته‌وه‌ختێکی بڕ له
بێ ئومێدی و ناهه‌مواری بوو بۆ ئه‌و ئینسانانه‌ی که به‌زۆری چه‌ک و
بیانووی جۆراو جۆر ره‌وانه‌ی ئه‌وێ ده‌کران. ژیانی نوگره سه‌لمان بۆ
ئێمه و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که به‌زۆر ره‌وانه‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه
کرابوون، ئینسان ناتوانێ هه‌رگیز له یادی بکات. چونکه ره‌نگه خۆشییه‌کان
له‌یاد بکرێن، به‌ڵام ئه‌و جۆره ناخۆشییه قه‌ت له یاد ناکرێت، جا
بۆمنێکیش که هێشتا هه‌ستم به به‌رپرسیارێتی و ئه‌خلاقی خۆم نه‌ده‌کرد
که خۆم به تاوان بار بزانیبایه بۆ له نوگره سه‌لمان له‌گه‌ڵ دایکم
به‌ند ده‌کراوین.
ره‌نگه دایکم ئه‌و پرسیاره‌ی له هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی که باوکمه
بکردبایه ئه‌رێ ئه‌وه ئێمه له‌سه‌ر چی لێره‌ین؟ بۆ ده‌بێت له
ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌رییه‌وه چاره‌نووسمان به‌ندیخانه‌ی نوگره سه‌لمان
بێت؟ داخۆ تاوانی ژن و منداڵ و گه‌نج و پیره‌کان چی بووبێت، سه‌دان
کیلۆ مه‌تر رێگای دووریان به ئێمه بڕیوه و نوگره سه‌لمانیان کردووه
به شوێنی به‌سه‌ربردنی رۆژه‌گاره‌کانی ژیانمان که ته‌مه‌نی رۆژگاری
ژیانمان هێنده‌ی نه‌ماوه کۆتایی پێبێت؟.
پاش ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس بڕیاری لێبوردنی ژماره (737 و 738)ی به‌ناوی
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی شۆڕشی ده‌رکرد، ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که به‌ر
لێشاوی زینده به‌چاڵ و له سێداره‌دان نه‌که‌وتن، له نوگره سه‌لمان
ره‌وانه‌ی ناوچه جیاواز جیاوازه‌کانی عێراق کرانه‌وه.
ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌خێزانی تری هه‌ڵه‌بجه‌یی و گه‌رمیانی و
ناوچه‌کانی قادرکه‌ره‌م و قه‌ره‌هه‌نجیری و پیریاریی که له زیندانی
نوگره سه‌لمان بوین و به‌ر ئه‌و لێبوردنه که‌وتین، له کۆمه‌ڵگای به‌رحوشت
و گرده‌چاڵ)ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر نیشته‌جێیان کردین، ئه‌وه‌ش
پاش ئه‌و گوزه‌رانه سه‌خته‌ی که له‌زیندانی نوگره سه‌لماندا به‌سه‌رمانبرد،
که سه‌دان ژن و منداڵ و گه‌نج و پیر به نه‌خۆشی که دووچاری په‌تا
هاتبوون و ده‌گوێزرانه‌وه له‌ناو به‌ندیخانه‌که‌دا، له‌وانه‌ش کۆلێرا
و سکچوون و رشانه‌وه‌و هتد.. هه‌ندێک حاڵه‌تی تریش وه‌ک به‌دخۆراکی و
که‌مخوێنی و نه‌خۆشیه‌کانی تریش که به‌ندییه‌کان دووچاری هاتبوون. به‌و
هۆیه‌وه زۆرێکیان شه‌هید بوون.
ژیانی دوای به‌ندیخانه‌ی نوگره سه‌لمان به بۆچوونی من ژیانێکی پر له
مه‌رگه‌سات و تراژیدیای به‌دوای خۆیدا هینا و سه‌دان مرۆڤی گۆشه‌گیر و
په‌راوێزخراو و ده‌روون رووخاوی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا، به تایبه‌تی ئه‌و
که‌سانه‌ی که نزک ترین ئازیز و دۆستی خۆیان له‌ده‌ستدا. هه‌ر ئه‌و
گۆشه‌یری و شڵه‌ژانه ده‌رونییه‌ش وایکردووه که تا ئیستاکه وه‌ک
پێویست نه‌توانراوه ئه‌و تراژیدیا گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر ئینسانی کوردا
هات، وه‌ک خۆی بگێڕدرێنه‌وه و بکرێنه دۆکیومێنتێک بۆ رابردوومان.
١٤\٤
- رۆژی ئه‌نفال - هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|