بوێر جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر ده پیرۆزت بێ خه‌زانێک له‌نامۆیی هه‌ره‌سی ڕۆژانی رابردووت… ئه‌وه‌تا به‌زه‌قه‌ی چاوان رابردووت له قوماته‌ده‌که‌ی و ده‌یخه‌یه ژێر گڵه‌وه، بڕوا مه‌که له‌ژێر سێبه‌ری دارسنۆبه‌ر خۆت بۆندار بکه‌ی.. هه‌رگیز هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێی ئه‌زیزم.. چونکه ئه‌و بۆنه کاتییه ئاره‌قه‌ی خۆت نییه. قوربانی ئه‌و رۆژگاره بی هه‌ڵتقۆزتۆته‌وه.. به به‌رگی وه‌رزێکیتر خۆت ئاڵوواڵا ده‌که‌ی. حه‌یفه ئه‌زیزم تۆی ئه‌رژه‌ن له‌خۆشه‌ویستی به قه‌دوباڵایی دڵداراندا هه‌ڵبڵێی، ئه‌وه‌تا به‌رگی تازه فه‌نایه بۆ تۆ. بڕوا مه‌که مه‌ردوومی ناودار رازی بێ چونکه ئه‌و به‌رگه شه‌ڵاڵه‌ی شه‌ونخونیی هه‌ڵمژتووه و له‌به‌رده‌م په‌تی سێداره کۆڵی داوه. به‌رێزم بڕوا بکه له‌سه‌رخه‌ریی هیچیترت له‌به‌رده‌م نامێنێته‌وه ئه‌و سه‌ره‌ناوه سه‌رگوڵ.. سه‌رگوڵ، به رووتدا دێته‌خوارێ... ڕۆژگارێک دێ له‌په‌شیمانیی هیچیترت له‌مست نامێنێته‌وه. ئاخر حه‌یفه به‌ده‌ستی خۆت ئاگر له‌جه‌سته‌ی ئه‌ستێره به‌رده‌ده‌ی و ده‌ڵێی پیرۆزت بێ ئه‌و خاک و ئه‌و به‌رگه سپیه له‌دوای تۆ منم هه‌ڵگری ئه‌و وه‌فایه به‌چاوی تۆ!!!!
|