١١\١٠\٢٠١٠
من
و تۆ.

به‌ندی عه‌لی
-1-
له‌خۆر ده‌چیت
ساتی دووریت
وه‌رزی زویر بوون و تۆران
ژیان ده‌بێته یه‌خچاڵ و ماڵی دڵم
به‌جه‌مسه‌ری سه‌هۆڵبه‌ندان
ساتی نزیک بوونه‌وه‌ش لێت
نه‌ک هه‌ر جه‌سته
په‌پووله‌ی روحیش ده‌سوتێت.
-2-
له‌مانگ ده‌چیت
بێ تو ، شه‌وم قه‌ترانیه‌و
نغرۆی خه‌م و ئاهی سه‌ردم
وه‌ک مه‌لێکی له‌پۆل جێماو
ته‌ره‌و ته‌نیاو بێ هاوده‌ردم
که‌ده‌بیته چوارده‌شه‌ویش
خۆ ناپرسی
ئاخۆ ماندووم یان شه‌که‌تم
خه‌و له‌چاوم ده‌تۆرێنی و
ده‌ڵێی له‌مه‌حکه‌مه‌ی ده‌هرا
تۆ موده‌عی و
منیش باوان کوژه‌که‌تم.
-3-
له‌ئاو ده‌چی یان له‌باران
گه‌ر نه‌بارێی یان نه‌چۆڕێی
من خۆم ده‌بم به‌ده‌شتی دێم
ته‌مه‌ن ، وه‌رزی ووشکه‌ساڵی
ساتێ له‌ناکاویش که‌دێی
وه‌کو تۆفان ، وه‌کو زریان
یان له‌خۆتا نغرۆم ده‌که‌ی
یان وه‌کو که‌پرێکی خاپوور
ڕامده‌ماڵی.
-4-
له‌با ده‌چیت
یا هه‌ر نایه‌یت
له‌جۆزه‌ردانی ته‌مه‌ندا
گیانم شه‌ڵاڵی شه‌ونمی شه‌رم ده‌که‌ی
یان که‌هاتی ، ده‌مه‌و خه‌زان
وه‌ک ڕه‌شه‌با
سوچ به‌سوچ ، قوژبن به‌قوژبن
پوش و خه‌رمانی ئاره‌زووم
له‌جیاتی له‌شه‌نێکدا
له‌یه‌کتر ده‌که‌یته دوژمن.
-5-
له‌هه‌رچیه‌ک بچی ته‌نیا
له‌خاک ناچی
چونکه ئه‌و له‌م عه‌یامه‌دا
که‌بازاڕی هه‌ڕاجی گشت به‌هاکانه
نرخی له‌سه‌ر دانراوه‌و
ده‌شێ بۆ ئاڵوگۆڕ کردن
له‌گه‌ل نرخی زێڕو زیودا
ده‌شێ هه‌ڵچێ و
ده‌شێ .. داچێ.
2010
نامۆیه‌کی هه‌زاره‌ی
دووه‌م.
-1-
حاڵی نه‌بوون
به‌خشینی خودایه بۆ به‌رد
ته‌نیایی ئه‌به‌دی ، بۆ مانگ
هه‌توانی بێ عاریش بۆ زام
له‌م زه‌مینه ئاپۆڕه‌یا
چ به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی
ئه‌ی فام.
-2-
نابینایی
قه‌ده‌رێکی میهره‌بانه
بۆ ئه‌وانه‌ی په‌ڕه‌ی دڵیان
له‌باڵه‌کانی په‌پووله ناسکتره
که‌ئه‌م ده‌هره نیگارێکی لێواولێو بێ
له‌بێ ڕه‌نگی ، له‌دێوه‌زمه ، له‌قێزه‌وه‌ن
له‌م زه‌مینه ئاپۆڕه‌یا
چ بارێکی قورس و پڕ خاری
ئه‌ی ته‌مه‌ن.
-3-
که‌ڕو لاڵی
خۆشبه‌ختیه له‌سه‌رده‌می ژاوه‌ژاوا
که‌زینده‌گی دره‌ختێکی
هه‌میشه ڕوته‌ڵی ووشک و
پڕ چۆله‌که‌ی چه‌نه‌باز بێ
هه‌مووش پێکه‌وه بخوێنن
ئیدی کێ گوێ له‌کێ بگرێ
له‌م زه‌مینه ئاپۆڕه‌یا
به‌خوێنی یه‌ک چه‌نێ تینوون
ئه‌ی زار‌و گوێ.
-4-
خۆ ئه‌گه‌ر گوڵ
متمانه‌ی به‌میهری ڕۆژگار بکردایه
ئه‌به‌د خاری به‌پاسه‌وان ڕا نه‌ده‌گرت
گه‌رچی منیش نه‌سلی گوڵ نیم
بریا بم توانیایه جارجار
دڵم بته‌نیایه به‌خار
بۆ ده‌ست و په‌نجه‌ی هه‌ندێ دۆست
به‌ر له‌ئه‌غیار.
-5-
خۆ ئه‌گه‌ر با
متمانه‌ی به‌بستێ خاکی
نیشتیمانێک بکردایه
ئه‌به‌د نه‌ده‌بووه موشته‌ریی هه‌میشه‌یی
کۆچ و فڕین
له‌م خووه شێتانه‌یه‌دا
من و ئه‌و زۆر له‌یه‌ک ده‌چین.
-6-
خۆ ئه‌گه‌ر ئاو
متمانه‌ی به‌کۆشی زه‌ریا بکردایه
ئه‌به‌د ڕه‌دووی هه‌ور نه‌ده‌که‌وت
ئه‌گه‌ر متمانه‌ی به‌هه‌وریش بکردایه
کۆشی لۆکه‌یی ئه‌ویشی جێ نه‌ده‌هێشت
دیسانه‌وه به‌ره‌و کۆشی خاک و زه‌ریا
ده‌شێ حیکمه‌تی مانه‌وه‌ی ئاو
له‌وه‌دابێ ، ئۆقره نه‌گرێ
بریا منیش
وه‌ک ئاو بێ ئۆقره بوومایه
بێ ناو نیشان و نیشتیمان
تائه‌و ڕۆژه‌ی گیانم به‌ره‌و دوا مه‌نزڵی
عه‌ده‌م ده‌برێ.
2010
ماڵپه‌ڕی به‌ندی عه‌لی
|